پارتی دەیەوێ ھەموو لایەک لە خۆی ڕازی کا
7/10/2021 1:38:00 PM
مەهدی کاوانی
مەلاکانی ئێران
لە بن بەحرێ شت دەخوێننەوەو پارتیش دەیەوێ بێ بەرامبەری کاریگەر گلۆپی سەوزیان پێ
بۆ خۆی پێ بکا .
ڕاستە ئێران و
تورکیا لە سەر زۆر لە مەلەفەکانی ناوچەکە ، بەرامبەر بە مەترسی ئەمەریکاو دۆزی
کورد یەکن ، بەس لەسەر باری سوریاو ھاتنە ناوەوەکانی سوپای تورکی لە ناوچەی بادینان
و جیاوازی مەزھەب گەریان و زۆر شتی تر بە تەواوەتی ناکۆکن و ئیمڕۆش لە بەر ھەندێ ھۆکار
لێی بێدەنگ بن ، بەڵام ڕۆژەک دادێ لەسەر ئەو نارێکیانەی نێوانیان لە گەڵ یەکتر دەکەونە
دژی یەکتر .
بە بۆچوونی خۆم
با وتووێژ لە سەر چەکی نەوەوی ئێران شلەو پەیتەو گرێ کوێرەی لە نێوان ئەمەریکاو ئێران
تێدابێ، بەڵام ھەر دەبێ ڕێککەون . چوار ساڵەکەی ترەمپی لێ دەرکە ، باقیەکەی لەوەتی
سەدام رووخاوە لێک تێگەشتن یان موناسەفەی حوکمرانی لە نێوان ئێران و ئەمەریکا لە سەر
عیراق کاری پێ کراوەو جۆ بایدنیش بە لەسەرخۆیی ھەمان سیاسەت بەڕێوە دەبات .
بە قەناعەتی خۆم
لە سەر مەلەفی ئەفگانستانیش پاش تەواو بوونی کشانەوەی ئەمەریکی ، لێک تێگەشتنێک لە
نێوانی ئەفگانی و ئێرانی و ڕووسی و ئەمەریکی دروست دەبێ ، جا ئەو لێک تێگەیشتنە
دوای کۆنترۆلی تەواوی تالیبانەوە بێت یان بە سەرگرتنی گفتوگۆی نێوان تالیبان و
حکومەتی ئێستای ئەفگانیەوە دەبێت .
ئەگەر ئاشتەوایش
پاش ڕێکەوتنی نەوەوی دروست ببێت
، ئەوکات ناتەباییەکانی ئێران و تورکیا ، ڕوو لە
زیاد بوون دەکات.
ئێستاکەو خەریکە
بەلە سەرخۆیی مەترسی ولاتانی ئەقلیمی لە سەر ترازاندنی یەک پارچەیی خاکی عیراق کاڵ
دەبێتەوە ، ئەمەریکاو عیراق و ئێرانیش ھەر وای دەوێ و بیانۆی تورکیاش بۆ ئەو
ترازاندنە ، ھیچی بەدواوە لێ شین نابێتەوە . لایەنە کوردیەکانی باشووریش ، بە تایبەتی
ئەوەکەیبە زلی دیارە ، ڕامی بووینەبۆ ئەو نەترازاندنە ئەو کات پەکەکەش مادامەکینێ
لە دژی تورکیا دەجەنگێ بۆ عیراق و ئێران و ھەتا ئەمەریکاش مەسەلەیەک نابێ .
بە بڕوای خۆم لە
سوریاش لە سەر ھێلێکی مام ناوەند ڕێکەوتێک لە نێوان ڕووسیاو ئەمەریکا دروست دەبێت
کەواتە لەوێش تورکیا سفر بە دەست لێی دەر دەچێ .
سیاسەتی بە دواوەی
جۆ بایدن بگرە سیاسەتی گشتی ئەمەریکیش خاو کردنەوەی گرژیەکان لە گەڵ ڕووسیاو ئیدیش
دەبێ و دەیەوێ ھەموو چاوەکان بخاتە سەر گەشی چینی و بەھێز کردنی تەکنەلۆجیای مەدەنی
ئەمەریکی لە ھەموو بوارەکان .
ئێستاکە قسەم دەبەمەوە
سەر پارتی و سیاسەتەکانی کە دەیەوێ ھەموان بێ بەرامبەری کاریگەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێ
.
موستەحیلە موستەحیلە
ئێران و دەولەتی ناوەندیشی بخە سەر ھیچ تەتبیعێکی بە کردار لە لایەکەوە لە گەڵ پارتی بکەن وە لە لایەکی تریشەوە
یەکیەتی بە پارتی بگۆڕنەوە ، تەنیا ئەو کاتانە نەبێت کە پارتی بە تەواوەتی خۆی لە
خەتی تورکیا دوور خاتەوە . ئەمەریکاش مورتاح نیە لەو زۆر لە یەک نزیک بوونەوەی
پارتی و تورکیا .
ئایا پارتی دەتوانێ
لە خەتی تورکیا دوور کەوێتەوە؟ بە ڕای خۆم وەلامی پرسیارەکە ئێستا بەردەست نابێ بەس
ڕووداوەکانیش کە دێنە پێشەوە زۆر شت فەرز دەکەن .
باشترین ڕێگا بۆ
پارتی مادامەکینێ ھەمووان لە گەڵ خەتی حکومەتی ناوەند دەبن بە ئەمەریکاو ئێرانیشەوە
با پارتیش ھەولی ئەوە بدات بەرەی کوردی باشوورو دەرەوەی باشووریش بەھێز بکات و ھێدی
ھێدی دامەزراوە ئابووریەکان بە نەوتیشەوە بە دڵی بەغداو خەلکی بەشمنیەتی کورد ، راھی
بکات .
پارتی ئەگەر پێشتریش
وا بە مێشکی داھاتبا کە لە ڕێگای تورکیاوە پەکەکە لاواز بکات . ئەو بەرجەستەیە و ئەمڕۆکە
وەھا نەکەوتیتەوە . مایکل ڕۆبینیی وتار نووسی واشنتۆن پۆستیش ھەر وا دەڵێ .
لەو زەمەنەدا ئێمەی
کورد بە پارتیشەوە کێشەی کوردی باشوور بکەینە کێشەیەکی عیراقی و لەو ڕێگایەدا دەتوانرێ
حەل و فەسلێک لە گەڵ تورکیا بکرێ و زیاتر گوشاری عیراقی و ئەمەریکی بخرێتە سەر بۆ
ئەوەی لە باشوور بکشێتەوە .
ڕاستە بە زار ئەمەریکا
ناو ناوە پەکەکەی بە تیرۆریست پێناسە دەکات و بە ھەندێ شت تاوانباری دەکا ، بەڵام
بە کردار بچووکترین شتی لە دژی پەکەکە نەکردووەو
تورکیاش ھەر وا دەڵێ.
ئیدی نازانم
پارتی چاوەڕوانی چیتر دەکات . شتە حازر بە دەستەکان و چاوەڕوان کراوەکانیش بە دیوی
ئەمەریکیەکان و حکومەتی ناوەندیش تا وەکو ئێستاو بە کردار شتی وای لێ شین نەبۆتەوە
کە ئەوان پەکەکە بەمەترسی بزانن لەسەر ئاسایشی خۆیان و بڕواش بکەن شەڕی بەوەکالەت
بۆ تورکیا ناکەن .
دەنا ئەمن دەڵێم
ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ خاتری تورکیا ھەلوێستە دوژمنکاریەکانی بەرامبەر
بە پەکەکە نەگۆڕێ ، لەڕێگەیەوە کارتێکردنی لە سەر گۆڕەپانەکە کەمتر دەبێ وبا چاوەڕوان
بین .