141وتار

لە پەڕاوێزی سەردانەكەی برێك مەكۆڕك بۆ ھەرێمی كوردستان

1/29/2023 5:34:00 PM
مەهدی کاوانی

دەكرێ بشڵێم ھەندێ لە تێبینیەكان لەم خاڵانەی لای خوارەوە ، بەدی بكەم :

 

١- دوێنێ ، دوێنێ بوو و ئیمڕۆش ئیمڕۆیەیە . واتە ئەمەریكیەكان حیساب بۆ كاتە جیاوازەكان دەكەن و بۆ ھەر كاتێك ، ئەجندای تایبەت بە خۆیان ھەیە.

 

٢- لە ئان و ساتی ڕیفراندۆم ، ئەمەریكیەكان جۆرە قسەیەكیان ھەبوو و ئێستاكە بە جۆرێكی تر دەدوێن.

 

٣- لە ئان و ساتی ڕیفراندۆم حەزیان بە عیراقێكی یەكگرتوو ھەبوو و كوردیش دەناویدا بە جوانی ھەبوونی خۆی تیایا بەدەر بخا.

 

٤- ئێستاكە ئەو یەكیەتی و یەكبوونەیان زیاتر بۆ حیزبە سیاسیەكانی كوردستان دەوێ بە تایبەتی بۆ نێوانی پارتی و یەكیەتی.

 

٥- لەوەش زیاتر خوازیاری ئەوەن ئەو یەكیەتی و یەكبوونە كوردیە ، پارچەكانی تری كوردستانیش بەخۆوە بگرێ.

 

٦- ئەوان كە دەڵێن پێویستە ھەرچی زووە ھەڵبژاردنێكی خاوێن بكرێ و دادگاكان چالاك بكرێن و لەبن دەستی حیزب دەربھێنرێن و پەڕلەمانی ھەڵبژێردراو خاوەن ڕای تایبەت بە خۆیەوە بێت و مافی مرۆڤ پارێزراو بێت و ڕێوشوێنی بنەما دیموكراتیەكان بگرنە بەڕ : زیاتر مەبەستیان:

 

٧- ھەرێمی كوردستان خاوەن ھەرێمێكی بەھێز بێت دەناو تەشكیلەی عیراقداو ئەو كاتە لە لایەن بەغداو دەورو بەرو جیھانیش حیسابی زیاتریان بۆ دەكرێ.

 

٨- بە بۆچوونی خۆم ھەتا لە سیاقی بەدواداچوونەوە بە گرێبەستە كۆنەكان و وەبەرھەمھێنانی زیاتری كوردی لە بواری نەوت و گاز بە تایبەتی كێلگەكانی گازی چەمچەماڵ ئەگەر بەڕێكارەكانی حكومەتی ناوەندیش بێت كە دەكاتە بە تەفاھومی پێكەوەیی و پێیەوە:

 

٩- كورد ھەنگاوی باش بە خۆوە دەبینێ لە بوژانەوەی ئابووری و پێیەوە سەنگایی قورستریشی دەبێت لە ڕووی سیاسی.

 

١٠- ئەمەریكا ، ئەوروپاو ئیدیشی بخە سەر ، زیاتر مامەلە لە گەڵ بەرجەستە زیندووەكان دەكەن، وەك:

 

١١- تا ساڵەكانی ٢٠١٥ ش، حیسابیان بۆ سەنگایی كوردی دەكرد، بۆ نمونە:

 

١٢- كە دەھاتنە بەغدا بۆ ھەرێمیش دەھاتن و ڕای دەسەڵاتی سیاسی ئەوانیشیان لە ناو جموجۆلەكانیان لە عیراق وەرد دەگرت.

 

١٣- لەو بەرواریەوە تا ئستاكەشی لەگەڵدابێ زیاتر حیساب بۆ بەغدا دەكەن . بەغداش بە دەوری خۆی حیسابی جاران بۆ ھەرێم ناكات.

 

١٤- چۆنی لێك دەیتەوە، دەكاتە پاشەكشەی ھەرێم ھەم لە ڕووی دەسەڵاتی سیاسیان ھەم لە ڕووی پاشەكشەی ھەرێم، دەربارەی دەیان مەلەفەوە كە پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەسەڵاتی كوردیەوە ھەیە.

 

ئەمەریكیەكان و ئەوروپاو و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش، دەیانەوێ چەنسێكی تر بە بەر دەسەڵاتی ھەرێمەوە بكەن تا بتوانن لە سەر پێ بوەستن و گرنگیە ناوچەیی و ئەقلیمی و جیھانی بۆیان بگێڕدرێتەوە.

 

١٥- ئەوان باش لەوە گەیون ئەگەر ھەرێم گۆڕانكاری لە بونیەی دەسەڵاتی خۆی نەكا بە دیوی باش بوون، ئەوا ئەوانیش ناتوانن، لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی كوردی، پێشڤەچوون بكەن.

 

١٦- كە بزوتنەوەی گۆڕان توانیبووی لە سەر پێی خۆی بوەستێ و دوو خولی یەك لەدوای یەكتر توانی ٢٥ كورسی و ٢٤ كورسی بە دەست بێنێ و پێیەوە ئەمەریكاو ئەوروپا بە چاوێكی زۆر پۆزەتیف دە دەسەڵاتی ھەرێمیان دەڕوانی و دەیان گۆت مادامەكینێ ئۆپۆزسیۆنەكی كارا ھەیەو پێیەوە ئومێدی ئەوەی لێ دەكرێ كەدەسەڵاتی ھەرێم بەرەو باشبوون بڕوا.

 

١٧- بۆ ئەو كاتی، ئەوان ھەر سەردانێكیان بەدیوی پارتی و یەكیەتی كردبایە، سەردانی گردی بزوتنەوەی گۆڕانیشیان دەكردو حیسابیان بۆ قەسەكانیان دا دەنا.

 

١٨- ئێستاكە كە بزوتنەوەی گۆڕان ئەو سەنگە سیاسیەی جارانیان نەماوە ، نەك ھەرلایەنی ئەمەریكی و ئەوروپی و ڕێكخراوی نەتەوە یەك گرتووەكان ھیچ ئاوڕێك لە بزوتنەوەی گۆڕان نادەنەوە، بەلكو لایەنی ئەقلیمی و دەسەلاتی ناوەندیش ئەو گرنگیەی جارانیان كە بە بزوتنەوەی گۆڕان دەدا، ئێستاكە بۆ ئەوانش سفر بۆتەوە.

 

١٩- نەوەی نوێ بە كورسی ھێنانەكانیشیان ھەم لە پەڕلەمانی كوردی ھەم لە پەڕلەمانی عیراقی و پێیەوە، نەبوونەتە حزبێك كە ھەم لە ناو جیھانی دەرەوەو ئەقلیم ھەم لە سەر ئاستی ھەرێم و ناوەند، ھێزێك كە حیسابیان بۆ بكرێ وەك ئەو كاتانەی كە گۆڕان ھەبوو، حیسابی بۆ دەكرا.

 

٢٠- مەسەلەكەش زیاتر لە بەر ئەوەیە كە ئەو حیزبە بە حیزبێكی بزنسمان حیسابی بۆ دەكرێ و ڕەگ و ڕیشەی قوڵی جەماوەری و میژوویی نیە.

 

٢١- تەیاڕی دینش و بە گویرەی ئاماژەكانی سەرەوە ، بە سەنگێكی قورس تێیان ناڕوانن با كورسی پەڕلەمانیشیان ھەبێت.

 

٢٢- بە بڕوای خۆم بزوتنەوەی گۆڕان بەو حالەتەی ئێستاكەشی ، ئینجا لە ناو خۆو دەرەوە قورسایی زیاتری پێ دەدرێ بەرامبەر بە نەوەی نوێ و تەیاری دینیشەوە.

 

٢٣- مەسەلەكەش زیاتر لە بەر ئەوەوەیە كە بزوتنەوەی گۆڕان ھەم ڕەگوڕیشەی مێژوویی ھەیەو ھەم ببوەخاوەن ھێزێكی جەماوەری و ئەو جەماوەری كە ھەشی بوو زۆر بە كەمی ئەگەر چی و ئێستاكە لە بزوتنەوەی گۆڕانیش دابڕاون بەڵام مەیلی خۆیان بە ھیچ حزبێكی تر نەگۆڕیوە.

 

٢٤- بە بڕوای خۆم پاشەكشەی گۆڕان بەشە ھەرە زۆرەكەی لە ھەڵەی سیاسی و خۆ دیتنەوەیان دەناو دەسەڵاتێكی گەندەڵ و پەرتەوازە بوونیانە.

 

٢٥- ئەو بارە ھەرە ناڕێكەی كە دەناو دەسەڵاتی كوردی دایە مەگەر بە دروست بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی لە بابەت بزوتنەوەی گۆڕانی پێشتر، بتوانێ ڕاستی كاتەوە.

 

٢٦- حالی حازر ئەو ڕاست بوونەوەیە دەناو ھیچ بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن نابینرێم دەتوانم بڵێم لەوەتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێڕاستی خۆی ون كردووە ، ئەوانیش بە یەتیمی ماونەتەوە.

 

٢٧- بۆیە ئەوەی كە لەپێشچاوان بێت بۆ ھەستانەوەی ئۆپۆزسیۆن كە پێشیەوە دەسەڵات ناچار دەكات ڕووە خراپەكانی خۆی باشتر بكات، دۆزینەوەی كەسێكی كارا بێت لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر لە خوار ڕەوانشاد نەوشێروانیش بێت، ھەر دەبی.

 

ئەو كەسەش كاری ھەرەلەپێشینەی دەرھاتن لە ناو بەرەی حكومەتی گەندەڵ و كۆكردنەوەی پەرتەوازەكان و بشبنە خاوەن ڕاگەیاندنێك كە جەماوەری ناڕازی دڵی پێ خۆش بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن