جولەسیاسیەکانی ناوچەکە ببینە، جوانتر لە دۆزی کورد دەگەی
3/18/2021 1:56:00 PM
مەهدی کاوانی
دروست کردنی حلفێکی ناتۆ بۆ ڕەژھەلاتی ناوەڕاست
، ڕاستە لەمێژە قسەو باسی پێوە کراوە ، بەڵام ئێستاکە زۆر بە چڕی کەوتۆتە ناو باس و خواسەکان .
ئەوەی ئێستا کە باسی لێوە دەکرێ بۆ بەرەنگار
بوونەوەی دەست درێژیەکانی ئێران و پێشێلکاریەکانی تورکیایە . دەشڵێن دەبێ ئیسرایلیش
دەناو ناتۆی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست دابێ . دیارە وەک باسی لێوە دەکرێ وەک بگۆترێ دەکرێ
ولاتانی ئاسیای ناوەڕاست کە دەکاتە ناوچەکانی
ناگۆرنۆ کەرەباخ و ئەرمینیاو ئیتریش و ھەروەھا بۆ کیشوەری ئەفریقیاش درێژ بێتەوە
، بێنە ناویەوە .
ھەر لێرەوە ئەگەر وردبینی بۆ بکرێ وەک بگۆترێ
مادامەکینێ حلفەکە لە دژی ئێران و تورکیاوە بێت ، کەواتە ھیچ زیانی بۆکورد لێ ناکەوێتەوە .
ڕەنگە جۆرە حلفی وەھا بۆ دوور مەودا ھەر تەنیا
لە دژی ئێران و تورکیای لێ نەکەوێتەوە بەلکو دانانی ڕادەیەکیش بێت لە دژی تەمەدودی
ڕووسی و چینی لە ناوچەکە . وەک دەڵێن با ئەو حلفە نوێیە ولاتانی ناتۆی تیا نەبێ بەڵام
لە دوورەوە ئەمەریکا بە پلەی یەکەم و ئەوروپا بە پلەی دووەم چاودێریان بە سەر
حلفەکەوە دەبێت .
نابێ ئەوەش لە بیر بکەین ئەگەر ئیسرایل لە
ناو حلفەکەدابێ ، لە ڕووی بەرەنگار بوونەوە ھێزێکی تر دەدا پێی .
ماوەیەک بەر لە ئێستا لە ڕاگەیاندنێکی ئەمەریکی
و ناتۆدا گۆترا ، ھێزەکانی ناتۆ لە عیراق لە ٥٠٠ نەفەرەوە بۆ ٥٠٠٠ ھەزار نەفەر زیاد
دەکەین و کشانەوەشمان لە ئەفگانستان پابەند نابین بە زەمەنەوە بەلکو زیاتر پابەند
دەکەین تا بزانین وتووێژی ئەمەریکی و حکومەتی ئەفگانی لە گەڵ تالیبان بەرەو کوێ
دەڕوا واتە زیاتر کار لە سەر بەرجەستەو بە کردار کردنەکانیان دەکەین .
بە بۆچوونی خۆم ئەو زیاد کردنە سەربازیەی ناتۆ
لە عیراق لە ٥٠٠ نەفەرەوە بۆ پێنج ھەزار ، ئەو مانایە دەگەیەنێ کە ڕادە دابنرێ بۆ
ھەردوو حکومەتی ئێرانی و تورکی کە نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان تەڕاتێنی لەخاکی عیراق
و کوردستانەوە بکەن و چەند ڕۆژێکیش پیش ئێستا لە ڕاگەیاندراوێکی یەکیەتی ئەوروپا
کە دەبێ ھێزەکانی تورکی لەخاکی سوریا بکشێنەوە ، ھەمدیسان دەکاتە وەخۆ کەوتنەوەی
ئەمەریکاو ئەوروپا کە ئێمە ئەو ناوچانەبۆ داگیر کاریەکانی ئێران و تورکیاو تەمەدودی
رووسی جێ ناھێڵین .
ڕاستە بەڕێوەبەرایەتی نوێی جۆ بایدن زۆرترین وێسگەکانی
خۆی بۆ ئەوە بەگەر خستووە کە ھەرچی زووە ڕێکەوتن نامەی ٥+١ ی نەتەوە یەکگرتووەکان
، کارا بکرێتەوە ، بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە ئەمەریکا پلانی B نەبێت بۆ ئێران لە مەڕ زیاتر دەستدرێژیەکانی
لە ولاتانی ناوچەکەو پیتاندنی زیاتری یۆرانیوم بۆ گەیشتن بە چەکی نەوەوی . سیاسەتی
ئێستای ئەمەریکا لە مەڕ ڕووبەڕووبوونەوە لە سەر چەکی نەوەوی ئێران و ڕووسیا چین
دەیەوێ بە تێکەڵکردنی لە گەڵ ئەوروپاو ناتۆ و بگرە لە ناو خودی ئەمەریکاش بە پێکەوەی
دیموکراتەکان و کۆماریەکان ، نەخشە ڕێگای سیاسی بۆدابنێ .
زیاد کردنی ھێزی ناتۆ لە عیراق چۆنی لێک دەیتەوە
لەو مانایەت زیاتر ناداتە دەست کە ئەمەریکا بیەوێت سنورێک بۆ دەتدەخولاتی ئێرانی
و تورکی دانێت لە عیراق و کوردستانەوە و پێیەوە بۆ کورد سودمەند دەبێت .
ھاوکاری زیاتریشی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کە ھەلبەتە
وا دەبێ ، مانای ئەوە دەگەیەنێ کە لە لایەکەوە ڕێگە بگری لە ھەلکشانەکانی رووسی و
لە لایەکی تریشەوە سنوور دانان دەبێ بۆ زیاد کردنی نفوزی تورکی و ئێرانی .
ئەم ئاماژانەی سەرەوە کورتە مەودوا نین و ھاەپێچیشن
لە گەڵی و وەھاش نیشان دەدرێ ھێلێک بکێشرێ لە گەڵ ئەوانەی لە گەڵمانن و ئەوانەی
نەیارو دوژمنن .