289وتار

دوێنێ بۆ شاو ئیمڕۆکە بۆ عەمام لەسەرەکان

12/6/2022 2:57:00 PM
مەهدی کاوانی

شۆڕشی سیاسی و كۆمەڵایەتیشەو بۆ تەواوی ناوچەكە درێژ دەبێتەوە

شۆڕشی ئێستاكەی گەڵانی ئێران ، خۆشبەختانە و لە ڕێگای ژن ژیان ئازادی  ، بووەتە وێردی زوبانی ھەموو خەلكی ئێران ، لە ڕووی جولەی سیاسی و كۆمەڵایەتیش زیاتر بە سەر كوردی ڕۆژھەڵات جێگیر بووە.

 

وەرن تەماشای جولە سیاسی  كە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیشی بە دواوە دێت كە عیراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە وەك بڵێن ئاگرە سوورە لە خۆمان بە دوور بیت و لە پێناویشیدا ھەرچی بۆمان دەكرێت كاری لە سەر بكەین بۆ ئەوەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران نەكەوێتە حالەتی ڕووخانی تەواوەتی.

 

سەردانی موحەمەد شیاع سودانیش بۆ ئێران و دانانی ڕێوشوێنی وەھا بە ڕەزامەندی حكومەتی ھەرێمیش و دوور لە كامێڕاكان و بریار دان لە سەر ناردنی ھێز لە لایەن عیراقەوە ، بە مەزندەی خۆم ڕێكەوتنێكی ژێر بە ژێری حكومەتی ھەرێم  و حكومەتی ناوەندو ئێرانەوەیەو لەو نێوەندەدا حكومەتی ئەنقەرەش بۆیان لە سەر ھێڵە.

 

دكتۆر یاسین بورھان كە توێژەرەوەیەكی بە توانای سیاسیە ودەڵێ ئەمەریكاش خوازیاری ڕووخانی ڕژێمی سیاسی كۆماری ئیسلامی نیە لەو ئان و ساتەدا چونكە زیاتر سەرقاڵی شەڕی ئۆكرانیاو وەزعی سوریا بۆتەوەو نایەوێ وەزعی ئێرانیشی بێتە سەر كە بە ڕوخانی ڕژێمی تاران ، بۆیان دیار نابێ كە ئاكامەكانی بە دڵی ئەوان دەبێ یان نا.

 

ئەو شۆڕشە بە دیوە پێچەوانەكەی تەواوكەری شۆڕشی گەڵانی ئێرانی دژی شایە.

 

لەشۆڕشی یەكەمی گەڵانی ئێران دژ بە شا ، ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاو ئەوروپا لە نێوان خومەینی و تەیاری چەپ و كۆمەنیستی كە حیزبی تودەی ئێرانی و چریكای ئەكسەریەت و ئەقەلیەتی ئێران بوون و موجاھدی خەلقی ئێران و حیزبی دیموكراتی ئێرانیشی بخە پاڵیانەوە، زۆر لە جولەی دینی بەرفراوانتر بوون بەڵام بۆ جێگرەوەی شا ، ڕۆژئاوا جولەی دینی شیعەیان بە سەرۆكایەتی ئایەتوللە خومەینی پێ باشتر بوو مەسەلەكەش زیاتر لە بەر ئەوە بوو نەوەكا ئێران بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆلی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشوو.

 

بۆ ئێستاش و بە گوێرەی بیر كردنەوەكانی ڕۆژئاوا ھەم دیسان بەوە مورتاح نابن كە كۆماری ئیسلام بكەوێ و لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێك و ھەندێكیان لەوانە:

 

١- لە ڕووی ستراتیجی دورەوە ، نایانەوە مەزھەبی شیعە و لە سەرانسەری جیھان كە،كۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرجەعی سەرەكی خۆیان دەزانن ولە بەردەم مەزھەبی سونەگەرێتی كورت بھێنن چونكە ئەگەر ئەوە ڕووبدات ڕۆژئاوا ناتوانێ ، سوود لە ڕكابەریەكانی نێوان سوننەو شیعە وەربگرێ.

 

٢- ئایندەی دوای كۆماری ئیسلامی ڕوون نیە ، ئەگەری زۆری وەھای لێ بكەوێتەوە كە وەك لیبیای ئێستای لێ بێت و ھەر ناوچەیەك قەلەم ڕەوی خۆی تیادا پیادە بكات.

 

٤- ئەمەریكاو وەك ئێستانەكینێ بە بیانۆی مەترسیەكانی ئێران ، ناتوانێ وڵاتانی كەنداو بدۆشێ و چەك و تەقەمەنیان پێ بفرۆشێ.

 

٥- مەترسی ئەوەش ھەیە كە رووسیا وەك ئەوەی لە سوریا ڕووی دا ، بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ھاتنە ناوەوەی خۆی بكات و پێیەوە ئێران لە ئێستاكە زیاتر ، بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی ڕووسیا.

 

لێكەوتەكانی لە ناوچەكەو وڵاتانی دەوروبەر:

١- پڕوشكی ڕووخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر تەواوی وڵاتانی ناوچەكەوە دەبێت و ھەر یەكەیان بەپلەی دوورو نزیكی لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبێت . بۆ نمونە حیزبولای لوبنانی و حەماسی فەلەستینی و گروپە شیعەكانی عیراق و جولەی سیاسی عیراق كە ھەوادار بێ لە گەڵ ئێران و ئەزموونی ئێستای ھەرێم و ئێدی و ئێدی ، زیاتر بەرەو پوكانەوە دەڕۆن. 

 

٢- كوردستانی ڕۆژھەڵات وەك سەردەمی ڕووخانی ڕژێمی شاھەنشا و تا ماوەیەكی چەندەھا ساڵ  دەسەڵاتی خۆجێیی بۆیان مەیسەرببێوە و بگرە لێكەوتەی وەھاشی لێ بكەوێتەوە بە یارمەتی ھێزی دەرەكی جا ئەمەریكا بێ یان ڕووسیاو زیاتر ئەمەریكا لەپێش دەبێ وەك ئەو تاقی كردنەوەی لە ڕۆژئاوا ھەیە بۆ ئەوێش وەھا بكەویتەوە.

 

٣- ئەگەر حالەتی وەھا كەوتەوە ئەو كات تاقی كردنەوەی فەرمانڕەوایەتی كوردی دەبێتە سێ پارچەو دووریش نیە بە زووترین كات پڕوشكەكانی بۆ كوردستانی  باكور بگوازرێتەوە.

 

٣- لە ڕوانگەی ئەو خاڵەوە ، توركیا ھەر لە ئێستاوە دەیەوێ بكەوێتە خۆیەوە تا وەكو كۆماری ئیسلامی نەڕوخێ  ، نەوەكا پڕوشكەكە ئەوانیش بگرێتەوە.

 

٤- لە ھەموو حالەتەكان بە ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ، جێگرەوەی سیاسی و بە مەزندەی خۆم زیاتر ئەو حیزبە كوردیە ڕۆژھەڵاتیانە دەبێت كە  نزیك بن لە سیاسەتەكانی ئەزموونی كوردانی ڕۆژئاوا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن