106وتار

ئەردۆگان بە تیمی وەزاری هاتۆتە بەغدا

4/26/2024 9:58:00 PM
مەهدی کاوانی

ئەدی کە هاتە هەولێر چی لە گەڵ حکومەتی هەرێم واژوو کرا . نە بە بەڵێ نە بە نەخێر هیچ نەوترا.

ئەردۆگان لە نێوان بەغداو هەولێر کامەیان زیاتر هەڵدبژێرێ ؟ بە گوێرەی واژۆی پڕۆتۆکۆلەکان وەڵامەکە دەبیتە هی بەغدا.

یەکێ لە خالە واژۆکانی نێوان بەغداو ئەنقەرە ، مەلەفی نەوتی هەرێم بە بەغدا سپێردرا . باشە هەلوێستی هەرێم بەڵێیە یان نەخێر . هەولێر هیچی نەگۆت.

 

پێشوازی ئەردۆگان لە بەغدا پڕۆتۆکۆلی بوو و لێرەو لەوێش خۆپیشاندان لە دژی ئەردۆگان کرا . لە هەولێر شەقامەکان و قەلای هەولێر بە ئاڵای تورکیا زۆر بە جوانی ڕازاندرابوونەوە بە مەبەستی پێشوازی کردنێکی کەم وێنە ، کەچی ئەردۆگان بە شەو هاتە هەوڵێرو ڕازاندنەوەکەش بەسەریدا تێپەڕ نەکرا . ئایا ئەردۆگان بە قەست شەوی هەڵبژارد تا گرنگی بەو ڕازاندنەوەی شار نەدا یان بە ڕێکەوت ئەوە دروست بوو . وەڵاممان دەست نەکەوت . باشە پرسیاری تریش هەقە بکرێ .دەبێ بۆ هەولێر زیاتر بە گەرمو گوڕی ویستیان پێشوازی لە ئەردۆگان بکەن نەک بەغدا وەک کوردیش دەڵێ ئەدی بۆ نانە بەڕوونەکە بۆ بەغدا بوو.

 

مادام نانە بەڕوونەکە بۆ بەغدا بێت ئەی ئەردۆگان بۆ دەچیتە هەولێر . لە وەڵاما دەگوترێ بۆ ئەنقەرەو هەولێر وەها ئاسان نیە بچنە ناو باس و خواسی وەها . هەشن دەڵێن بۆ پەکەکەو پەیەدەو ئەمو ئەوی ترە کە هەولێر وەک سپێرێک بۆ کاتی پێویست بە دەستیان بمێنێتەوە .
بەغداو ئەنقەرە بە دڵی یەکتر ڕێک کەوتن ئەدی مەوقعی هەولێر چی دەبێت . دەکرێ قسەکانی ئەردۆگان ببیتە وەڵام کاتێ لەناو تەیارە گۆتی هەولێر لە گەڵمان باشە بەس سولێمانی نا . بە ناڕاستەو خۆش دەکرێ خوێندنەوەی وەهای بۆ بکرێ وەک بگوترێ هەولێر لە گەڵ تورکیایەو سلێمانیش لە گەڵ پەکەکەو پەیەدە.

 

ئەدی خالەکانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ؟  دەکرێ قسە گەلیەکەی سودانی بکرێتە وەڵام کە گۆتی پاراستنی ئاسایشی سنور بە ناتۆ نەکرێ کە تورکیاش دەناویدایە بەئێمە دەکرێ ! . 

 

ئەدی چارە سەر .  گەر بە وردی لە لێدوانەکەی ئەردۆگان ورد بینەوە کە گۆتی هەلبژاردنی شارەوانیەکانمان دۆڕاندو دەبێ بۆ لەمەودوا جوانتر بیر بکەینەوە و بە دوای هەڵەکانمان بگەڕێین .بە مێشکی خۆم دەکاتە دوور کەوتنەوە لە شەڕو عەسکەرتاریەت و نزیک بوونەوە لە حیوار .دەشکاتە زیندو کردنەوەی حیواری قەندیل و ئیمارا لە گەڵ ئەنقەرە . . لەو ڕێگایەش بەو لاوە قسە کردن لە سەر ئاساییشی نیشتمانی لە کوتانەوەی ئاسنی سارد بەو لاوە هیچی تر ناگەیەنێ. 

 

قەندیل و ڕۆژئاوای کوردستانیش بە جیهانی کراوە ، بەبێ ڕای زلهێزە جیهانیەکان ، گەڕان بە دوای چارەسەر هەمدیسان ئاسنی سارد کوتانەوەیە.

 

بە بۆچونی خۆشم باڵادەستی ئێستاکەی بەغدا بە سەر دەسەڵاتی هەولێر ، ناکاتە باڵا دەستی عەرەب بە سەر کورد . لە باکوری کوردستان کورد هەڵبژاردنی شارەوانیەکانیان لە تورکان بردەوە . لە ڕۆژئاوا ، ئەمەریکیەکان بە بەردەوام دەڵێن  کورد هاوپەیمانمانن .لە خۆپێشاندانەکانی ئێرانیش سەری رمحەکە کوردن . لە باشوریش وەک بیر کردنەوەی خۆم ، ئەمەریکیەکان بە تەمان هەلگێڕو وەرگێریەک لە دەسەڵاتی کوردی بکەن بەرەو باش بوون.

 

ڕاپرسیەکانی ئێرەو ئەوێش ئەگەر پارتی بچێتە ناو هەڵبژاردن 30 تا 35 کورسی دەهێنێ و بە پلە یەک دەمێنێتەوە . وەک بیر کردنەوەی خۆم ئەو 30 تا 35 کورسیەی پارتی لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی پاک ، گەڵێ لە 45 کورسیەکەی پێشترو کۆ 11 کورسی بەناو کۆتاکان باشترە ، هی یەکەم دەکاتە هێزی ڕاستەقینەیان بەڵام هی دووم نەخێرو سەد چار نەخێرە . یانی بە بیڕ کردنەوەی خۆم ، هەڵبژاردن لە ڕێی بەغدا ناکاتە ئاوت کردنی پارتی بەلکو دەکاتە گێڕانەوەی بۆ ئەو ئاستەی کە هەیە . شتی شاراوەش هەیە وەک بڵێین پارتی دەچێتە هەڵبژاردن ناچێت و لە هەردو حالەت چی ڕوو دەدات 
ئەوانەو زۆرانێکی تر کە هێشتا بە تەواوەتی دیار نینە و پێیەوە بە بیرکردنەوەی خۆم ،ئاسۆی کورد ڕوناکتر دەکات و با چاوەڕوان بین.

 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن