بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن، جیاوزە لە ھی دۆنالد ترەمپ
3/1/2021 8:40:00 PM
مەهدی کاوانی
لە بەڕێوەبەرایەتیە پێشتریەکانی ئەمەریکا ، واتە پێش ئەو خولەو ھی پێشتری ، چ دیموکراتەکان بردبایانەوە یان کۆماریەکان ، گۆڕانکاریەکی ئەو تۆ دەناو سیاسەتی گشتی ئەمەریکا نەدەکرا بە تایبەتی لە شتە ستراتیجیەکان .
دۆنالد تڕامپ کە ھاتە سەر حوکم ، بە دژی دیموکراتەکان و بەشێکی زۆر لە کۆماریەکانیش زۆر شتی گۆڕی .
ئەو پەیوەندیە باشەی ئەمەریکاو تورکیا ، لە زۆر ڕووەوە ڕووسیاشی بخە سەر ، وێڕای ئەو ھەموو تێبینیانەی ئەمەریکا لە سەر تورکیای ھەبوو لە سەرپێشێلکاریەکانی تورکیا لە ھالک بانک و کڕینی موشەکی S400 و ھەلکشانەکانی تورکیا لە لیبیاو ڕۆژھەلاتی دەریای سپی ناوەڕاست و ناگۆرنۆکەرەباخ کە ھەر ھەمووانیان دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا دەکەوتەوە ، بێ دەنگی لە سەر کرا .
لە سوریا لە ناو دوو کەوانە ڕۆژئاوای کوردستان ، پێچەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پێشتری باراک ئۆباما گلۆپی سەوزی بۆ ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا لە دژی ھێزەکانی کورد پێ کراو چاویشی لەو تەمەدودە ڕوسیە لە ناوچەکە پۆشی .
لە ناو ڕێکەوتنی ٥+١ لە سەر چەکی نەوەوی ئێران ھاتە دەرێ و بە دوایەوە گەورەترین گەمارۆی ئابووری خستە سەر ئێران .
لە ناو ڕێکەوتنی پاریسی کەش و ھەوا ھاتە دەرێ و کۆمەکی خۆشی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھان بڕی و گرنگیەکی ئەوتۆشی بە ھاوپەیمانەکانی لە ناو ئەوروپاو ناتۆ نەدەداو لە سەر پابەند بوونە پێشتریەکانی ئەمەریکا بە دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ ، دەستی بۆیان شل دەکردو دەی گۆت ھەموو شتێک دەکەین لە پێناو ئەمەریکا . لە مەسەلەی کۆڕۆناو ڕێکەوتنە بازرگانیەکانی پێشتر لە گەڵ چین گرژیەکی زۆری دروست کرد. لە سەر دروست کردنی دیواری مەکسیک سەرەرای ناڕەزایی تەواوی دیموکراتەکان و بەشێکی زۆر لە کۆماریەکان بەڵام لە سەر دروست کردنی پێداگریەکی تەواوی کردو بەشێک لەو دروست کردنە دیوارەی بە کردار کرد .
لە سەر سیاسەتی ناوەوەی ئەمەریکی ، جگە لەوەی کە پارتی دیموکراتی ئەمەریکی نەک ھەر بە نەیار حیسابی بۆ دەکرد ، بەلکو بە دوژمنیش و ھەروەھا تۆی دووبەرەکی و ڕەگەز پەرستی و تەفزیل کردنی پێست سپیەکان بە سەرپێست ڕەشەکان ، زۆر بە جوانی دەناو سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ دەبینرا. کەچی جۆ بایدن لە حەملەی ھەلبژاردنەکانیدا دەیگۆت ئەمەریکا ھی ھەمووانە .
دۆنالد ترەمپ لە سەر ئەو مەلەفانەو زۆرانێکی تر ، ھەلگێڕو وەرگێڕی تەواوی لە سەر سیاسەتی ئەمەریکی کرد .
بەبۆچوونی خۆمەوە جۆ بایدن سەر لە بنەوە بە سیاسەتەکانی دۆنالد تڕەمپدا ، دەچێتەوە .
ھێشتا ماوەیەکی زۆر بە سەر بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن ، تێ نەپەڕیوە واتە بۆ 40 ڕۆژ دەچێ ، ئەوگۆڕانکاریەکی باشی لە سەر سیاسەتەکانی دۆنالد ترامپ کردووە . گەڕایەوە سەر ڕیکەوتنی پاریسی کەش و ھەواو ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و دەشڵێ کاری یەکەممان ، کار کردنی ھاوبەشمانە لە گەڵ دۆستە ستراتیجیەکانمان ، زیاتر مەبەستی ئەوروپاو ناتۆیە .
ھەر لە ئێستاوە تیمی وتو وێژی لە گەڵ ئەوروپیەکان و ئێران دروست کردووە لە سەر بابەتی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێکەتنی ٥+١ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر چەکی نەوەوی ئێران .
ئەگەر بێت و ورد بینیەکی ھۆشمەندانەش لە سەر ھەلگرتنی بڕیاری پێشووی ترەمپ کە حوسیەکانی خستبووە ناو لیستی تیڕۆڕو بڕینی کۆمەکی سەربازی لە سەر سعودیەو ئیمارات لە شەڕی یەمەن و ڕاگرتنی سەفقی پێفرۆشتنی فرۆکەی ف ٣٦ بە ئیماڕات و خاو کردنەوەی ئەو ڕێکەوتنەی کە ترامپ لە گەڵ تالیبان بەوەی کە بیەوێ مەرجی نوێ لە مەڕ ڕێکەوتنەکەو مەرجی نوێی کشانەوەی ئەمەرێکی لە ئەفگانستان و فراوان کردنی ڕۆلی ناتۆ لە عیراق و ئەفگانستان ، زۆرترینیان چۆنی لێک دەیتەوە دەکاتە خاو کردنی گرژیەکانی پێشوو لە نێوان ئەمەریکاو ئێران . ھەلبەتە ھەلوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی پێشتری ترمەپ لە سەر یەمەن و ڕاگرتنی کۆمەکی سەربازی لە سەر سعودیەو ئیمارات لە شەڕی یەمەن ، زیاتر بە دلی ئێرانەوەیە . پێداچوونەوەش بە سەر مەلەفی ئەفگانستان ، ھەمدیسان ھەمان مانا دەگەیەنێ .
مەبەستم لەوە نیە وەک بڵێم بەڕێوەبەرایەتی ئێستای ئەمەریکا فەرشی سووری بۆ ئێران ، ڕاخستووە . ھەلبەتە جۆ بایدن لە توێتێکی تریدا ، گۆتبووی ئەگەر ئێران بگاتە ئاستی دروست کردنی چەکی نەوەوی ، پێیەوە گەورەترین مەترسی لە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست دروست دەکات و بۆیە کارکردنی لەمەو دوامان ڕاگرتنی ئەو دروست کردنە چەکی نەوەویەی ئێرانە و گوتیشی ئەو چوار ساڵەی حوکمی دۆنالد ترەمپ بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٨ بە دواوە ، بە تەواوەتی دەستی ئێران واڵا کرا لە پیتاندنی یۆڕانیۆم وئێستاکەش وەک زانایان باسی لێوە دەکەن ئەو پیتاندنە یۆڕانیۆمە ڕێگا پێدراوەی ئێران کە ٣.٦٧٪ بوو ، ئێستاکە گەیشتۆتە ١٤ جار بە قەدەر ئەو ڕێگا پێدراوەوەیە . ئەو بەڕێوەبەرایەتیەی ئێستا و لە ڕاگەیاندنەکانی ئێستایاندا دەڵێن لە پێشدا کارە ستراتیجیەکانمان لە مەڕ چەکی نەوەوی ئێران و فراوانکردنی ناتۆ و زیاتر گرنگی پیدان پێی و بەدوا داچوونەوە لە پەیوەندیەکانمان بە چین و روسیا ، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانکاریە نوێیانەی کە بە سەر جیھانەوە ھاتووە ، لە گەڵ دۆستە سیراتیجیەکانمان کە زیاتر مەبەستیان ئەوروپاو ناتۆو یابانە ، تاو تۆ دەکەین و بڕیاری یەک گرتوو لە سەریان دەدەین ، ئینجا دەست بە وتووێژ دەکەین لە گەڵ ئەو لایەنانە .