53وتار

خیتابی نەسروللە کەوتە ناو تیروتوانجی عەرەبی سونی

11/4/2023 6:29:00 PM
مەهدی کاوانی

تا زۆر ڕادە ، وەھا پێشبینی دەکرا کە حیزبوللە و بە دواشیەوە ئێران دەچنە سەر خەتی لێدان لە ئیسرایل ، بەڵام واش دەرنەچوو .

نەسروللە گۆتی کارو کاردانەوەکانمان لە دژی ئیسرایل بە حیساب دەبێ ، واتە چەندی ئیسرایل لە دژمان توند بکات ، ئەمەش توندتری دەکەین .

دەبێ ئەوەش بەبیر خۆمان بێنینەوە کە ھەر لە سەرەتای شەڕەکەوە ھەم ئەمەریکا وە ھەمیش ئیسرایل گۆتیان شەڕەکەمان تەنیا لە گەڵ حەماسە واتە ئێران و حیزبو للەو ئەمو ئەویترناگرێتەوە ، ئەگەر داخیلی شەڕەکە نەبن ،ئەگەر داخیلیش بن جەزرەبەی ھەرە کوشندەیان لێ دەدەین . 

ھەتا لە لێدوانێکی گەورە بەرپرسانی ئەمەریکاوە گۆتبویان تا وەکوئێستا ھیچ بەلگەیەکمان بەدەستەوە نیە کە ئێران بە شکلی ڕاستەو خۆ ، دەستی دەناو شەڕەکەدا بوبێت . 
بە بۆچوونی خۆشم و لێدوانی ئێرەو ئەوێی ئەمەریکیەکان و ناڕەزایەتی شەقامی ئیسرایلیش ھەر ھەمووی گوزارشت لە سەر ئەوە دەکات کە شەڕی ئەو جارە درێژ خایەن نابێت و وتووێژی نێوان حەماس و ئیسرایل و ئەمەریکیەکانیش لە سەر گۆڕینەوەی بارمتە ئیسرایلیەکان لە گەڵ گیراوانی لەمێژینەی فەلەستینیەکان لە لایەکی و وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئەمەریکی و ئیسرایلی لەگەڵ ئێران وحیزبوللەش لە لایەکیتر ھەر ھەمووی گوزارشت لە سەر ڕاوەستانی شەڕ دەکات بەڵام ڕاوەستانەکە بۆ ئەو کاتانە دەبێت کە وەھا لە لایەن زۆرینەی جیھانی نیشانبدرێت کە ئیسرایل دۆڕاوی شەڕەکە نیە . 

پرسیارەکە لێرەوە خۆی قیت دەکاتەوە وەک بگوتری ئەگەر نیەتی شەڕی دوور خایەن لەگۆڕێ نەبێ ئەدی ھاتنی کەشتی گەلی جیرالفۆردو ئایزنھاوەری ئەمەریکی بۆناوچەکە لە پای چی . 
بەندەکە دەڵێم شەڕەکە درێژخایەن نابێت ، مانای وا نیە کە گرەنتی بێت چونکە لایەنی شەڕخوازیش کە ڕۆڵیان ھەیەوکەرستەکانی ھەڵگیرسانی دەناو شەڕەکە دایە ، لەگۆڕێیە . دیار ترینیان ناتەنیاھۆی ئیسرایل و فلادمیر پۆتینی ڕووسیایەو ھەر یەکەیان بە ئەجندای تایبەت بە خۆیانەوە .

ھەرچی ناتەنیاھۆیە و زۆربەی شڕۆڤەکارانی عەرەب و ئیدیش دەڵێن ڕاگرتنی شەڕی ئیسرایل و حەماس بە کۆتا ھاتنی دەسەڵاتی ناتەنیاھۆیە بۆ ھەتا ھەتایی و ناتەنیاھۆش ئەوە باش دەزانێ کە ئەگەر لە لوتکەی دەسەڵات نەبێت دادگای ئیسرایلی بە دواوەیەتی بۆ زیندانی کردنی . 

لایەنی ڕووسیشی ئەو شەڕە و درێژ کردنەوەی بەھەل دەزانن کە ئەمەریکاو ناتۆ لە بەر شەڕی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست شلکە دەدەنە شەڕی ئۆکرانیا . 

ئەو شەڕەی حەماس و ئیسرایل بە درێژەکێشانی و ڕاوەستانیشی چەندەھا ڕووی تریشی ھەیە . 

ئیخوانەکان با حەماسیش ڕاستەو خۆ دەناو ڕێکخستنەکانیان دانەبێت بەڵام تورکیای ئەردۆگان قەتەریشی بخە پاڵ خۆیان بە دەمڕاستی ھەموو ئیخوانە عەرەبی و بگرە جیھانی ئیسلامی بە تەیاری دینی کوردی باشووریش بە ھی خۆیان دەزانن .

ڕاستە ئەو شەڕە بۆ نزیکەی مانگێک دەچێ  و تورکیا لە قسە بەولاوە ھیچ کرداری نەبووە ، بەڵام بە درێژەکێشانی شەڕەکە و بۆ ئەردۆگان وەھا ئاسان ناکەوێ کە بێ کردار بمێنێتەوە . لەو حالەتە بە کردارو بێکردار بۆیان باشناکەوێ . ئەگەر بە کردار بن لە دژی ئەمەریکا ، ئەوا دەبێ پێیەوە بە  تەواوەتی دەباوەشی ڕووسەکان بمێننەوە ئەگەریش نا جیھانی عەرەبی ئیسلامی سوننە لە دەست دەدەن بۆیەو بە ڕای خۆم ئەوان خوازیاری ئەوەنە کە ھەرچی زووە شەڕەکە ڕابگیرێ تاوەکو مەرامەکانیان دەناو ھەردو بەرەدا بەدەر نەکەوێ .

میسر ڕەفزی ھیجرەی فەلەستینیەکانی کرد بۆ سینا و لە گەڵ ڕاگرتنی شەڕو تەتبیعیشە . حیزبوللەو حۆسیەکان بەشێکن لە ئێران و چاوەڕێی ئێرانن لەھەر بڕیارێک . کە خیتابی حیزبوللە بە دڵی جیھانی سوننە نەبوو ، شتەکی تا بڵێی چاوەڕوان بوو چونکە ئێران ھەرگیزاو ھەرگیز کێشەی فەلەستینی بەو ھەمووداکۆکی کردنەش لێیان بەڵام بە کێشەی جیھانی عەرەبی شیعە بەستۆتەوە نەک سوننە . بۆیە بە چەک و تفاقی جەنگی بێشومار بۆیان دەنێرن بەڵام بۆ خۆیان تا نەگاتە مریشکە ڕەشە بە ڕاستەو خۆ تیایا بەشدار نابن . ھی حوسیەکانیش بەو چەند موشەکە دوور ھاوێژە کە بۆ خاکی ئیسرایلیان ناردووە ، بەڕای خۆم تەنیا ھۆشداری دانێکی ئێرانە کە پێیان بڵێ لە دژمان غەلەت نەکەن شازدە ئەگەر نا بەس لە ڕێگای حوسیەکانەوە نایەڵین لە دەریایسوور بەرمیلێک نەوتان بۆ دەرەوە بڕوا گرتنی مەزیق ھرمزیش وەک دوا چەک بەسەرتانەوە دەبێت . ئێ لەو حالەتە ئەگەر شتی وا ڕووبدات ڕووسیاش و بگرە چینیش بە ڕاستەو خۆ دەکەونە ناوشەڕەکەلە دژی ئەمەریکاو پێیەوە جەنگی نەوەوی ڕوودەدات . کەواتە توند نەکردنی ئێران و قبوڵ کردنی لە لایەن ئەمەریکاوە لە خۆیەوە نەھاتووە . 

وەک بیرکردنەوەی خۆم وتووێژی ئاشتی دەست پێ دەکاتو بارمتەو گیراوانی فەلەستینیش گۆڕینەوەیان پێ دەکرێ بەڵام مانای وا ناگەیەنێ کە گەڕی تری شەڕ دووبارە ھەڵنەگیرسێتەوە .
ڕووسەکان لە ڕێگەی ئێران ھەم حەماس ھەمیش حیزبوللە زیاتر پڕ چەک دەکەن بە چەکی دژی فڕۆکەو چاندنی موشەکی ئێس سێ سەدو ئێس چوار سەدیشەوە لە ناوخاکی لوبنان و بگرە کەرتی غەزەو ئەو پڕ چەک کردنە سعودیەو وڵاتانی کەنداو و میسریش دەگرێتەوە . ئیدی بە دوایەوە ئەگەر گەڕی شەڕی تریش ڕووبدات ، تەوازونی چەک دروست دەبێت و بۆ ئیسرایل و ئەمەریکا وەھا ئاسان ناکەوێ کە بتوانن لە کاتی شەڕکردنیان ئەووڵاتانە کاول کەن . 

حالەتی وەھاش لە گۆڕێیە کە ھەم ئیسرایلی بێ ناتەنیاھۆ ھەم ئەمەریکیەکانیش قبوڵی پڕۆسەی ئاشتەوای و دروست بوونی دوو دەولەتی ئیسرایل و فەلەستین قبوڵ بکەن تا لە ڕێگایەوە ئەمەریکا بتوانێ جیھانی عەرەبی بە تەواوەتی لە دەست نەدا .

بۆ کوردی ڕۆژئاواش نە وڵاتانی کەنداو وە نە تورکیا ، بۆ ئەمەریکاو بۆ لەمەودوا تا سەر نابنە جێگای متمانە بۆیە وەک ستراتیج دەکەونە ناو ئەجندای داکۆکی ئەمەریکا بۆیان و لە بابەتێکی ترمدا قسەی خۆمی لە سەر دەکەم .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن