175وتار

ھەڵبژاردنی ڕۆژی یەكشەمەی داھاتوو لە توركیا

5/11/2023 3:16:00 PM
مەهدی کاوانی


  • پێشبڕكێكە لە نێوان ئیسلامەویەت و عەولەمەدایە
  • جگە لە توركیا، وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریكاو ڕووسیاشی بە خۆوە خەرك كردووە، دابەشبوونی سیاسی و جەماوەری زۆر ھەیە لە سەر ئارەزووبوون  لە سەر كامە بەرە ھەڵبژاردن بباتەوە . 
  • وەك جوڵەی جەماوەر بەس تەماشای كۆمێنتەكانی فەیسبووك  بكەو دەزانی كامە جۆر لە جەماوەر ئاشنایە لە بردنەوەو دۆرانی ئەم و ئەوی ئەم دوو كاندیدە . لە سەر ئاستی عیراق سونەكان نە شیعەكان زیاتر بە بردنەوەی ئەردۆگان ئاشنانە لە كوردستانیش تەیاری دینی بە تێكڕا بە بردنەوەی ئەردۆگان ئاشنانە . جەماوەری پارتیش بە بۆچوونی خۆم  نیوە بە نیوە دەناو ئەو ئاشنایە دانە . ئەوانی تر بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن و یەكیەتی و چەپی كوردی و زۆرانێك لە جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان و یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بە ڕەھا زیاتر حەزبە دۆرانی ئەردۆگان دەكەن . 
  • نەوەی نوێش چونكی لەو بارەیەوە لێدوان نادەن پێم وایە دەكاتە زیاتر بە بردنەوەی ئەردۆگان ئاشنانە .
  • كوردی ھەر سێ پاڕچەكەی تری كوردستانیش بێ سێو دوو و بە ڕەھا حیزبە سیاسیە دینیەكانی باكوری كوردستانی لێ دەركە ، ئەوانی ترخوازیاری ئەوەن ئەردۆگان بدۆڕێنێ . 
  • وەك خۆم وەھا دەبینم كە فاشیزمی توركی دەناو ھەردو بەرەدایە بەڵام حەزیشم لە گۆڕانە بەوەی نا كە حیزبەكەی كلیچدار لە حیزبەكەی ئەردۆگان دیموكراتی تر دەبێت ، لاشم ڕوون نیە بە بردنەوەی كلیچدار و پاڵدانی زیاتری بە ئەمەریكاوە بۆ كورد باشتر دەبێ یان نا ، بەڵام تا كلیچداریش  بەتەواوەتی خۆی قایم دەكات لە سەر ئاستی ناو خۆی توركیا كورد پشوەكی باش دەداو بە دواشیەوە دونیایەك بە دونیایەكی تر دەگۆڕدرێ . 
  • ڕووسەكانیش غەشیم نینە بزانن توركیایان لە دەست دەر دەچێ ، بە دوایەوە پەنا بۆ كوردی ھەر چوار پارچەی كوردستان دەبەن و لە دژی توركیا دەیان جولێنن . ھێشتا لە لایەك لە ئەمەریكا دڵنیا نیم كاخوان بۆبەرژەوەندی توركیای كلچدار پشت لە كورد دەكات یان نا . ھی سەردەمی ئەردۆگان ، ئەمەریكا دەیویست توركیاشی ھەبێت و كوردیش بە تایبەتی كوردی ڕۆژئاوا بەڵام ئەردۆگان قبوڵی نەدەكرد 
  •  ئایا كلچداریش ھەمان تاس و حەمامە یان قبوڵی دەكا . ھەقە كلچدار دەسبەرداری كورد نەبێ چونكە لەڕێگای ئەوانەوە دەگاتە حوكم . دە مێشكی توركانیش لەسەروی ٨٠٪‏ نا بۆ كوردانەو پێیەوە كلچدار دەتوانێ چ بۆ كوردان بكا . بە ڕای خۆم ئەگەر ئەمەریكا بتوانێ لە سەربەرنامەیەكی مام ناوەندیش بێت كوردوتوركان ڕێك خا ، بە دوایەوە بۆیان دوو شەشە . 
  • دەبێ ھاوكێشەكانیش  بە تایبەتی ھاوكێشە نوێكان لە ئاستی تەواوی ناوچەكە ببینین و پێشیەوە زۆر قسەی ئەملاو ئەولا ھەڵدەگرێ . 
  • لە ھەڵبژاردنی پێشتریش كلیچدار گۆتبووی دەرچم تەتبیعی تەواو لە گەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد دەكەم ، ئەو جاڕەش بە ھەمان شێوە . ئەگەرخوردی كەینەوە چ مانایەك دەگەیەنێ . لەوە زیاترت دەست ناكەوێ كە لە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و ڕێكخراوە توند ڕەوە ئیسلامیەكان دوور دەكەویتەوە . بەو حالەتە دەكاتە نزیك بوونەوە لە سعودیەو ئیمارات و میسر كە ئێستاكە ئەوان خەریكی سەین و بەینی وەھان ڕژێمی بەشار ئەسەد بھێننەوە ناو ڕیزی عەرەبی . بەڵام ئەو وڵاتانەو پێشتر ھاو سەنگەر بوون لە گەڵ ئەمەریكا ، ئێستاكە خەریكی ئەوەن سەنگەرەكانیان بۆ دیوی چین و ڕووسیا دەگوازنەوە . بەو ھەڵگێڕو وەرگێڕیە بێت كلچدار ئۆغلۆش ناتوانێ بە تەواوەتی بچێتە ناو بەرەی ئەمەریكی ، خۆ ئەگەر بشچێ ، دەتوانێ بە ڕێگای مام ناوەندو ئاڵوگۆری بازرگانی و ئیستیسمار لە گەڵیان خۆی بگونجێنێ . 
  • دە ئەردۆگان بشدۆڕێنێ مانای وا نیە ماڵئاوایی تەواو لە سیاسەت دەكات . دەنگی كوردی لێ دەركە ، ئێستاشی لە گەڵدابێ كلچدارو ئەردۆگان یەكسانن لە دەنگ ھێنان . كەواتە ئەردۆگان ھەتا لەحالەتی دۆڕاندنیشی دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێكی كاراو دەتوانێ دەیان بگرە سەدان گیرو گرفت بۆ كلچدار دروست بكات . بۆیە وا تێ نەگەین كە كلیچدار دەتوانێ بە خێرا ئەوەی بیەوێ بیكات . ھادەپ زیرەكی خۆیانە كە توانیویانە دەناو ئەو ھەموو دژە كوردیەشەوە ئینجا خۆیان بكەنە ھاوكێشەیەكی سیاسی گەورە لە ئاستی ھەموو توركیا لێرەوە من گەشبینم كە داھاتووی دۆزی كورد نەك ھەر لەتوركیا بەلكولە تەواوی پارچەكانی تریش خراپ نابێت و با چاوەڕوان بین . دەبێ ئەوەشی بخەینە سەر كە كلیچدار ئۆغلۆ ناتوانێ و لە بەرژەوەندیشی نیە شەڕی دوو بەرە بكات واتە تەیاری ئیسلامەویەت و كورد . دژایەتی نێوانی كلچدارو ئەردۆگان یان با بڵێین ئیسلاماویەت گەڵێ لە دژایەتی كردنی بەرەی كلچدار لە گەڵ كورد زیاترە . ئەمەریكاش و لەو سەردەمەی كە فرە مینبەری لە جیھان لە دروستبوندایە ، نایەوێ كوردیشی لە دەستدەرچێ و توركیاشی لە دەستدەرچێ . ھەموو تواناكانی خۆشی بۆ ئەوە وەبەردێنێ كە ئەو دوو ھێزە كوردیەو ئەوەی پێی دەگوترێ عیلمانیەت ھەتا ئەگەر بە ئەتاتوركیزمیش ڕەنگڕێژ كرابێ لە دەستیان بدا با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن