537وتار

لە‌ دیمانە‌ی بە‌رپرسان لە‌ سە‌ر دە‌ستوور

5/27/2021 11:29:00 AM
مەهدی کاوانی

بە‌ندە‌ش دە‌ڵێم نا بۆ دە‌ستوور نا بۆ دە‌ستوور سە‌د جار بگرە‌ ھە‌زار جار نا بۆ دە‌ستوور ، تا ئە‌و كاتە‌ی خۆمان بە‌جوانی ڕێك دە‌خە‌ین .

لە‌ عومە‌ری سە‌ید عە‌لی و نوێنە‌ری نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان بە‌ولاوە‌ ، ھە‌مووانیان و ھە‌ر یە‌كە‌ بە‌ دیوی خۆیە‌وە‌ ، ئاماژە‌یان بە‌ ھە‌بوونی دە‌ستوورە‌وە‌ دە‌كرد .

یە‌كیە‌تی لە‌زاری بافیلی كوڕی تالە‌بانی ، وە‌ك بڵێ بە‌ دوای سە‌د گوناھو كە‌مو كورتیە‌كانمان با لە‌مو شە‌مل بكە‌ین و دە‌ستورێ بۆ خۆمان چێ بكە‌ین .

نێچیر بارزانیش شاباشی بۆ ھە‌بوونی دە‌ستوور دە‌باراند و مە‌سروری سە‌رۆكی حكومە‌تیش پاش ئە‌و ھە‌موو ڕە‌خنانە‌ی نوێنە‌ری نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ سە‌ر باری خراپی حوكمڕانی كوردی ھاتە‌ سە‌ر قسە‌كردنە‌كان و كاروچالاكیە‌كانی حكومە‌تی وە‌ھا بە‌ پۆزە‌تیڤ نیشان دە‌دا كە‌ نە‌ بای پێ كە‌وتبێ ، نە‌ باران .

عە‌لی باپیری كۆمە‌ڵیش دە‌یگۆت دە‌بێت دین زیاتر لە‌ ناو دە‌ستوور تۆخ بكرێت .

عومە‌ری سە‌ید عە‌لیش گۆتی با شتە‌كان چاك كە‌ین ، ئینجا قسە‌ لە‌ سە‌ر دە‌ستوور بكە‌ین .

نوێنە‌ری نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كانیش




 ئە‌وە‌ی پێشتر لە‌ سە‌رخراپی حوكمرانی ھە‌رێم لە‌ مینبە‌ری جیھانی ، نە‌گۆترابوو ، ھێنایە‌سە‌ر باس و خواسە‌كان و تە‌نانە‌ت لە‌ لایە‌ن بە‌رپرسە‌ ئامادە‌بووە‌كانیش بە‌ وشە‌یە‌كیش لە‌ دژیا نە‌ھاتنە‌ سە‌ر وە‌ڵام . قسە‌كانی وە‌فدە‌كە‌ی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ ڕوانگە‌ی ئە‌و ھە‌موو ڕاپۆرتانە‌وە‌ بوو كە‌ لە‌ ناو ڕێكخراوی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ سە‌ر دۆخی خراپی حكومە‌تی ھە‌رێمە‌وە‌  ئامادە‌كرابوون . كە‌ دە‌كاتە‌ بووچوونی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ سە‌ر جۆری حوكمڕانی لە‌ ھە‌رێم .

بە‌ندە‌ دە‌قە‌كان و لێدوانە‌كانیانم بە‌ پوختە‌یە‌كی كورتكراوە‌ ھێناوە‌تە‌ سە‌ر باس و خواس .

بە‌ندە‌ دە‌ڵێم نا بۆ دە‌ستوور نا بۆ دە‌ستوور سە‌د جار بگرە‌ ھە‌زار جار نا بۆ دە‌ستوور ، تا ئە‌و كاتە‌ی بە‌ جوانی خۆمان ڕێك دە‌خە‌ین .

دە‌ڵێم دە‌ستوورێك لە‌ ژێر قیادە‌ی نوخبە‌یە‌كی گە‌ندە‌ل وحوكمڕانیە‌كی جە‌نگە‌لستان وە‌ك ئە‌وە‌وایە‌ كە‌ حوكمی سە‌دام حوسێن بە‌ دە‌قاتە‌وە‌و بە‌ زیاتریش بە‌ سە‌رمانە‌وە‌ نوێ بكرێتە‌وە‌.

دە‌ستوورێ كە‌ نوخبە‌یە‌كی گە‌ندە‌ل و پە‌ڕلە‌مانێكی تۆخ حیزبی و بە‌ تە‌زویرە‌وە‌ ھاتبنە‌ سە‌ر تە‌ختە‌ی حوكمڕانی ، مانای زیاتر تۆخ كردنی كۆت و زنجیر بە‌ سە‌ر ڕۆژنامە‌نووسان و خاوە‌ن قە‌لە‌مە‌ ئازادە‌كان .

جۆرە‌ دە‌ستووری وە‌ھا دە‌كاتە‌ زیاتر شە‌ڕعی دان بە‌ دە‌سە‌لاتی ئە‌و نوخبە‌ مافیانە‌ی كە‌ بە‌ڕێوە‌یە‌و لە‌ سایە‌شیدا مە‌ینە‌تە‌كانی خە‌لك لە‌ خراپە‌وە‌ بۆ خراپتر كار بە‌ڕێ دە‌كە‌ن .

دە‌ستور دە‌كاتە‌ عە‌قدێكی سیاسی و كۆمە‌لایە‌تی لە‌ نێوان خە‌لك و بە‌ڕێوە‌بە‌رانی . ئە‌و عە‌قدە‌ لە‌ زە‌مانی ھێمنی و نە‌بوونی گیروگرفتە‌كان ، زیاتر مە‌جرای خۆی وە‌ر دە‌گرێ نە‌ك لە‌ لایە‌ن بارێكی ناجێگیری ھە‌رێمە‌وە‌ بێت .

ھيشتا ئێمە‌ كێشە‌كانمان لە‌ گە‌ڵ بە‌غدا لە‌ مە‌ڕ ناوچە‌ دابڕاوە‌كان كە‌ بە‌ مادە‌ی ١٤٠ ڕێكخراوە‌ ، مە‌سە‌لە‌ی پێشمە‌رگە‌و ئیستحقاقاتی ھە‌رێم و ناڕوونی لە‌ مە‌لە‌فی نەو‌ت بە‌ ھە‌ردو دیوی بە‌غداو ھە‌رێم ، بە‌ دە‌یان سە‌ربازگە‌ی توركی بە‌ نایاسایی لە‌ ھە‌رێمیان داكوتاوە‌ و چە‌ندە‌ھای تر وە‌ك خۆیان مانە‌تە‌وە‌ . سە‌رباری ئە‌وانە‌ ھە‌موویان جگە‌ لە‌ نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان و ڕێكخراوە‌كانی داكۆكی كردن لە‌ ئازادی‌ سیاسی و دیموكراتی و كۆمە‌لایە‌تیە‌كان ، ئە‌مە‌ریكاو ئە‌وروپاو ئیدیش ھاتوونە‌تە‌ سە‌ر سە‌خە‌ت كە‌ ئە‌و ئازادیانە‌ پێشێل كراون .

ئیدی ئێمە ‌بە‌ بە‌رای كۆمە‌ڵە‌ كێشە‌ یە‌كە‌وە‌ كار بە‌ڕێ دە‌كە‌ین و بە‌ڕای دە‌ستووریش بێخینە‌ سە‌ر خۆمان ، لە‌ پای چی .

بە‌ریتانیا تا ئێستا دە‌ستووری نیە‌و حوكمی خۆشی بە‌بێ گیرو گرفت بە‌ڕێوە‌ دە‌بات .

پە‌لە‌مان چیە‌ لە‌ نە‌بوونی دە‌ستوور . با گە‌ندە‌لی و مە‌لە‌فە‌ ناشە‌فافە‌كان چارە‌ سە‌ر كە‌ین با كێشە‌كانمان لە‌گە‌ڵ بە‌غدا بە‌ لایە‌كدا  بە‌رین ، با سە‌ربازگە‌كانی توركی لە‌ خاكی خۆمان بە‌ دوور خە‌ینە‌وە‌ ،  ئینجاو پاشانیش ، با دانانی دە‌ستورێكی گونجاو و وابە‌ستە‌ بە‌ قۆناغە‌كە‌ ، قسە‌و باسی لە‌ سە‌ر بكە‌ین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن