437وتار

روسیا، بە سێبریانی چووەتە ناو شەڕ

3/8/2022 4:59:00 PM
مەهدی کاوانی

سێبریانی یانی ھێرشی ئەلكتڕۆنی .
روسیا لە ماوەی چوار  كاتژمێر بە مووشەكی بالستی دوور ھاوێژ، توانیویەتی ھەر ھەموو ئالیەتی جەنگی ئۆكرانیا تێك بشكێنێ بە فرۆكەو مەتاڕە سەربازیەكان و بنكە سەربازیەكان و مەقەراتی قیادە.


واتە پێچەوانەی ھەردو شەرەكانی ھاوپەیمانان بە سەر عیراق و شەری ئەفغانستان و لیبیا و شەڕی پێشتری یوغسلافیا كە قورسایی ھەرە گەورە بە فڕۆكە شەڕكەرە پێشكەوتوەكان بوو ، یانی ئەو شەڕەی ئۆكڕانیا بێ فڕۆكەی جەنگی بووە كە دەكاتە ئەوەی تێچووی شەڕەكە بۆ ڕوسیا لە چاو شەڕەكانی تر بە دەقات و زیاتریشەوە كەم بكاتەوە.


دیارە ئەوەش لە ڕێگای ھێرشە ئەلكتڕۆنەكانی واتە شەڕی سیبریانی . بە ھێرشە ئەلكتڕۆنیەكانی توانیویەتی ھەر ھەموو ڕادارەكان و لاسلكیەكان و پەیوەندیە مانگە دەسكردەكان بە جیھانی دەرەوەو ناو خۆ پەك بخات . دوای ئەوەش ھێرشی سوپای دەست پێكردوە . بە ھێرشە سوپاكەشیەوە كە بە ناقیلەو دەبابەو تۆپەكان ،  چواردەورەی زۆربەی شارەكانی داوەو پێیەوە زۆربەی پەیوەندی شارەكانی لە گەڵ یەكتر بڕیوە كەواتە لە چەند ڕۆژێكدا ٧٠٪‏ ئامانجەكانی خۆی پێكاوە.


پاش ئەو ھەموو كۆنتڕۆلەی بە سەر بەشی ھەرە زۆری خاكی ئۆكرانیا ، با حكومەتی كییڤ داوای گفتو گۆ و شەڕ ڕاگرتن بكات بەڵام حكومەتی ڕوسیا ھەڵبەتە مەرجە سەختەكانی بە سەر حكومەتی ئۆكرانیا دەسەپێنێ كە بریتیە لە : نابێ بچنە ناو ناتۆ و لە چەكە قورسەكانیش داماڵدرێن و دانیش بە نیمچە دورگەی قەرەم و ئەو دوو كۆمارەی كە لەو شەڕەدا ڕوسیا دەستی بە سەردا گرتووە دەبێ ئۆكرانیا دانیان پێدابنێ كە بەشێكن لە خاكی ڕووسیا . ڕوسیا دەڵێ پاش ئەو دانپێنانانە شەڕ ڕادەگرین و لە گەڵ حكومەتی كییڤ دەكەوینە ناو وتووێژەوە لە وتوێژەكانیشماندا دەبێ دەسەڵات ڕادەستی سوپا بكرێ.

 


بە بۆچوونی خۆم كە ڕوسیا پەلە ناكات بۆ گرتنی كییڤ ، جگە لە ھەندێ ھۆكاری تر كە نەیانەوێ بكەونە ناو شەڕی شارەكانەوە چونكە زیانی زۆری بۆ  ھەردولایان لێ دەكەوێتەوە.

ھەروەھا دەشیەوێت ڕێڕەوێك بۆ خەلكی سڤیل دانێ بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێ خاكی ئۆكرانیا بەجێ بێڵن . بە بۆچوونی خۆم ھۆكاری تریش خۆی بەدەر بخا كە ھەتا پشدێنەی گەمارۆی ڕوسیا بەھێزتر بێت زیاتر حكومەتی ئێستای كییڤ ناچار بكات كە گوێ بۆ داخوازیەكانی مۆسكۆ بگرن .


ھەڵبەتە ئەگەر حكومەتی ئۆكرانیا  سور بێت لە سەر قبوڵ نەكردنی داخوازیەكانی ڕوسیا ، ئەوا سوپای ڕووسیا دەچێتە ناو كییڤ و حكومەتێكی ھاوشانی ئەو حكومەتەی كە لە ساڵی ٢٠١٤ دادەمەزرێنێ و بە خۆیان و ئەو حكومەتە نوێیەو بەلەڕوسیا حلفێكی سێ وڵاتی كە دەكاتە یەكیەتیەكی ھاوشانی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشوو بە قەوارەیەكی بچووكترو سیستەمە سیاسیەكی ترەوە.


پێش دەسپێكردنی شەرەكە وتووێژ لە نێوان روسیا لە لایەكەوەو ئەمەریكاو ئەوروپا ھەبووە كە دەبێ ئەمەكانی دوایی واژوو لە سە ئەوە بكەن كە بۆ ھەتا ھەتایە بۆیان نیە ئۆكرانیا بخەنە ناو ناتۆی خۆیانەوە . جۆبایدنیش لە لێدوانێكیدا  كە دەڵێ  ئەگەر ڕوسیا بكەوێتە شەر لە گەڵ ئۆكرانیا ئێمە داخیلی شەڕەكە نابین بەڵام گەمارۆیەكی سەختی ئابووری دەخەینە سەر روسیا.

 تا ڕادەیەك دڵنێایەك بوو بۆ رووسەكان كە پێیەوە مەترسی شەری سێی جیھانی ڕوونادات.

 ئەو گەمارۆ ئابوریە سەختەی ئەمەریكاش باسی لێوە دەكات لە بەكردار كردنی ئەو سەختیە لە سەر ڕوسیا نیشان نادات كە پێیەوە دەستو پێی ڕوسیای پێ ببەسترێ . ھەر لەكاتی ئان و ساتەكانی دەست پێكردنی شەڕەكە ، پڕۆتۆكۆلێكی ھەرە گەورەی چینی و ڕوسی لە بواری ھاوكاری سەربازی و كڕینی نەوت و غازی سروشتی ڕووسی لە لایەن مۆسكۆو پەكین مۆر كراكە ئەگەر نەوت و غازی ڕوسیش نەچێتە ئەوڕوپا ، بە ھەمان بڕ دەنێردرێتە چین.


ئەڵمانیاو ھۆلەندەو و ئیتالیا ،  ئامادە باشیان نیشان نەدا  ڕەنگە زۆر وڵاتی تریش بچنە پاڵێانەوە لە بەر بەرژەوەندی خۆیان قبوڵی ئەوە نەكەن كە ڕوسیا دەناو سیستەمی بانكی جیھانی دەربێنن كە بارەگاكەی لە سوێدەو ٢٠٠ وڵات لەناویدانە بە سۆفتوێل ناسراوە غازی ڕووسیش و تا ئێستا لە ئەروروپا نەبڕدراوە.


ڕاستە مەجلیسی ئەمن لە بەر ڤیتۆی ڕووسی نەی توانی ئیدانەكردنی روسیا بخاتە بواری كرداری ، بەڵام لێرەش ، چین  وھیندو ئیمارات دەنگیان بە ئیدانە كردنی روسیا نەدا بە ھۆی ھێرشەكەی بۆ سەر ئۆكرانیا.

 ئەو دەنگ نەدانەش مەدلولاتی خۆی ھەیە كە جیھانی لەمەو دوا بەرەو فرە جەمسەری دەڕوا . چین و ھیندیش كەم نینە دەناو ھاوكێشە جیھانیەكان.

مانای ئەوەش دەگەیەنی كە ھەر لە ئێستاوە ئەو سێ وڵاتە بكەونە ناو تەكەتولێكی یەك گرتوو لە دژی ئەمەریكاو ئەوانی تر.

 ئەوە سەرەتایەو كێش ناڵێ ئەو ژمارەیە پێوانێكی زۆر لەوە گەورەتر بە خۆوە بگرێ و زۆرانێك لە وڵاتانی تر وەك ئیران و ھەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی وئەمەریكای لاتینیش بچنە ناویەوە.

وەك خۆم بیری لێ دەكەمەوە ئەگەر بێت و روسیا بە سەركەوتوویی لە شەڕی لە گەڵ ئۆكرانیا لێ دەرچێ ، بە دوایەوە ، شەڕی ساردو دوو جەمسەری دووبارە خۆی بەدەردەخاتەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن