ئێران پاروەکی وەها ئاسان نیە ، قوت بدرێت
4/20/2024 12:47:00 PM
مەهدی کاوانی
بە تایبەتی ئێستاکە کە دەناو هاوپەیمانێتی سەربازی چوار
قۆڵی دایە کە خۆی و ڕوسیاو چین و کۆریای باکورن . یانی لە گەڵ سێ لە گەورە هەرە سەربازیەکانی
جیهانه. لە شەڕی ئۆکڕانیاش بە دەرکەوت کە ناتۆ جگە لە درێژ کردنەوەی گۆڕەپانی شەڕەکە
، نەیتوانی بە قازانجی ئۆکڕانیا شتێ بە شتێ بکات .
ئەو سەردەمەش بە سەرچوو کە ئەمەریکاو لە کاتەکانی یەکجەمسەری
و ئەو هەموو گورجە وشندانەی لە عیراق و ئەفگانستان و یوگسلافیای پێشوو و لیبیای دای
، ئێستاکە بتوانێ ئەو گورجە کوشنداریانە
دووبارە بکاتەوە .
ئێستاکە وا بەرە بەرە کێشوەری ئەفریقا لە بندەستی فەڕەنساو
ئەمەریکاو تا ڕادەیەک لە تەواوی ڕۆژئەوا ، دەردەچێ و لە ڕووی ئابووریو بگرە سەربازیش
، و زیاتر دەکەوێتە ناو هەژموونی چین و ڕوسیاوە .تەمەدودی ئابوری چین لە سەر ئاستی
هەموو جیهانەوە بە ئەمەریکاو ئەوروپاشەوە ، وای لێ هاتووە کە نەتوانن بە پشتنەبەستن
، بە چین ، درێژە بە پەیوەندیە ئابوریە جیهانیەکان بدەن . کۆمەڵەی ئابووری شەنغەهای
و برێکست و ئیدیش کە زیاتر بە ئابووری ڕۆژهەڵات پێناسە دەکرێن و کەوتونەتە بوارێکەوە
کە خەریکە لە هاوتابوونیشیان بە کۆمەڵە ئابووری و دراو و جموجۆلە چالاکیەکانی کۆمەڵی
ڕۆژئاوا تێشەپەڕێنن لە قەوارەی ئالوگۆری بازرگان و دراوی جیهانی .
دە ئێرانیش بە چڕی خۆی گەیاندۆتە ناو ئەو کۆمەڵە ئابوریە
ڕۆژهەڵاتیانە .
هەر ئەوەندە نا فەرموو ئێران لە ڕێگای شەڕی بە وەکالەتەوە
خەریکە لە ڕێگای حوسیەکانی یەمەنەوە پەکی جموجۆلە بازرگانیەکانی ئەمەریکاو و ئیسرایل
و ئەوروپاش دەخات .
لە لوبنان و لە ڕێگای حیزبو اللە هەروەها لە رێگای حەماسی فەلەلەستینی و دەسەلاتی
شیعەی عیراقی کوا لێ گەڕاوە ئەمەریکاو ئیسرایلیش لە گەڵی بتوانن مەرامەکانی خۆیان
لە ناوچەکە بپێکن .
ئێرانیەکان هەتا تورکیاشیان ئەگەر بە تەواوەتی بۆ لای خۆیان
، ڕانەکێشابێ خۆ توانیویان وەهای لێ بکەن کە نەکەویتە ناو دژایەتی کردنیان .
لە عیراق جگە لە زۆرینەی حوکمی شیعە ، تا ڕادەیەک توانیویەتی
کوردەکانیش یان بێلایەن کات یان بیانخاتە ناو ئەژمونی خۆیەوە . بۆ کوردی ڕۆژئاواش
خۆی وەها خستۆتە ناو جموجۆلە سیاسی و سەربازیەکانی سوریاوە کە تا ئێستاشی لەگەڵدابێ
گرژیەکی ئەوتۆ لە نێوان کوردەکانی وێندەرێ وئێران ڕووی نەدابێ .
بەس بە من بڵێن تیڕۆڕکردنی قاسم سلێمانی و مهدی موهەندیس
و ئەو هێرشە موشەکیەی ئەو دوایەی ئیسرایل بۆ سەر قونسلیەی ئێران لە دیمەشق و با بڵێین نەک دەیان بەلکو سەدان
جموجۆلە سەربازیەکانی ئیسرایل لە دژی شوێنە سەربازیەکانی ئێران لە سوریاو هەتا ناو
خودی ئێران و شوێنی تریش ، بە هیچ شێویەک ، ناچێتە ناو خانەی هاوتابوون دەناو ئەو
هەموو تەمەدودیە ئێرانیەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد .
نابێ ئەوەش لە بیر خۆمان بەرینەوە هەتا لە کاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی
ئۆباماو تڕامپو جۆبایدنیشی بخە سەر و هیچ کامیان و تا وەکو ئستا نەیان ویستووە لە
گەڵ ئێران بگەیننە مریشکە ڕەشە، یانی بیگوازنەوە بۆ ناو شەڕی ڕاستەو خۆ .
دەنا پێشتان بڵێم ئەمەریکا وبۆ داهاتوو تا پێی بکرێ ، خۆی
ناوێتە ناو ئەو شەڕە ڕاستەوخۆیەی ، ئەوەی کە لە ئەفگنستان و عیراق کردی چونکە لە زیان
بەولاوە هیچ سودێکی لێ نەبینی .
ئەو گرژیانەی ئێستاکەو پێشتریش لە نێوان ئەمەریکاو ئێران
ڕووی دەدا و ڕووش دەدا ، هەر هەمووی بکەرەکە
ئیسرایلە کە لەمێژە هەوڵی ئەوە دەدا ئەمەریکاو ئێران تووشی شەڕێکی ڕاستەو خۆ لە گەڵ
یەکتری ، بکەن .
ئەمەریکا لەمێژە هەوڵی خۆی بۆئەوە تەرخان بکات کە جموجۆلە
سەربازیەکانی بۆ بەحری چین و تایوان و ئۆکرانیاو ئەو وڵاتانە چڕکاتەوە هەروەها بۆ
ئەو وڵاتانەی کە هاوتان لە گەڵ سنورەکانی ڕووسیاوە .
بڕوا بکەن ئەو هێرشە موشەکیەکەی ئێران لە ڕێگای دڕۆن و
موشەکە دوور هاوێژیەکان بۆ ناو خاکی ئیسرنیل و رەد فعلە ئیسرایلیەکان بۆ سەر ئەسفەهان
و لێنەکەوتنەوەی هیچ زیانێکی ئەوتۆ لێیان ، لە ئەوەوە زیاترمان پێ ناڵێ کە نە ئەمەریکا
وە نە ئێران ، خوازیاری ئەوە نین ، ڕووسیاشی بخە پاڵ ، کە ئەمریکاو ئێران بکەونە
ناو شەڕێکی ڕاستەو خۆ . بۆ ئەمەریکا وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد ، دەیانەوێ چڕی ڕووبەڕوو
بوونەوەکانیان ، بخەنە نزیکی چینەوە . شەڕی
بە وەکالەت بە سەر چاوان ، بەڵام شەڕی گەورە هیچ کامیان خۆی لێ نادەن لە بەر مەترسی
شەڕی نەوەوی و گەڕانەوەی مرۆڤایەتی بۆ چاخەکانی چەرخی بەردین و با چاوەڕوان بین .