ئەردۆگان سەركەوت، پێموایە بە تامی خراپتر لەباشتر دەبێت
6/1/2023 9:16:00 AM
مەهدی کاوانی
ئەردۆگان دەكەوێتە
نێوان كێشمەكیشمی ڕاكێشانی ئەمەریكاو ڕووسیاو ھەر یەكەیان بۆ لای خۆی .
كورد بە تایبەتی
كوردی ڕۆژئاوا ھەنەو ئەردۆگان بە چ لایەكدا بكەوێ ، كوردەكان دەكەونە لاكەیتر .
ئەردۆگانیش دەیەوێ
وەك جاری جاران ، پایەكی دەناو ئەمەریكاوە بێت و پایەكیشی دەناو ڕووسیادا بێت.
پرسیاڕەكە لێرەوە
خۆی قیت دەكاتەوە ئایا ئەوەی بۆ مەیسەر دەبێت وەك لە حوكم ڕانی ٢٠ ساڵی پێشتری بۆی
چووبوە سەر .
وەك بیركردنەوەی
خۆم زۆر زۆر بەزەحمەتی دەزانم نە ئەمەریكیەكان وە نە ڕووسەكان ئەوەی لێ قبوڵ بكەن
و ھەر یەكەو بە دیوی خۆی لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێك وھەردوكیشیان بە گوومانەوە دە ئەردۆگان
ڕادەمینێن بەوەی ئەو پیاوە نە دۆستی ھەمیشەیی ھەیەو نە دوژمنی ھەمیشەیش و ھەر كاتەو
چ بۆ بەرژەوەندی مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بمێنێ ، ئەوھا دەكا .
ئەمە بۆ تێكڕای
مامەلە كردنەكانی لە گەڵ ئەو ھاتنە ناوەوانەی بۆ ئەو وڵاتانەی كە كێشەی لە گەڵیان
ھەیە ھەر لە عیراق وسوریاو لیبیاو ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و یۆنان و قوبرس
و تا دەگاتە میسرو سعودیەو ئیماراتو ئەم و ئەوی تری وڵاتان ھەروەھا لە ناوخۆی توركیاش
دەربارەی مامەلە كردن لە گەڵ كوردو ھەرەوەھا ھەتا لە گەڵ ئیسلاماویەتی ناوخودی
حزبكەشی و ئیخوانەكانی دەرەوەی حیزبەكەیو ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە خۆی لە سوریاو ولاتانی
تریش .
لە خولی یەكەمی
پەڕلەمانی دوو لە سەر سێی دەنگەكانی بە دەست ھێنابوو و توانیبووی بەبێ ھیچ حیزبی
تر حكومەت تەشكیل كات . لە خولی دووەمی پەڕلەمان و گۆڕانی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی
دەنگەكانی كەم كردەوەو ئەو جارە لە گەڵ مەھەپە بە كۆمەڵە داواكاریەكیان بە دیوی ڕەگەزپەرستی
ئینجا توانی سەرۆكایەتی زۆرینەی پەڕلەمان و گۆڕینی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات . جەھەپەی دژیشیان،
ھێدی ھێدی لە ھەڵبژاردنەكان دەنگەكەی بەرەو سەرەوە دەڕوات .
لەو خولەی سێیەمی
، زۆرینەی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی كردنی دەنگەكانی ئاكپارتی لە دوو لە سەر سێی ھەڵبژاردنی
یەكەمی بۆ یەك لە سەر سێ بۆ مایەوە . سەركەوتنەكەشی بۆ بردنەوەی خولی سەرۆكایەتی و
ھەتا زۆرینەی پەڕلەمان لە ڕێگای پارتە ڕەگەز پەرستەكانەوە بوو لە بابەت مەھەپە كەدەنگەكانی
زۆر بەرز بۆوە لە گەڵ دەنگەكانی سینان و ئەمو ئەوی حیزبە رەگەز پەرستەكانی ترو ھەر
یەكەیان وبە كۆمەڵە داواكاریەكەوە .
لە سەروی ھەموو
ئەمانەشەوە ئینجا بە زۆرینەیەكی ھەرە كەمەوە بۆ خولەكە بەسەر كەوت .
پرسیارەكە لێرەوە
خۆی بە دەر دەخا ئایا ئەردۆگان دەتوانێ درێژە بەئیخوانیەتی خۆی یان پارێزگاری كردنی
لە ڕێكخراوە ئیخوانیەكان لە دەرەوەو ناوەوەی توركیا بكات كە ئەوانەی لە گەڵیان چووەتە
ناو ھاوپەیمانێتی ، ڕێكاو ڕێك لەدژی دەبن .
ئایا شتی وەھا دەكات
كە دەنگەكانی مەھەپەو ئەوانی تر بە دەنگەكانی كورد بگۆڕێتەوەو لە ناو خاكی توركیاو
بگرە عیڕاق و سوریاش ، حەل و فەسلێك بەئاقاری نزیك بوونەوە لە گەڵ كوردان بكات . ئەگەرئەوە
بكات بە حیسابی ربحو خەسارە ،ڕووسیاو ئەمەریكاو عیراق و ئێران و ئەمو ئەوی تریشو ھەر
یەكەیان بە ئەجندای خۆیان دێنە ناو مەسەلەكەو ، پێشبینی كردن بۆی وەھا ئاسان ناكەوێ.
دە شەڕی ڕووسیاو
ئۆكڕانیاش و ئێستاكە گەیشتۆتە لوتكەو خەریكە پێیەوە جیھان بۆ دوو قوتبی جاران یان
بە زیاتریشەوەو ئەو جارەیان لە لایەكەوە خەریكە چین پێشبڕكێی ئابووری لە بن دەستی
ئەمەریكا دەردێنێ وڕووسیاش و تا وەكو ئێستا لە شەڕی ئۆكرانیا سەركەوتووە .
دەكرێ چ ئەمەریكا
وە چ ڕووسیا ئەم كارو كردەوە مام ناوەندیانە لە توركیا قبوڵ بكەن چونكە پێگەی توركیا
وەھا كەوتۆتەوە كە بە ھەر لایەكدا و بە تەواوەتی دابكشێتەوە و پێیەوە تای تەرازووی
یەكی لەدووقوتبیەكە وای لە چینیش دەكەونە ناوحیسابی ربح و خەسارە ، پێیەوەو بە ھەمان
پێوانە كاردانەوەیان لەدژیدا دەبێ .
ئا لێرەوە نفوزو
ھێزی كوردی وەك دیوە پێچەوانەكەی ، بە تایبەتی بۆ ڕووس و ئەمەریكیەكان ، خۆی بەدەر
دەخات .
قسەكانم بە پلەی
یەكەم دەناو كوردی ڕۆژئاوا دایە.كارتێكردنی ئەزموونەكانی تری كوردیش لە باكورو ڕۆژھەڵات
و بگرە باشووریش ، كارتێكرنی خۆی ھەیە .
توركیا بە ھەر
لایەك لە ئەمەریكاو ڕووسیاداو بە تەواوەتی دابكەوێت ، لاكەی تر بەئاقاری دۆزی
كوردا دەڕۆن و بۆ ھەردوكیشیان كەرستەی خۆی ھەیە .
بۆ نمونە ئەگەر
توركان بەدیوی ڕووسەكاندا بكەونەوە ، ئەمەریكا ئەزموونی كوردی ڕۆژئاواو بگرەكوردەكانی
تریش لە سەری كێڵدەكەنەوە . بۆ ڕووسەكانیش ھەمانشت.
ھەڵاوسان و بە بەردەوامی
ھاتنە خوارەوەی لیرەی توركی ،كارەساتە ھەرە فراوانەكەی بومەلەرزەكانی كەمتر لە ساڵێك
پێش ئێستاو زۆرانێك لە تەنگشە ئابووریەكانی تریش ، ئەوانە ھەر ھەموویان ڕووبەڕووی
خولی ئەو جارەی حوكمی توركی دەبنەوەو با چاوەڕوان بین .