ئەگەر جەھەپە ھەڵبژاردن بباتەوە!
2/21/2023 3:04:00 PM
مەهدی کاوانی
ئەگەری ڕادەستكردنەوەی نەوتی ھەرێم بە بەغدا، بە
فعلی توركیا زیاد دەكات.
ھەر ئەوەندە نا بەلكو تای تەرازووی كارتێكردن بە
سەرعیراق لە نێوان ئەمەریكاو ئێران بە قازانجی یەكەمەوە دەبێت.
ھەر لە ئێستاوە موحەمەد شیاع سودانی ، خەریكی ئەوەیە
كەپەرە بە پەیوەندیەكانی عیراق لە سەر حیسابی ئێران بە وڵاتانی كەنداو بدات.
دیارە بەرەی تەواوی ئۆپۆزسیۆن لەتوركیا مكورن كە
دەبێ ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت.
ئەردۆگانیش تا وەكو ئێستا ئاو نای خۆی لە مەڕ
درێژكردنەوەو نەكردنەوە نەگۆتیە، ڕەنگە بیریشی لەوەكردبێتەوە، بە دواخستنی ھەڵبژاردن
خراپتر لەباشتر بۆی لێ بكەوێتەوە. بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێ بەپیرەوە
ھاتنی حكومەت بۆ لێقەوماوانی زلزال، زۆر لەسەر خۆیە.لە نوێترین ڕاپرسیش، بەرەی
ئۆپۆزسیۆن بە٦-٧٪ لەپێشەوەی ئاكپارتیە.
بە مەنتقیش ئەگەر بێتو بەراوردێك لە نێوان
توانای حكومەت و خۆ ئامادەكردنی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەو قەرەبوو كردنەوەی زیانلێكەوتوان
بكەینەوە كە بە سەدان ملیار دۆلاری گەرەكە و ئابووری داتەپیوی توركیاو ئەو قەوارە
ھەرە فراوانەی بێنرخ بوونی بەھای لیرەی توركی لە چاو دۆلاری ئەمەریكی و پێیەوە دەگەینە
ئەو ڕایە كە بنیاتنانەوەو قەرەبوونەوەكە لە باشترین حالەتو لەڕێگای دامەزراوەی
حكومی خۆی لە ١٠٪ تێپەڕناكا.
دیسان ئەگەر بێت و بەراوردی توانای ئابووری
توركیاو بەھای لیرەی توركی ، لە ساڵی ١٩٩٩ كە زەلزالی توركیا لە ئەستەمبۆڵ و ناوچەكانی
دەورو بەری ڕووی داو زیاتر لە ٥٠ ھەزار لێكەوتەی لە گیان لەدەست دانی لێ كەوتەوە لە
گەڵ ئەو زەلزالەی ئێستا بكەین ، دەبینین جیاوازیەكی ھەرە زۆر لە نێوان كاتەكانی
زلزالی ساڵی ١٩٩٩ ھەیە.
بەھای لیرەی توركی بۆئەو كاتی لە نزیكی یەكسان
بوون دابوو لە گەڵ دۆلاری ئەمەریكی و ئێستاكە زیاتر لە ١٠ لیرەی توركی، ئەوجا بە یەك
دۆلار دەگۆڕدرێتەوە.
تەماشاكە و بە جوانی سەرنج بدە. لیرەی توركی ئێستا لە چاو دۆلاری ئەمەریكی، زیاتر لە١٠ بەرامبەر
ھاتۆتە خوارەوە، ئینجا و لە ڕێگەی ئەوزلزالەی ١٩٩٩ و لە ڕێگای زیانلێكەوتوانەكەی، ئەردۆگان ھەڵبژاردنی نەك لە سەر بلند ئەجەوید بردەوە بەلكو تێكڕای دامەزراوەی ئەتاتوركی
بە لەسەر خۆیی بەرەو كۆتایی ھێنان كاتی پێ دەبردنە سەر.
ئەدی ئەو زلزالەی ئێستاو ئەو ئیفلیج بوونە
ئابوریەی توركی پێش زلزال لە ڕێگەی شەڕە ناوخۆیی و دەرەوەكانی توركیا .
قابیلە ئەردۆگان خوێندنەوەی بۆ ئەو جیاوازیە نەبێت؟
ئەدی ئەمەریكاو ئەوروپا ، قابیلە ئەو بادانەوەی
توركی بە قازانجی رووسیاو لە دژی ئەمەریكاو ناتۆ لە بیربكەن، ھەر لە شكاندنی بایەكۆتی
ئابووری لە سەر ڕووسیا تا ئاڵوگۆریەئابوریە فراوانەكانی بە تایبەتی لەبواری نەوت
وگازی سروشتی ودانەوێڵە تا دەگاتە ڕاگرتنی واژۆ لەسەرچوونی سوێدو فنلەندە بۆناو
ناتۆ. لێرەولەوێش قسە لە سەرئەوەدكرێ كە ڕووسەكان لە ڕێگای توركیاوە ڕەقایقی ئەلكتڕۆنی
ھەرە دەقیقیان پێ دەگات. نزیك بوونەوەی توركیاش لەئۆڕاسیا و موشەكی ئێس ٤٠٠ رووسی
و زۆری تریش، ھەر باسی مەكە.
پێش زلزالەكە ئەمەریكا وئەوروپا ھۆشداریدان بە
دوای ھۆشداری دانیان داوەتە توركیا ھەتا بە بانگێشكردنی سەفیرو نوێنەرەكانیان لە ئەنقەرەو
ئەستەنبۆل بۆ وڵاتەكانیان. ئەدی ئێستا لەو پاش زلزاڵە وەك ئەوە وایەو بە دەسەڵاتی
توركیا بڵێن دەك ئەو كارەساتەت پیرۆز بێت.
ھەر ئەوەندە نا ئەدی ئەو مناوەڕە سەربازیەی ئەمەریكی
و یۆنانی ھاوبەش لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست لە نزیكی ئەوشوێنەی كە ناكۆكی دەریایی
لەسەرە لە نێوان توركیاو یۆنان.
بە كورتی و بەكوردی ، ھەر لە ئێستاوە ئەمەریكا
خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ كاتەكانی دادێی ھەڵبژاردنەكان لە توركیا تا وەكو جەھەپە
ھەڵبژاردنەكان لە توركیا بباتەوەو گوشار تا گوشار دەخەنەسەر جەھەپەو تەواوی بەرەی
ئۆپۆزسیۆن كە تازووە كەسێكی شیاو بۆ سەرۆكی
حكومەتو ھەتا بۆ جێگرەوەی ئەردۆگان دیاری بكەن كەببیتە سەرۆكی توركیا تا ھەرلە ئێساوە
كار لە سەر بردنەوەی بۆ بكەن.
ئەردۆگان ھەرتەنیا بە مانۆڕە سەربازیەكەی نێوان
یۆنان و ئەمەریكا، تەنگەتاو نەبووە بەلكو مەترسی ئەوەشی لێ نیشتۆتەوە كەبۆ لەمەودوا
زۆر بە زیاترەوە ھاوكاری ھێزەكانی سوریای دیموكرات بكات و ڕادەش دانێ بۆ ڕێگریكردن
لە ئەو ھەموو ھاتنە ناوەوەی توركیا بۆ باشووری كوردستان.
دیسان و بە كوردی و بەكورتی ،ئەمەریكاو بۆ لەمەو
دوا و بە تەواوەتی دەستی لە دەسەڵاتی ئێستای توركی شوشتوەو بە ھەر جۆرێكەوە بێت ،
دەیەوێ جەھەپە بە ھاوپەیمانەتی ھەموو ئۆپۆزسیۆن ببنە شوێن گرەوەی ئاكپارتی و ئەردۆگان.
پێش زلزالەكە ڕای خۆم وابوو كە نە ئەردۆگان وە
نەبەرەی ئۆپۆزسیۆن ناتوانن بەبێ ھادپ حكومەت تەشكیل كەن بەس ئێستاكە گلۆلەی ھاتنە
خوارەوەی ئەردۆگان بە فعلی زەلزالەكە یەكجار زیاد دەكات و با چاوەڕوان بین.