393وتار

بە شۆڕشی ژنان وێنا كراوە بۆ كورد نەتەوەشی بخە پاڵ

10/4/2022 1:03:00 PM
مەهدی کاوانی

وێكچوونێكی زۆر لە خۆپیشاندانی كاتەكانی شاو ئێستاكە ھەیە . لە ھەمانكاتیشدا جیاوازی لە نێوانیانیشدا ھەیە . ھەردوكیان ، خۆپیشاندانی خۆڕسكن یانی بە تەواوەتی یاخینە لە حوكم داری دەوڵەت  . ھی ئێستا تا ڕادەیەك كەمتر مۆركی حیزبایەتی پێوەیەو ھی سەردەمی شا حیزبەكان پێشڕەوی خۆپیشاندانەكانیان دەكرد . ھی ئێستاكە دوورە لە خواستی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا . ھەندەك بە خۆپیشاندانەكانی سۆدان و جەزایر دەچێ بەڵام بە تەوژمێكی زۆر زۆر لەوان بەھێزترەوەیە . 
خۆپیشاندانەكان مۆركی ژنانە بە تەواوەتی بە سەریاندا زاڵە . ژنیش و پاش ٤٣ ساڵ ڕێگای پێ نەدرێ كە قژیشی بە دەر بخا ، لە كۆیلەیەتی بەدواوە چ مانایەك دەگەیەنێ . حەقیتیشیان وای لێ بكەن كە نەك ھەر تەنیا رقیان لە جمھوری ئیسلامی بێتەوە بەلكو ئیسلامیەوەتیشی بخە پاڵ . 
دروشمە سەرەكیەكانی خۆپیشاندەران ھی سەردەمی شا ھەر ھەمووی مەرگ بەر ئەمەریكا بوو بە ئیسلامی و كۆمەنیستەكان و ئەوانەی دەكەونە  بەینیانەوە . ئەو خۆپیشاندانە ، ڕاست و چەپ ھەر ھەمووانیان دەڵێن مەرگ بەر جمھوری ئیسلامی . 
ڕاستە لە خۆپیشاندانەكانی سەردەمی شا  لە نێوان تەیاری كۆمەنیستی و دینی ،ئەمەریكا  ئەمەی دووەمی ھەڵبژارد . بەڵام ڕێگریشی لە تەشەنە نەكردنی زیاتر كرد . ڕێگری كردنەكەش ، دروست كردنی شەڕ بوو لە نێوان عیراق و ئێران بۆ ماوەی ھەشت ساڵ . ئەمەریكا ئەگەر ئەوەی نەكردبا پڕوشكی خۆپیشاندانەكان تەواوی وڵاتانی كەنداو بە عیراقیش و زۆر لە وڵاتانی تری عەرەبی و بگرە توركیاشی دەگرتەوە . ئەمەش بە قازانجی سۆڤیەتی ئەو كاتی و زیانی ئەمەریكا كۆتایی دەھات .
خۆپیشاندانەكانی ئێستاش بە دیوە پێچەوانەكەی دوور نیە توركیاو عیراق و زۆر شوێنی تر بگرێتەوە . 
ئەمەریكاو روسیاو ئەوروپا ، تا ئێستا وزوحی تەواویان نیە لە مەڕ لێكەوتەی خۆپیشاندانەكان ، بۆ ھەر یەكەیان  زیاتر لە بەر ئەوەیە لە لایەكەوە شەڕی ڕوسیاو ئۆكڕانیا ھەر ھەموو جیھان پێیەوە خەریكن وە لە لایەكی تریش وزوحی تەواویان نیە تا بزانن بە قازانجی ڕووسیا یان ئەمەریكا دەكەویتەوە .
ئاڕاستەیەكی یەكگرتوو لە سەر ئاستی تەواوی ئێران خۆی بەدەر دەخا كە لە ھیچ خۆپیشاندانێكی تردا نەبوو ئەویش ئازادی ژنانە . 
بۆ كورد جگە لە ئازادی ژنان ، ئازادی نەتەوەشی بە دواوەیە . 
ئەمەریكا وێڕای ئەو گەمارۆ ئابوریە ھەرە سەختەی كە ئێستاكەش ھەر بەردەوامە بەڵام ھیچ كاتێ دروشمی ڕووخانی ڕژێمی ئێرانی ھەڵنەگرتووەو بە ئاشكەراش وتویەتی ئەگەر ئێران دوور كەوێتەوە لە دروستكردنی چەكی نەوەوی و بە دوایەوە نەك ھەر گەمارۆیان لە سەر ھەڵدەگرین بەلكو بە شێوەیەكی ھەرە فراوان پەرە بە پەیوەندیە ئابووری و سیاسیەكانمانیش لە گەڵیدا دەدەین . فیدایی خەڵقیش كە تاكە ئومێدی ئەمەریكایە كە ببنە جێگرەوەی ڕژێمی ئیران و بۆ ئەوانیش ھەتا زەمەنێكی زۆر ، خستبونیە ناو لیستی تیڕۆڕەوە . بە كوردی و كرمانجی ، تاوەكو ئێستا نە ئەمەریكا وە نە ئەوروپا بە كردار پشگیری ھیچ ئۆپۆزسیۆنێكی ئێرانیان نەكردووە بە كوردیشەوە . 
بۆ ڕووسیاو چینیش پەیوەندیان لە گەڵ ئێران لە ڕووی ئابوری و سیاسی لە پلەیەكی ھەرە بەرز دایە . 
خۆپیشاندانەكە مۆركی ژنانەو ئینجا چین و توێژە كۆمەڵایەتیەكانی تر و پێشم وا نیە جمھوری ئیسلامی بتوانێ دای مركێنێتەوە ، ئەگەر بۆ ئەو جارەش دایمركێنێتەوە كاتیەو دووبارە سەر ھەڵدەداتەوە . كەواتە دوو حالەت بە خۆوە دەگرێ : یەكێكیان ڕووخانی تەواوی جمھوری ئیسلامیە كە بە بۆچوونی خۆم لەو ھەل و مەرجەدا ھەندەك دوورەو لە ڕۆشنایی ئاماژەكانی سەرەوەش ، ئەمەریكا و ئەوروپا لە سەری ڕشتنین ڕووسیاش چینیشی بخە پاڵ بە ناوچەی نفوزی خۆیان دەزانن . 
بەندە زیاتر زەینم بۆ ئەوە بڕدەكا كە ڕووسیا ناوەندگیری لە نێوان خۆپیشاندەران لە سەر ھێلێكی مام ناوەند بكات ئەویش كرانەوەی بە تەواوەتی ئێرانە بە ڕووی كۆمەڵایەتی و ھەڵگرتنی كۆت و زنجیر بە ڕووی حیزبە سیاسیەكانی ئێران . 
ئەگەر ئێرانیش ئەمە قبوڵ بكات ، زەمەنەكانی بە دواوەی ، كرانەوەی تریشی بەدواوە دێت و ڕەنگە بە مەرگی جمھوری ئیسلامی كۆتایی بێت . 
ئیدی شەیتەنیەتی وڵاتانی بڕیار بە دەستی جیھانیش و ھەر یەكەیان بە دیوی خۆی ، چ بەزمێك وەك ئەوەی لە عیراق و لیبیاو شوێنی تری جیھان ، دروستیان كردووە و پێیەوە ڕەنگەبۆ ئەوجارەش دیسان شۆڕشی گەلانی ئێران لە بار ببەن .
شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی شا بۆ كورد زۆر زۆر پۆزەتیف بوو ھی ئەوجارەش بە زیاترەوە دەبێت ئەگەر دوو حیزبەكەی باشوور لێیان تێك نەدەن .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن