کێ ئێستاکە لە سوریا دەبیر کولە؟ ئەمەریکا یان تورکیا ؟
12/14/2024 12:54:00 PM
مەهدی کاوانی
دەبیر کول وشەیەکی فارسیە بە مانای سەرۆک دێت .
بە واتایەکی تر موحەمەد جۆلانی لە ئەمەریکیەکان نزیکترە یان لە تورکەکان .
ئەگەر لە ئەمەریکیەکان نزیکتر بێت و بە دوایەوە باری ئێستای سوریا چۆنچۆنی ڕێک
دەخرێتەوە ؟ ئەدی ئەگەر پێچەوانەکەی بێت
واتە لە تورکەکان نزیکتر بێت ، بە دوایەوە سوریا بەرەو کێ دەڕوا . خەتی مام
نوەندیش ھەیە واتە وەھا بیربکاتەوە کە تورکەکانیشی ھەبێت و ئەمەریکیەکانیش .
ئەگەر حالەتی یەکەم بێت ، دەکاتە ئەوەی سوریا بەرەو ھێلی ئەمەریکی و ئیسرایلی
و قەتەری دەڕوا و لە گەڵ قەسەدیش تەتبیع دەکرێ . لەو حالەتەدا چی ڕوودەدات ، ھەلبەتە
بە ژێراوژێر بێت یان بە ئاشکەرا تورکیا ھانی گروپە ئیسلامیەکانی تر دەدات ئەوانەی
سەربە ئەون و لە ھەمانکاتیشدا ھەولی ئەوە دەدات کە ھەوادارانی بەرەی شام بۆ ناو
گروپەکانی تر ھەڵگەرێنێتەوە دژی موحەمەد جولانی بۆ ئەوەی بەرنامە سازیەکەی موحەمەد
جولانی سەرنەگرێ و پێکدادانیش لە گەڵ قەسەد ڕوو بدات . چەندی بۆیان دەچێتە سەر ناچێتە
سەر دەکاتە قسەوباسی تر .
ئەدی ئەگەر حالەتی دووەم بێت واتە تورکیا دەبیر کول بێت ؟ ئەوکاتە ئیسرایل
و ئەمەریکاو ئیدی و ئیدیش لە دژیان دێنە سەر خەت و پێشیەوە قەسەد بەھێزتریش دەکەن .
حالەتی سێیەمیش ئەمەریکا لە گەڵ ھەردوکیان واتە تورکیاو قسەد ، کاتبەڕێ
بکات و چاوەروانی گۆڕانکاریەکانی کە بە دوایەوە بێت بکات .
با ڕووسەکانیش لەبیر نەکەین وەک بڵێین بەوەی کە ڕۆڵیان نەمابێ . ڕووسەکان
بنکەکانیان لە حەمیمو سەردەریا ماوە و بە ژێربەژێریش بێت کومەکی سەربازی قەسەد و پەکەکە
دژ بە تورکیا دەکەن و دەبێ ئەوەش بڵێین ئەگەر بیانەوێت لە ڕێگای نەتەوە یەک گرتووەکان
خرانە ناو لیستی تیڕۆڕ لە سەر موحەمەد جۆلانی و بەرەی شام ھەڵگرن دەبێ ڕووسیاشی لە
گەڵ بێت ئەگەر نا حکومەتەکەی جولانی لە لایەن
وڵاتانی جیھان دانی پیا نانرێ و ھەر بە دەولەتی دەرچوو لە یاسا لە قەلەم دەدرێ . ئەگەر ڕووسیاش ڕازی کەن دەبێ داواکاریەکانی جێبەجێ
بکرێ کە گرنگترینیان مانەوەی بنکە سەربازیەکانیانن لە سوریا .
داعش و دووبارە بەھزبوونەوەی دەکاتە دەنگ و باسی تر .
داعش با لە ڕووی سەبازیەوە ئەو ڕۆلەی جارانیان زۆر زۆر کورتی ھێنابێ بەڵام
لە ڕووی ئایدەلۆجیەوە دوو بەشی بیرکردنەوەی ڕێکخراوە ئیسلامیە توندڕەوەکان ، بیرکردنەوەانیان
بە بەرەی شامیشەوە ، داعشیانەیە . ئەدی ئێستاکە کە حوکمی سوریایان بە دەستەوە بێت
؟
پێشبینی ئەمەریکاو بەشی ھەرە زۆری بیرکردنەوەکانی
تر پێشبینیان بۆ ھەستانەوەی داعش ھەیە کە وەک پێشتر بەھێزببنەوە . ئەو ھەستانەوەیە
لە دەرەوەی ئاماژەکانی سەرەوەش ھەر ڕوو دەدات ئیدی ئەگەر ئەوەش ڕووبدات وەک پێشترو
ھەربابای ئەمەریکاو تورکیاو ئێران و ئیسرایل و ئەمو ئەوی تر وێڕای دژایەتی بۆیان بەڵام
لە ژیراوژیریەکانیان لە گەڵیان ناکەون و پێشیانەوە بەوەی مەزندە کردن بۆ گۆڕانکاری
لە ناوچەکە بەرەو کوێ دەڕوا . بەڵام با ئەوەش لە بیرنەکەین ئیسرایل بە ھەموو حالەتەکان
بۆ خۆڕێکخستن و بەپۆزەتیڤ بەسەریان بکشێتەوە ، سەرپێڕن . بینیشمان چۆنچۆنی لە ڕووداوەکانی
سوریا خۆیان کردە سەرپێڕ بۆ داھاتووش ھەر وا دەبن . ھەر لە ئێستاوە حالەتێک دروست
بووە کە تورکیاش بخەنەپاڵ خۆیانەوەو ڕووسیاش لە دژیان نەبێ . کەواتە ھەر ھەموو سەرەداوەکان
لە لایەن ئەوانەوە بێت کامەیان بوێ گرێی دەن وەکامەشیان بوێ بیکەنەوەو با چاوەڕوان
بین