شتی تریش لە پشت پەردە، ھەر دەبێ خۆی شاردبێتەوە!
9/3/2020 5:56:00 PM
مەهدی کاوانی
بە بۆچوونی خۆم ڕێکەوتنێکی نھێنی لە نێوان ئەمەریکاو
رووسیادا ھەیە لە دووبارە دابەشکردنەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
دیسان بە بۆچوونی خۆم ئەوروپا بە گشتی خراوەتە دەرەوەی ئەو
ڕێکەوتنە نھێنییە.
ئاماژە ڕاگەیاندنە جیھانیەکان ، وەھا ھۆنینەوە دەکەن کە
ئێران بە پلەی یەکەم دەناو ھاڕیندابێ.
وەک خۆم بە پێچەوانەی دەبینم واتە ئەو ھاڕینە زیاتر تورکیا
بگرێتەوە.
کورد دەڵێ دار کرمی لە خۆی نەبێ تەمەنی سەد ساڵە.
ئەو پەندە کوردیە ڕێکاو ڕێک لە گەڵ ئێستای ئێران و تورکیا
جێبەجێ دەبێ.
ڕاستە ئێران گەمارۆیەکی ئابووری ھەرە سەختی ئەمەریکاو
ھاوپەیمانەکانی لە سەرەو دەناو خۆشیدا ڕووبەڕووی سەختترین قەیرانی ئابووری و ھاتنە
خوارەوەی دراوی تمەنیەتی، بەڵام لە بەرامبەردا ڕکەبەرەکانی تا بڵێیت لاوازن .
ئەو موجاھیدینە بەھێزەی سەرەتاکانی بەدەر کەوتنی خومەینی،
ئێستاکە ھەیکەلێکی زۆر بچووکیان لێ ماوەتەوە.
چریکی ئەقەلیەت و ئەکسەریەت و تودەی ئێرانی کە ڕۆڵی ھەرە
گرنگیان ھەبوو لە ڕووخانی شا، ئێستاکە ھەر باسیشیان لێوە ناکرێ. دیموکرات و کۆمەڵەی
زەحمەتکێشانی ئێرانی کە دوای ڕووخانی شا، عاردێکی زۆرو زەبەندیان لە خاکی کوردستانی
ڕۆژھەڵات بەدەستەوە بوو ، کۆمەڵکەیان لەو ڕووەوە وەک جولەی چەکداری پایدۆزی کردووەو
دیموکراتیش بۆ چەند بەش دابەش بووینەو ھەمووانیان لە کۆیە و ھەندە شوێنی تر بارەگایان
کردۆتەوەو وەک ھەیکەلێکی مردوو کات بەڕێ دەکەن و بە ھەمووانیشیان بە قەدەر چارەگەکی
پەژاکی سەر بە پەکەکە کارو کاردانەوەیان دەناو شۆڕشی چەکداری کوردستانی ڕۆژھەڵەتەوە
نەماوە .
وەک دەنگوباسەکان باسی لێوە دەکەن، پڕۆتۆکۆلێکی دوور مەودوا
و ٤٠٠ ملیار دۆلاری لە نێوان ئێران و چین بەڕێوەیەو ئەمەریکاش پێیەوە تا بڵێیت تەنگە
تاو بووەو ھەموو ھەول و تواناکانی ئەمەریکاش لە ڕووی چڕکردنەوەی گەمارۆکانی بە سەر
ئێران لە ڕێگای نەتەوە یەک گرتووەکان بە تایبەتی لە مەڕ کڕینی چەک و تەقەمەنی ، لە
لایەن رووس و چینەوە ، بێ ناوەرۆک کراوەو ئەوروپاش بە حەماسەوە سەیری ئەو داوایەی
ئەمەریکی ناکات.
لێدوانەکانی بەو دوایەی ترەمپیش لە حەملەی ھەلبژاردنەکانی
دا دەڵێ دووبارە بچمەوە کۆشکی سپی لە گەڵ ئێران ڕێک دەکەوم و ڕکەبەرەکەشی جۆن بایدن
و تەواوی دیموکراتەکان ھەر لە زووەوە لە دژی ھەڵوەشاندنەوەی یەک لایەنانەی ترەمپ
بوون لە سەر ڕێکەوتنی ٥+١ لە سەرچەکی نەوەوی ئێران.
دەبێ ئەوەش لە بیر خۆمان نەبەینەوە، ھاوپەیمانێتی ئێران
لە گەڵ ڕووسیاو چینیشی بخە پاڵ دوور مەودایەو زۆر زۆر جیاوازە لەو ھاوپەیمانێتیەی
کە تورکیا لە گەڵ ڕووسیا ھەیەتی.
بە نسبەت تورکیا، دیمەنەکان وەھا نابینرێن.
لە ڕووی ئابووریەوە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ لیرەی تورکی بەرەو
نابووتی دەڕواو ئێستاکە لە سەروی ٧ لیرە بە یەک دۆلاری ئەمەریکی دەگۆڕدرێتەوە . خەرجیاتی
سەربازی تورکی زۆر بەر بڵاو بووە لە سوریاوە بگرە تا دەگاتە لیبیاو دەریای سپی ناوەڕاست
و باشووری کوردستان و شەڕی بەرەنگار بوونەوەی لە گەڵ پەکەکە.
جەبھەی ناوخۆی واتە ڕکبەرەکانی ئەردۆگان ھەمە چەشنەو بەھێزن .
جولەی چەکداری لە باکوری کوردستان بەھێزەو ھادەپی خاوەن
ھەشتا کورسی پێشتری و ٥٩ کورسی ئێستای، ڕکەبەرێکی سەختی حوکمڕانی ئەردۆگانە چ لەناو
پەڕلەمانی تورکی وە چ لە جموجۆلە سیاسی و چالاکیە مەدەنیەکانی و بینیشمان لە ھەڵبژاردنە
شارەوانیەکانی پێشتر ، ئەوان نەبوونایە ئاسان نەبوو جەھەپە شارەوانیەکانی ئەستەمبۆل
و ئەنقەرەو ئزمیر لە بن دەستی ئەردۆگان دەربێنێ .
پارتی گەلی کۆماریش کە ڕێوشوێنە مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ
باوەرەکانی ئەتا تورک ، کورسیەکانی لە ناو پەڕلەمان ١٣٤ کورسیەو بینیشمان لە ھەڵبژاردنی
شارەوانیەکان ٣ لە ھەرە شارە گەورەکانی تورکیا ئەستەمبۆل و ئەنقەرەو ئزمیری لە بندەستی
ئاکپارتی دەرھێنا و لە بەرامبەریشدا داود ئۆغلۆ و عهلی بابا جان لە ناو ئاکپارتی
دەرھاتن و حیزبی وابەستە بە خۆیان پێک ھێناوەو دوور لە ئاکپارتیش بەشدار دەبن لە
خولی ھەلبژاردنی دادێی تورکیادا .
تورکیا لەو پەرتبوونە سەربازیە فراوانیەی خۆی لەدەرەوەی
خاکەکەیدا تا ئێستا نە لە بەرەی کوردستانی باشوورو ڕۆژئاواکەی و خاکی تری سوریا وە
نە لە لیبیاو دەریای سپی ناوەڕاست، بەرمیلێک نەوتی چەنگ نەکەوتووەو وەک دەشڵێن جەنگ
بۆ وەچەنگ ھاتنی ئابووریە .
ئەدی ئەو ١٦-١٧ ھەزار چەکدارەی سوری سەر بە تورکیا ، عەرەبەکان
بە مورتەزەقەی سوری ناوی دەبەن کە گواستراونەتەوە بەرەی لیبی و ئەگەر گرژیەکانی وێندەریشی
لە گەڵ ڕکابەرەکانی زیاد بکات، دەبێ چاوەڕوانی ژمارەیەکی زۆرتریش بن لەو مورتەزیقانە
کە بگوازرێنەوە بۆ بەرەی شەڕ لە لیبیا. ئەدی بە دوایەوە چۆنچۆنی بەرەی شەڕی خۆی لە
دژ ڕکەبەرەکانی کە کوردو ڕژێمی بەشارو ڕووسەکانە ، دەپارێزی .
ئەوەی لە ڕۆژنامەی جمھوریەتی تورکی داھاتووە لە سەر لێدوانەکەی
جێمس جیفری نوێنەری ئەمەریکا لە سوریادا، گەڕانەوەی ١٠ ملیۆن ئاوارەی سوری کە زۆربەیان
سونە مەزھەبن و تورکیا داوای دەکات شتێکی ئەوتۆی لەشوێن شین نا بێتەوە، واتە نە ڕووسیاو
ئەمەریکا وە نەڕژێمی بەشار لە سەری گەرم نین. کەواتە تورکیا لەو لەشکرکێشیەی سوریایدا
چ دەدورێتەوە .
لە باشووری کوردستانیش ھەر وەھا دەکەویتەوە .
دەشبینن ئەوروپا لە دژی پەلکێشیەکانی تورکیا لە دەریای
سپی ناوەڕاست و یۆنان و قوبرس و لیبیا خۆیان توند کردیتەوەو ئەمەریکاش پاش ٣٣ ساڵ
لە بایەکۆتی ناردنی چەک بۆ بەشە قوبرسی یۆنانی، چۆن چۆنی ئەو بایکۆتەی شکاندووە.
کە دەشڵێم ئەوروپا خراوەتە دەرەوەی ئەو ڕێکەوتنە، مەبەستم
زیاتر لە ئاوارەکانە کە بەشێکی ھەرە زۆریان لە ئەوروپا گیرساونەتەوەو قورسایەکی
دارایی ھەرە گەورەیان خستۆتە سەریان و ھیچ ئومێدێکی واش لێیان چاوەڕوان ناکرێ کە بگێردرێنەوە بۆ ناو
سوریا یان دەرەوەی خاکی ئەوروپا .