491وتار

مایکل ڕۆبین ، پەکەکە بووەتە ئەمری واقیع

6/27/2021 11:23:00 AM
مەهدی کاوانی


مایکل ڕۆبین کە سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکی و ڕۆژنامەنووسێکی دیارو پلەو پایەی بەرزو ھەمە جۆریشی لە ناو کۆشکی سپیدا ھەیە . ناوبراو  بەردەوام لە سەر مەلەفەکانی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست  لە سایتی واشنتۆن پۆست شت دەنووسێ و خاوەن بڕیاری تایبەتی خۆشیەتی .

ئەو ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانەی کە لە واشنتۆن پۆست شت دەنووسن ، نووسین و ئارائەکانیان جێگای ڕێزلێنان یان قبول کردنە لە ناو دامەزراوەی خاوەن بڕیاری کۆشکی سپی.

دوا گوتاری ئەو بەڕێزە لە سەر کورد بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی ، دوا قسەکانی لە سەر ئەوە وەستاندۆتەوە . دەڵێ پەکەکە بووەتە ئەمری واقیع و نابێ ئەمەریکا بۆ خاتری تورکیا حیسابی تایبەتی بۆ نەکا .
 دەڵێ لە ڕۆژئاواش ئەمەریکا حیسابی بۆ کردوون کە لە ناو قەسەدەو یەکینەکانی پاراستنی گەلن و لە باشووریش ئەوان بوون یەزیدیەکانیان لە قەتلو عامی داعش پاراست . ئەو دەڵێ بەلجیکا خەریکی پێداچوونەوەیە بۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی تێڕۆر و ئەمەریکاش ھەمدیسان خەریکی پێدا چوونەوەیە لە گەڵیان . لە بەشێکی تری وتارەکەیدا دەڵێ بە ٤٠ ساڵ تورکیا  نەتوانێ ئەو ھێزە لە ناو بات یان بێ ھێزی بکات ، ھەقە بۆ ئەمەریکاش پێداچوونەوە لە گەڵیان بکات .
دەشڵێ شیعەکانی عیراق زۆرانیان ھاوتەبانە لە گەڵیان .
من بۆ خۆشم دەڵێم حوکمڕانی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئەمەریکیەکانیش کۆمەکی فراوانیان دەکەن ، ئینجا بەشی ھەرە زۆری کارو کاردانەوەکان، بە دڵی ئەوانە. ھادەپ بەو ناوەی ئێستای و ناوەکانی پێشتریان، ما دەسەلاتدارانی تورکیا لەوزەمانەی ئەردۆگان و پێشتری چ ماوە لە دژیان نەکرێ . کەچی ئەوان نەک خول بە دوای خول کورسیەکانی پەڕلەمانیان زیاد کردووە، بەلکو کارتێکردنی فراوانیان ھەیە لە داڕشتنی سیاسەتی تورکی . لە ھەلبژاردنی شارەوانیەکانی پێشتر، ھادەپ نەبوایە لە کوێ جەھەپە دەیتوانی ئەستەنبۆل و ئەنقەرەو ئزمیر لە ئاکپارتی بباتەوە . بۆئەو ھەلبژاردنە پێش وەختە بێت یان پاش وەختە ، با ئەردۆگان بتوانێ وەک سەلەفەکانی ، ھادەپ حەل بکات ، بەلام بۆ ئەو کارەش ئەوان ئامادەباشیان ھەیە . ئەوە ئاکپارتی و سەلەفەکانینە بەس بیان دوێنە دەڵێن ھادەپ پەکەکەیە . دە لە سوریاش ھەر وا دەڵێن . بۆ قەندیل و شوێنە ستراتیجیەکانی تریش لە خاکی کوردستانی باشوور ، ئەوە ٤٠ ساڵە ئەمەریکا کە گلۆپی سەوزی بۆ تورکان ھەلکردووەو حکومەتی عیراق و ھەرێمیش تا زۆر رادە بێدەنگیان ھەلبژاردووە ، ئینجا پەکەکە لەو شوێنانە با سەربازگەی تورکیش دە ھەندێ شوێن چنرابێ ، بەس پەکەکە حزوری خۆی لەو شوێنانەش ھەیە . خۆڕا خەبیرێکی باڵای ئەمەریکی ناڵێت ، ئەو ھاتنە ناوەوەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان ، ڕێگا لە بەردەم پەکەکە زیاتر خۆش دەکات کە گورجی چەکداری زیاتر لە سوپای تورکی بدەن لە ناوەوەی وڵات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن