60وتار

گۆڕان دەتوانێ هەڵسێتەوە ؟

6/1/2024 9:37:00 PM
مەهدی کاوانی

با بە کەمتریش بێت لە سەردەمەکانی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفادا
با خوردی کەینەوە
کێ گۆڕانی دروست کرد .بە ڕەها دەگوترێ ، ڕەوانشاد نەوشێروان . 25 کورسی و 24 کورسیەکەش لە زەمانی ئەو بوو .
ئەدی پاش کۆچی دوایەکی ، بزوتنەوەی گۆڕان چی بە سەر هات .
لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی دوای کۆچەکە ، بزوتنەوەی گۆڕان تەنیا 12 کورسی بۆ مایەوە . لە هی عیڕاقیش بووە سفر کورسی . 
ئەدی لە ڕوانگەی جولەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردوو زمەنەکان ، واتە زەمەنی پێش کۆچ و زەمەنی کۆچ .
لە زەمەنی پێش کۆچ ، 90% میدیای ئازاد ، کارو چالاکیەکانیان بۆ ئەو شوێنە دەبردەوە کە بە ئومێدەوە سەیری بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و لە ئاستی جەماوەریش خاوەنی نیو ملیۆن دەنگدەر بوو  . لە ئاستی ئەقلیمی و ناوچەکەو و جیهان بە هێزی سێیەمو هەندەک جار ، دووەمش دەهات .
ئەی دوای کۆچەکە :
80% هێزە سیاسیەکەی لەناو هاتە دەر و هێزە جەماوەریەکەشی بە گوێرەی دوا هەڵبژاردن ، ڕاستە سفر کورسی بوو بەڵام ئەگەر بهاتبا  هەموو دەنگەکان حیساب بکرابا ، بەشی کورسیەکی دەکرد . لە ڕووی سەنگی سیاسیشی لە ئاستی کوردستان و عیراقو ناوچەکەو دەرەوە ، کەوتۆتە خوار هەموو ئەو حیزبانەی کە کورسی پەڕلەمانیان هێناوە .
جولە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان  لە سەردەمی ڕوانشاد نەوشێروان پێش کۆچەکەو دوای کۆچەکە :
لە سەردەمی ڕەوانشاد ، گۆڕان جگە لەوەی گۆڕان وەک هێزی سێیەم لە ئاستی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهانی دەرەوە ، حیسابی وەک پارتی و یەکیەتی و بگرە بە زیاتریشەوە بۆ دەکرا ، میدیای ئازادیش بە ڕەها لە گەڵی بوو ، شەقامیش تەزویریان لە ناو دەرهێنابایە ، گۆڕان بێ ڕکابەر بوو و پلە یەکی بە زیادەیەکی زۆرەوە  بۆ گۆڕان بوو .
ئەدی ئێستاکە :
شەقامو میدیای ئازادیشی بخە سەر ، دەڵێن و دەڵێنەوە گۆڕان پشتی ئۆپۆزسیۆنیشی شکاندو بە دوای بزوتنەوەی گۆڕان هەر هێزێک سەری خۆی دەربێنێ ، شەقام و میدیای ئازاد بە گاڵتە جاریەوە ، دەڵێن گۆڕان وەهای بە سەر هات ، ئێوەش فشەنە .
ئایا گۆڕان هەڵدەستێتەوە یان چی بە سەر دێ ؟
کە گۆڕان دروست بوو پارتیەکان لێرەو لەوێ بە تایبەتی سیاسیەکانیان و هەتا بڕیار بە دەستەکانیشیان دەیان گۆت و دەیانگۆتەوە .دروست بوونی گۆڕان فێڵکە لە پارتی دەکرێ و دواتر ئەوان یەک دەگرنەوە . بە بیرکردنەوەی خۆم ئەو دەربڕینانە هەندێ ڕاستی هەڵدەگرێ بە دەلیلی دەباشان . 
پارتی کە دەباشان هاتە گۆڕێ هەتا لە سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروانیش هەرچی کردیان کردیان بۆ ئەوەی دەبشان سەر نەگرێ دوای ڕەوانشادیش گۆڕانیان پەلکێشی نێو حکومەتەکەی خۆیان کرد تا وەکو بە هیچ جۆرێ بیر لە زیندو کردنەوەی دەباشان و ڕێککەوتن لە گەڵ یەکیەتی  دووبارە نەبێتەوەو بیر لە دووبارە بە یەک حیزب نەکەنەوە . تا ئێرە سەد دەر سەد لە هەنگاوەکانیان سەرکەوتوو نە .
یەکیەتی پاش مردنی ڕەوانشاد مام جەلال دەناو گێژاوەیەک دابوون و هەر خەریک بوو پارتی قوتیان دا . ئێ فەرموو تەماشا کە بافلی کوڕی مام جەلال ئەوەی تەسەوڕی نەدەکرد ، ئەو مرۆیە کردی و ئێستاکە بە پارتی دەڵێ ئێمە هەین لە ئێوەی پارتی زیاتریش نەبین ، کەمتر نینە .وەک ئەمری واقیعیش شتەکان وەها کەوتنەوە .
باشە گۆڕان چی بکات ؟
دەباشانیان لە پێشەو یەکیەتیش هەتا بوونیان بە یەک حزبیش پێشوازیان لێ دەکات بەڵام زۆر بە کەمتر لە ئەو سەردەمەی کە ڕەوانشاد دەناو ژیان دابوو . 
ئاشتەوانیەکەی گۆڕانیش لە گەڵ گۆڕانخوازانی دەرەوەی گردەکە کە زیاتر لە ساڵەکی برد ، هیچی لێ شین نەبوەوە .
ئایا کوڕەکانی ڕەوانشاد نەوشێروان ، دەتوانن  ئەوە بکەن وەک ئەوەی کوڕەکانی مام چەلال کردیانو پێیەوە عافیەی یەکیەتیان زۆر لە جاران باشتر کردووەو ئێستاکە تا ڕادەیەک لە سەر پێی خۆیان وەستاون . 
بڵێم چی بۆ نا . لە سەر ئەرزی واقیعیش باشی لێ دەکەوێتەوە ، ناشی لێ دەکەوێتەوە . وەک خۆم کە لە ناو جڤات بووم زۆرینەی جڤات لە گەڵ ئەو ڕێو شۆێنە بوون کە لە ڕێگای سەرکردایەتیەکی نوێی بروتنەوی گۆڕان و خانەو ڕێکخەرێکی نوێشەوەو پێیەوە گۆڕان دەتوانێ هەندێک لە عافیەی جارانی بگەڕێنێتەوە . سەرکردایەتیە نوێکەش وەک باس دەکرێ ئومێد بەخشە بۆ ئەوەی ئەوە ڕووبدات بەڵام لێرەش و تا ئێستا ڕێگریەکان نایەڵن ئەوە ڕووبدات .هەشن دەڵێن دەسەلاتی قوڵ لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان نایەڵن ئەوە ڕوو بدات .
من وەک مەهدی کاوانی ، دەڵێم با هەموو تواناکان بۆ ئەوە بەگەڕ بخرێ ، کە سەرکردایەتی نوێ تا زۆر ڕادە بەسەرکەوتوویی بەڕێوە چووە با چیتر گۆڕان ڕەخاوەت نەکات و خانەو ڕێکخەرێکی نوێش بۆ خۆی هەڵبژێرێ و ڕاستەو خۆش دوای ئەو کارە ، گەڕێکی تری ئاشتەوایی لە گەڵ گۆڕانخوازانی دەرەوەی گردەکە ئەنجام بدات و لە هەمان کاتیش ،لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، دەباشان نوێ بکەنەوە با بەرکەوتەی گۆڕان زۆر لەوە کەمتریش بێت لە سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن