دەسەڵاتی قوڵی ئەمەریکا
7/24/2024 2:16:00 PM
مەهدی کاوانی
دەسەلاتی قوڵی ئەمەریکیە لە پاڵ ھەوڵی تیڕۆر کردنی ترەمپەوەیەو بە مل ئێرانیشی وەدەنێن
لە ساڵی ١٩٨٦ یش ئۆلف پالمەی سەرۆکی سوێد تیرۆر کراو لە سەرەتادا تاوانەکەشیان خستە پاڵ پەکەکەو لێکۆڵینەوەکانیش ھیچ بەلگەیەکیان بە دەست نەکەوت کە پەکەکە دەستی لەو تیڕۆرەدا ھەبوبێت.
دەنگوباسەکانی ئەو کات زیاتر کوشتنەکەیان بۆ دەسەلاتی قوڵی ئەمەریکاوە دەبردەوە چونکە پالمە ڕێگای نەدا لەڕێگای سوێدەوە وەجبەیەک لە چەک و تەقەمەنی بە شێوەیەکی زۆر نھێنی بگاتە ئێران و سەفەقەش بە ئێران غێت ناو دەبردرا.
ھەر ئەوەنا بەلکو دەسەلاتی قولی ئەمەریکی لە پشتەوەی دەیان کێشەی وەک پالمەو ترەمب و جۆن کەنەدی و ئیدی و ئیدیەوەیە کە ھەندێکیان:
1. ئەبراهام لینکۆڵن (1865): لەلایەن جۆن ویلکس بووسەوە تیرۆرکرا لەکاتی سەیرکردنی شانۆگەرییەک لە شانۆی فۆرد لە واشنتۆن.
2. جەیمس ئەی. گارفیڵد(١٨٨١): لە کاتی چاوەڕوانی شەمەندەفەرێکدا لە واشنتۆن لەلایەن چارڵز گویتۆوە تەقەی لێکرا و دوای چەند مانگێک گیانی لەدەستدا.
3. ویلیام مەکینلی (1901): لە پێشانگای پان ئەمریکی لە شاری بوفالۆ لە ویلایەتی نیویۆرک لەلایەن لیۆن چزۆلگۆسەوە تەقەی لێکرا و چەند ڕۆژێک دواتر کۆچی دوایی کرد.
4. جۆن ئێف. کێنێدی (١٩٦٣): لەلایەن لی هارڤی ئۆسڤاڵدەوە تیرۆرکرا کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی بە داڵاس لە ویلایەتی تەکساسدا تێدەپەڕی.
5.مارتین لوتێر کینگ، جونیۆر
(1968): سەرکردەی بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان، لەلایەن جەیمس ئێرل ڕەی لە شاری مەمفیس لە ویلایەتی تێنسی تیڕۆر کرا.
بە بیر کردنەوەی خۆم تیرۆر کردنی ئیسحاق رابینی سەرۆک وەزیرانی ئیسرایلو تۆرکۆت ئۆزالی سەرۆک وەزیرانی تورکیاش ، ژێراو ژێرەکی دەسەلاتی قوڵی ئەمەریکای پێوەیە . یەکەمیان دەناو ھەولی ئەوە دابوو ئیسرایل و فەلەستینیەکان لێک نزیک کاتەوە ھی دووەمیشیان لە گەڵ جەلال تالەبانی لە سەر خەت بوو بۆ ئەوەی مام جەلال چاوی بە عەبدولا ئۆجەلان لە قامیشلی بکەوێ بۆ دانانی ڕێو شوێنی وەھاکە پێیەوە کێشەی کورد نەک ھەر لە تورکیا چارەسەر بکرێ بەلکو ڕێو شوێنی وەھاش بخەنە ناو قسەگەلیەکانیان کە قسە لە سەر تەواوی کێشەی کورد لە بەشەکانی تریش بکرێ.
ڕەوانشاد مام جەلالیش ئەو چاوپێکەوتنەی لە گەڵ ئۆجەلان ئەنجام داوھێشتا لە سەفەرەکەی نەگەڕابۆوە لە ڕێگای میدیاکانەوە خەبەری تیڕۆرکردنەکەی بیست.
دەسەلاتی قولی ئەمەریکا لە کوێیە؟
بە بڕوای خۆم تەبەقەی ئۆغار شیمەن دەتوانم بڵێم کارتێلات و ترۆستی ئەمەریکین کە بە ڕەھا بوونەتە خاوەندارێکی ھەرە زەبەلاحی سامانی ئەمەریکیو بۆخۆشتان ئەوە دەزانن کە بەڕێوە چوونی سەیرورەتی حوکمی سەرمایەداری لە تەواوی جیھان بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئەوانەوەیەو ھەر سەرۆکێک یان کەسایەتی خاوەن سومعەی جیھانی کە بزانن قسەگەلیەکانیان یان کارو کاردانەوەکانیان مەترسی لە سەر بەرژەوەندیەکانیانن ، ھەولی تیڕۆر کردنی دەدەن
ترەمپیش و لە بانگێشەکانی دا دەڵێت و دەڵێتەوە ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ کۆشکی سپی دەست بەجێ شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا و شەڕی غەزە، ڕادەگرم. خۆشتان دەزانن ئەو توغمە مالیە ئەمەریکیە لە ڕێگای فرۆشتنی چەکیان کە حکومەتی ئەمەریکی لە ڕێگای باج سەندن لە ھاولاتیانەوە ئەو تەمویلەی کڕینی چەکی دابین دەکرد . ئێ کە شەڕ نەمینێ ئەو تەمویلەش کۆتایی دێت.
دیسان بە بیرکردنەوەی خۆم حوکمی ئەمەریکا چەندی لەبن دەستی سەرۆک و دامەزراوە سیاسی و ئابووریو دادوەری و ......، دوو ئەوەندەش لە بن دەستی دەسەڵاتی قولەوەیە واتە ئەمەکەی دوایی تا بۆی بکرێ ڕێگا نادا حوکمی ئەمەریکا گیروگرفت بۆ بەرژەوەندیەکانیان دروست بکەن جا کۆماریەکان لەکۆشکی سپی بن یان دیموکراتەکان .