394وتار

نزیك بوونەوەی بەشار ئەسەدو ئەردۆگان

9/6/2022 6:50:00 PM
مەهدی کاوانی

-لە ڕووی بابەتیەوە بە دڵی كوردی ڕۆژئاوا ، دەكەوێتەوە.

ھەر لە ئێستاوە و دژی ئەو نزیك بوونەوەیە، خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئەو جەماوەرەیەی كە ھاوتەبانە لە گەڵ توركیا كە زیاتر ڕێكخراوە توندڕەویە ئیسلامیەكان دەگرێتەوە كە دەكاتە نامەیەك بۆ ئەردۆگان و حكومەتی توركیا كە چیتر بەدواوەتان نابین . ھەلبەتە بە ناڕاستەو خۆ دەكاتە ئەوەی كە ڕێوشوێنی تر دەگرینەبەر.

 

دەولەت باخچەلی سەرۆكی پارتی مەھەپە ھەر لە ئێستاوە دەڵێ ئەو نزیك بوونەوەی توركی و سوری تا ساڵی ٢٠٢٣ بەكردار بكرێت.

 

ھەر لە سەرەتاوە جەھەپە دژی ئەو دوور كەوتنەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەدو ڕژێمی توركیا وەستا بۆوە.

 

ئەگەر ئەو نزیك بوونەوەیە بە كردار بكرێ ، بمانەوەێ نەمانەوێ دەكاتە دوور كەوتنەوەی ئەردۆگان لە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی . ئەگەر ھەر نەبێ دەكاتە دووركەوتنەوەی لە سەرووی نیوەیەوە.

 

 

با زیاتر خوردی كەینەوە:

 توركیاو پێشتر لە ڕێگای ئەو  ئیسلامیەتیەوە دژایەتی قەسەدی پێ دەكردو پێشیەوە بە ھەر ناوێكەوە بێت بەشێكی زۆری خاكی سوریای خستۆتە ژێر كۆنتڕۆلی خۆی و ماوەی زیاتر لە چوار مانگیشە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ چاو لەقەسەد سۆر دەكاتەوە وەك بڵێ ئەمڕۆ یان سبەی ھێرشی سەربازیتان بۆ دەھێنین.

 

 

 كوا لەوەتی ئەو نزیك بوونەوەیان لە گەڵ بەشار ئەسەد كەوتۆتە ناو ڕاگەیاندنەكان وەك بگۆترێ چاو سۆر كردنەوەكەش لە دژی قەسەد نابینرێ.

 



ئەو نزیك بوونەوەیە:
لە سەر گۆڕەپانی سوری و ململانێكان و نێوانی ڕوسیاو ئەمەریكاو ئیسرایل و ئێران و ئەم و ئەوی ترو لە سەر ئایندەی مانگی شەشی ٢٠٢٣ ھەلبژاردنی ناوخۆی توركیا زۆر ھەڵدەگرێ.


لە پێشدا ئەو نزیك بوونەوەیە بە ئامۆژگاری فلادیمێر پۆتینەوە بوو.

 


ڕاگرتنی شەڕی سەربازیشی بۆ ئەو ناوچانەی كە قەسەد لە ژێر كۆنتڕۆلیەتی و كەوتوونەتە ناو زۆنی ڕژێمی سوری و قەلەمڕەوی ڕووسی، ھەمدیسان بە ئامۆژگاری پۆتینیەوە بوو.

 


ئەمەریكاش و دەناو ئەو زۆنەی كە قەسەدو ئەمەریكیەكان دەناو كۆنتڕۆلیان دایە، ڕێگا بە توركیا نادەن كە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی تیا بكەن و قەسەدیش بەوە ڕازی نەبوو كە منبەج بۆ توركیا چۆل بكات لە بەرامبەر بەوەی كە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی نەكات.
دەبێ ئەوەش بڵێین ئەمەریكاو ئێستاكە زۆر لە توركیا نیگەرانە بەو پابەند نەبوونەی توركیا بەو گەمارۆدانەی كە بە سەر ڕوسیاوە ھەیە و لەوەش زیاتر توركیاو ئێستاكە داوای كڕینی زیاتری موشەكی ئێس ٤٠٠ دەكەن.

 



لێڕەو لەوێش دەنگۆی ئەوە كەوتۆتە ناو ڕاگەیاندنەكان كە وتووێژی نھێنی لە نێوان ئەو ئۆپۆزسیۆنە سوریەی سەر بە توركیاوەیە بەوەی ئەگەر ئەوان واز لە خۆبەستنەوەیان بە توركیاوە بێنن، ئەوا بە دوایەوە ئەمەریكا ھەموو جۆرە كۆمەكێكیان دەكا.

 


ئەگەر بە بیر خۆشمان بێنینەوە لە سەرەتای دەست پێ كردنی شەڕی سوریاو ئۆپزسیۆن، ئەمەریكا كۆمەكی چەك و تەقەمەنی دەگەیاندە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی.

 


بەڵام دواتر بە تۆمەتی نزیكیان لە داعش ، كۆمەكە سەربازیەكەیان لێ برا.


ھێشتا زووە ئەگەر ھاتو نزیك بوونەوەكە بە ئامانج گیراو بە دوایەوە ھەڵبژاردنەكانی مانگی شەشی دادێی توركیاو ململانێكانی سەر گۆڕەپانی سوریا بە شێوەی جیاوازتر لە ئێستا، چۆنچۆنی شكلی نوێ بە خۆوە دەگرن.

 


بە بۆچوونی خۆم :

 ١- ئەگەر كۆمەكی ئەمەریكا بگاتە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی ، بە دوایەوە ئەوان منەتیان بە توركیا نامێنێ و دەشتوانن بە شەڕی پارتی زانی لێرەو لەوێ زیان بە ڕژێمی بەشار ئەسەد بگەیەنن.

 


٢- ئەمەریكاش ناوەندگیریەك لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و قەسەد دروست دەكات كە لە دژی یەكتر شەڕ نەكەن.

 

٣- ئەگەر ئەو نزیك بوونەوەیە بە كردار بكرێ كە دەكاتە ڕێك سیاسەتەكانی داود ئۆغلۆی سفر مەشاكیل كە ئەردۆگان بە دژی وەستایەوە، و پەیوەندی جارانی توركیاو ئیسرایل وەك جارانی لێ بێتەوەو ئەو خۆش كردنە پەیوەندیە توركیە بە كردار بكرێت نەك زارەكی بێت لە گەڵ میسرو عەرەبستانی سعودی و ئیمارات و خۆ دوور خستنەوە لە ئیسلامی توند ڕەو و گەڕانەوەی بەشێكی زۆری ئاوارەكانی توركیا بۆ سوریا ، ڕەنگە پێیەوە ئەگەر كار لە كار نەترازاندرابێ، ئەوا پێیەوە  ھەندەك سوودی بۆ ئەردۆگان دەبێ بەرامبەر بە دەنگدەری توركی.

 

بەڵام لێرەش و بە گوێرەی ڕاپرسیەكان ، ئاك پارتی دەنگی زۆری لە دەست داوە و ئەگەر بشیەوە لە ڕێگەی دروست كردنی تەنگشەكانی لە گەڵ یۆنان، ئەویش وەك ڕێگا پێنەدانەكانی دژی قەسەد ، ھی یۆنانیش ھەر وا دەكەوێ.

 


نزیك بوونەوەكانی یان ھەوڵدانەكانی بۆ نزیك بوونەوە لە گەڵ سعودیەو ئیمارات و میسر و لە ڕووی كرداری ھەنگاوەكی ئەو تۆ ، پێشكەوتن بەدەست نەھێنراوە.

 

دەنا دەبێ ئەوەش بەبیر خۆمان بێڵینەوە ، روسیا  نەك ئێستا بەلكو لەوەتی لە گەڵیدا لە پەیوەندی دایەو ھێشتاش لە گەڵی كەوتۆتە خانەی بڕوا پێ نەكردن لە گەڵی.

 

ناتۆو زۆربەی وڵاتانی دەناویدانە ، ئەوانیش كەیفێان بە توركیا نایەت.

 

٤- ھێشتاش زووە باس لەوە بكرێ كە لە كاتەكانی نزیك بوونەوەی ھەڵبژاردن ئایا ئەكەپە پەیوەندیەكانی لە گەڵ ھادەپ توندتر دەكات یان خاوی دەكاتەوە.

 

٥- وەك لێرەو لەوێش باس لەوە دەكرێ كە ئەمەریكیەكان زۆر زۆر نیگەرانن لە سیاسەتەكانی توركیاو پێیان وایە زیانێكی زۆر گەورە لە بەرژەوەندی و سیاسەتەكانی ئەمەریكا دەدات لە ناوچەكەو پێشم وایە ھەموو سەنگایەكانی خۆیان لەو ھەڵبژاردنەی دادێی توركیا، چڕ دەكەنەوە ، كە دەنگەكانی پارتی عەدالەو گەشەپێدان نەگاتە ئەو ژمارەیە كە پێیەوە بتوانن حكومەت تەشكیل كەن.

 

نەخشە سیاسی و سەربازیەكانی لەمەودوای مەینەوەكانی توركیا و ئەوەی لە ناوچەكە دەگوزەرێ، زۆر زۆر لەو بابەتەی من زیاتر ھەڵدەگرێ و لە ھەوڵی ئەوەدا دەبم كە لە بابەتەكانی دواترم ھێدی ھێدی ، شوێنیان بۆ بكەمەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن