44وتار

ئەگەرەکانی بەرەو کوێوەی دەسەڵاتی ئێستای باشوور دیارنیە

11/15/2023 11:24:00 AM
مەهدی کاوانی



١- ئەگەر نەوەی نوێ نەک ھەر نیوەی کورسیەکانی پەڕلەمانیش بێنێ کە زۆرانێک قسەی وەھای لەسەر دەکەن بەلکو ھەر ھەموو کورسیەکانیش بێنێ نە زۆنی زەرد نە زۆنی سەوز پابەند نابن پێی وبە دواشیەوە بەغدا تەنیا مامەلە لە گەڵ پارتی و یەکیەتی دەکات  

بزوتنەوەی گۆڕانی ٢٥ کورسیو ٢٤ کورسی سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروانیش بەو ھەموو فرتو فێڵەی لێی کراو بەو بەشداریە فراوانەی خەلک بۆ دەنگدان ، ئەو کات تەیاری ئیسلامیش لە گەڵیان لە سەر خەت بوون و ئەو بزوتنەوەیەش قسەکەم بۆ ئەو کاتیەنەک ئێستا ھەر شەقامی دەنگدەر بۆ گۆڕان  نا بەلکو ھی پارتی و یەکیەتیش بە ناڕاستەو خۆ لەگەڵیان بوون ئینجا بۆ ئەو کاتیش بەشی ھەرە زۆری مامەلە کردنەکانی بەغداو ھاوپەیمانان لە گەڵ ئەو دوو حیزبە بوو واتە پارتی ویەکیەتی .

نەوەی نوێ لە ھەڵبژاردنی پێشتریش و ھی ئێستاشی لە گەڵدابێ نەک لە سەر پڕۆسەیەکی ھاوبەش لە گەڵ حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن نەھاتنە سەر خەت وناشھێنە سەر خەت بەلکو ئەوەندەی دژایەتی دەسەڵات دەکەن دوو ئەوەندەش لە دژی ئۆپۆزسیۆنن .

نەوەی نوێ نە باکگراوندی نەتەوەیی و نیشتمانی نە باکگراوندی جولەی چەکداری سەردەمەکانی شاخیان  ھەیە وە باکگراوندی ئیسلامیشیان   نیە . ھەر ڕێکاو ڕێک فەسیلەی خوێنیان بۆ ھیچ لە فەسیلەخوێنیەکانی تر ناچێت . بزنسمانێکەو دەناو وەتەرە سیاسیەکان قسەگەلی خۆی دەکات و ڕاگەیاندنێکی  وەھاشیان ھەیە کە لە سەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ، ئەجندای خۆیان ببەنە پێشەوە بەڵام وەک ئاماژەکانی سەرەوە ھێز زیاتر دەخوات کەئەوان نیانە .

ھەڵبژاردنی پێشتریش کە ٧٥٪‏ بایەکۆتی کرد ، مانای ئەوە دەگەیەنێ کە نەوەی نوێ و دەنگەکانی ناگاتە سێ لەسەدی دەنگدەری کوردی و دەنگەکانیش ھی مەوالیدە نوێکانن کە ھێشتا لە ڕووی سیاسیەوە ھەرزە کارن .

٢- ئەگەر بڵێین بەغدا دێتەوەو دەست بە سەر ھەموو جومگەکانی دەسەڵاتی کوردی دادەگرێت ، ئەمەشیان دوورە چونکە ئەوانیش و لەناوخۆیان دەناو جیاوازیەکی زۆری دەسەڵات دانەو دەسەڵاتی ئێستای بەغداش وەھا پێناسە دەکرێ کە دەناو ھەردو دەسەلاتی واشنتۆن و تاران دانەو لە یەک جیا کردنەوەشیان وەھا ئاسان نیە . موقتەدای سەدریش ھەر بقەومێنێ ،دەقەومێنێ و پێیەوە دووبارە ڕیسەکەیان لێ دەبێتەوە بە خوری .

٣- کەشتیگەڵی جیرالدفۆردو ئایزنھاوەرو  غەواسەیەکی ھەرە پێشکەوتووی نەوەوی ئەمەریکی گەیشتوونەتە دەریای سپی ناوەراست . با بەناوی شەری غەزەش بێت بەڵام بڕوا بکە زۆرتری بەبەر وەیە و دژە بەرەی ئەمەریکیش روسیاو چین و ئێران و ئەمو ئەوی تر بەقەد ھێزی ئەمەریکی و بەزیاتریشەوە ھێز دەھێننە ناوچەکە .

شەر بە تایبەتی شەڕی گەورە وەک ھی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم و ھی ئێستاش بە شەڕی جیھانی سێ مەزندە دەکرێ یانی چی ! بێشک مەینەوەکەی بە گۆڕینی نەخشەی وڵاتان کۆتایی دێت . بەڵێ جارەک نا بەلکوھەزار جار با لەوسونگەیەوە تەماشای ئایندەی ئەزموونی کوردی باشوورو ڕۆژئاواو تەواوی کوردەوە بکەین .

لە جەنگی جیھانی دووەم، براوەی شەڕ ، یەکیەتی سۆڤیەت و حلفی وارشۆ بوونو ھی ئەمەریکیش ئەمەریکاو سوێندخۆرەکان بوون .  بە ئارەزووی خۆیان و بۆ بەرژەوەندی خۆیان جیھانیان لە نێو خۆیان دابەش کردو دۆڕاوی شەڕیش یابان و ئەلمانیا بوون . ھی ئەو جەنگەش ھەر وا دەبی . ئەگەر بگۆترێ یەکێ لە قوتبە باڵاکان قسەم بۆ روسیاو ئەمەریکاو چینە  تێکبشکێن ، مەحالە چونکە ئەگەر ئەوە ڕووبدات مانای بەکار ھێنانی چەکی نەوەوی و کۆتایی ھاتنی جیھانە .

ڕێکەوتننامەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠ و ئەگەر کورد ھەبوایەو یەکیەتی سیاسی لە نێوان پارتە سیاسیەکان و بزاڤە چەکداریەکانیان ھەبوایە و پێیەوە دەولەتی کوردی لێ دەکەوتەوە . کە ئەو یەکیەتیە نەبوو لۆزانیان لە سەر کێل کردنەوەو کۆتاییان بەخەونی دەولەتی کوردی ھێنا . دە بۆ ئەو جارەش ھەر وا دەکەوێ ، بەڵام با ئەو یەکیەتیو یەکبوونە لە باشوور نەبی خۆ لە ڕۆژئاواو باکور ھەیەو دەکرێ پێیەوە ئومێد لەسەری ھەڵبچینرێ .

بۆیە ئەگەر نا ئومێدیش بەدی بکرێ ئومێد بەخشیش ھەیە . تا ئێستا نە ئەمەریکا وە نە ڕووسیا بە تەواوەتی نەکەوتوونەتە سەر دوژمنایەتی کردنی کوردو ھەریەکەیان و بە ڕەنگی خۆیەوە ھەوڵی ئەوە دەدات کورد بۆ لای خۆی ڕاکێشێ بە تایبەتی ھی ڕۆژئاوا . سیاسەتیش سیاسەتو بەرژەوەندە واتە ئەگەر خوێندنەوەی ئەو دوو زلھێزە بە دیوێکیان بیانەوێ کوردلە گەڵیان بێ بە ھەمان پێوانەش نایانەوێ بە تەواوەتی خۆیان بخەنە ناو خانەی دژە تورکی . بەڵێ ململانێیەلە سەر بەیەک گەیشتن و پێکدادان کێیان یاری کەری باش بێت ، ئەو دەیباتەوە .

دەسەڵاتی کوردی باشوور یاری کەری باش نەبوون ئەگینا وەک ئێستای کوردی ڕۆژئاوا بگرە پەکەکەش لەگەڵی ، شوێنێکیان لە ناو ئەو دوو زەبەلاحە جیھانیە ئەمەریکاو ڕووسیا داگیر دەکرد . ئەو کات گرەوەکان لەسەر دوو ئەزموون باشوورو ڕۆژئاوا دەچنرایەوەو ئومێدی سەرکەوتنیش گەڵێ زۆرتر دەبوون .

خولاسەی قەول تا شەڕی زلھێزەکان لە ناوچەکەمان نەمەینەوە ، ناتوانی ڕەھان لە سەر کورد بکرێ چەندی دەچننەوە چەندی بە دەستبەتاڵی لێی دەر دەچن با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن