ڕۆبل حەسمە لە نێوان شكست و سەركەوتنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆكڕانیا
4/4/2022 1:03:00 PM
مەهدی کاوانی
ئەو مانشێتەی سەرەوە ، قسەی من نیە بەلكو لێدوانێكی عەبدولباری ئەنتوانە .
ھەڵبەتە ئەو نووسەرە دیارو بە توانایە كە دەڵێ ، ئەوە بۆ نزیكی ١٠ ڕۆژێك دەبێ دوای
بڕیارەكەی پۆتین كە دەڵێ مامەلە كردنەكانی بە دواوەمان ، بۆ وڵاتانی نەیار لە ناو
دوو كەوانە دوژمن ، بە ڕۆبل دەبێ . ئەو گوتی نرخی ڕۆبڵ پێش ئەو بڕیارە ١٥٠ رۆبل
بوو بۆ یەك دولار ، ئێستاكە ٨٥ و بەرز بوونەوەی زیاتری ڕۆبلیش بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە .
شیكردنەوە ئابوریەكانی پێشتر وەھا پێشبینیان دەكرد كە رۆبل بەرامبەر بە دۆلار
سفر دەبێ . تا وەكو ئێستا لە بری دابەزینی رۆبل نرخەكەی زیادی كردووە ، شەڕیش و بەردەوامی
بەخۆوە گرتووە .
ڕۆژئاواو دژەكانی تاوەكو ئێستا بە پێچەوانەی یەكتر لێدوان دەدەن .
ھەرچی بەرەی ڕۆژئاوایە دەڵێن ڕووسیا و تاو وەكو ئێستای كە بۆ سەروی یەك مانگ دەچێ
، مەھامەكانی خۆی نەپێكاوە ، بەرامبەرەكەشی دەڵێن ئالیەتی جەنگی ئۆكڕانیا بە تەواوەتی
تێك و پێك شكێندراوەو كۆنتڕۆلی لە سەروی ٧٠٪ ی خاكی ئۆكڕانیا بە دەست ڕووسەكانەوەیەو
ئەو گەمارۆدانەی سوپای ڕووسیا وەھا ئاسان ناكەوێ كە پێیەوە ڕۆژئاوا تفاقی جەنگی بۆ
ئۆكڕانیا بنێرێ .
وەك شیكردنەوەیەكی ئابووری بۆ ئەو مەسەلەیە ، نابێ ھەر بڵێین لە بەر ڕەتكردنەوەی
دۆلارە لە ئاڵوگۆرە بازرگانیەكان ، ھەموو شتێك پێچەوانە دەبێتەوە .
لە ڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆمان ، نەوت و گازی سروشتی و دانەوێڵە ڕۆڵی ھەرە سەرەكی
دەبینن لە بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاكان كە ھەرسێكیان لە بن دەستی ڕووسیاو ئۆكڕانیایە
. كە ئۆكڕانیاش بەو بارەی ئێستای ، ناتوانێ بۆ دەرەوە ھاوردەیان بكات . كەواتە كێ
تەحەكوم بەو سێ كەرستەیە دەكات بێ گومان ڕووسیایە .
لیوانی زێڕی چینیش لەمێژە بووەتە جێگرەوەی دۆلار لە مامەلەكانی چین لە
ھاوردەو ھێنانە ناو خۆیەكان .
گەمارۆ ئابوریەكانی ڕۆژئاوا كە خستراونەتە سەر ڕوسیا كە گرنگترینیان و كاریگەرترینیان
دەركردنی ڕوسیایە لە سیستەمی بانكی سیوفتی جیھانی و مامەلە بانكیەكانی ترو بایەكۆت
كردنی ڕووسیایە لە ناردنە دەرەوەو ھاوردە كردن . تا وەكو ئێستا نە چین وە نە ھیند
، پابەند بوونی خۆیان بەرامبەر ئەو بایكۆتە جیھانیە سەرمایەداریە نیشان نەداوە .
گازی سروشتی و نەوتیش تا وەكو ئێستا و ھەناردنە دەرەوەی بەردەوامە بۆ ئەوروپا .
وڵاتانی كەنداویش مسریش لە گەڵیان لە پێش ھەموویانەوە سعودیە پاش ئەو ھەموو وتوێژەیان لە گەڵ ئەمەریكاو بەریتانیا
بۆزیاد كردنی بەرھەمی نەوتی و ناردنە دەرەوەی تا وەكو پێیەوە شوێنی ناردنە دەرەوەی
ڕووسیا بگرێتەوە ، سەركەوتنی ئەو تۆیان بە دەست نەھێناوە . زۆربەی ئەو وڵاتانە و بە
گرێبەستی پێشتر زۆر لەنەوتەكانی خۆیان بە چین و بگرە ھیندیش فرۆشتووە . بۆ ناردنە
دەرەوەی غازی روشتیش بە چەندەھا ساڵی پێویستە تا بتوانن شوێنێ غازی سروشتی ڕووسیا
بگرنەوە .
چینیش پاش چوونی لاڤرۆڤ بۆ وڵاتی چین و دوابەدوای زنجیرە دانیشتنێكیان لە گەڵ
گەورە بەرپرسانی چین ، بە لاڤرۆڤیان گوتووە لێناگەڕێین ڕۆژئاوابە بەردەوام بوونی شەڕتان
تووشی ھەلاكەتتان بكات . پێشیان گوتووە ڕاستە تا وەكو ئێستا چین بێلایەنی خۆی
پاراستووە بەڵام ئەگەر كار بگاتە زیاتر تێوەگڵانتان و لە ڕێگایەوە ئامانجەكانی ڕۆژئاوا
بپێكێ، ھەرگیز ئەوە قبوڵ ناكەین .
لە ڕێگای ئەو پەڕەگرتنە نوێیانەوە ئەگەر غازی سروشتی ونەوتی ڕووسیا ، دانەوێڵەشی
بخە سەر ، بۆ ئەوروپا نەچێ ، چین دەبێتە
دوێن گرەوەی . ھەماھەنگیش لە نێوان چین و ڕووسیا و پێیەوە بۆ ڕۆژئاوا وەھا ئاسان
ناكەوێ كە ئامانجەكانیان لە شەڕی ئۆكڕانیا بپێكن .
یەك ئاڕاستەیی ئەمەریكاو ئەوروپا ، لە شەڕی ئۆكرانیا ھەر لە ئێستاوە جودایی
تێ كەوتووە .
ڕاستە ھەر لە ئێستاوە گران بوونی نرخی نەوت و غاز لە ئەمەریكاو پێیەوە نیگەرانی
خەلكی ئەمەریكاو پڕۆژە پیشەسازیەكانی ئەمەریكای لێكروتۆتەوە ، بەڵام ھەر لەسەڕەتادا
ڕای كۆماریەكان و بەشێك لە دیموكراتەكان ، بە ڕێوشوێنی جۆبایدن لە شەڕی ئۆكڕانیا ڕازی
نین . سایتی فۆكس نیوز كە زیاتر سایتێكی كۆماریەكانەو بەردەوام ھێرش دەكەنە سەر ڕێوشوێنەكانی
جۆ بایدن و دۆناڵد تڕەمپیش ئەو ھەلەی دۆڕاندنی لە چوونە كۆشكی سپی قۆزتۆتەوەو تیایا
ھێرشی بەردەوام دەخاتە سەر بایدن . ڕاپرسیەكان و ھەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگریسیش پێ دەچێ
بە دڵی دیموكراتەكان ، خۆی بە دەر نەخا . پێموانیە ھەلەیەكی وەھای تێدابێ كە لە بەر
نەخۆشی كۆڕۆنە ترەمپ نەیتوانی دووبارە بچێتەوە كۆشكی سپی و جۆبایدنیش لە بەر شەڕی
ئۆكڕانیا بە ھەمان شێوە .
ئەوروپاش چ بە درێژە كێشانی شەڕەكە چ بە كۆتایی ھاتنی ، وەك خۆم بیری لێ دەكەمەوە
كارەساتە . ئەخر ئەگەر نەوت و غازی سروشتی ودانەوێڵەی ڕووسی نەگات پێیان لە كوێ
بتوانن ئالیەتی پیشەسازیان بەردەوامی پێ
بدەن . ئەدی ئەو چوارملیۆن لاجیئەی كە بەڕەھا ڕوو لە ئەوروپا دەكەن .