ئەولەویاتی ئێستای ئەمەریکی، چین و رووسیایە
6/29/2021 5:34:00 PM
مەهدی کاوانی
ئێرانیش لە بەر چەکی نەوەوی و تورکیاش لە بەر پەلھاویشتنەکانی و کوردیش بۆ پەرچەکردار لە دژیان ، کەوتوونەتە
ناو مەلەفە ھەرە گرنگەکان کە جۆ بایدن لە ماوەی چوار ساڵی فەرمانڕەوایەتی و بگرە ھەشت
سالیش کاری لە سەر دەکا .
بە بۆچوونی خۆم ، دوا بەدوای ھاوکاری ئەمەریکا بۆ ھێزەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان لە کۆبانێ ، تا ئێستاشی لە گەڵدابێ ، ئەمەریکا دەیەوێ ھێلێکی مام ناوەند
لە نێوان تورکیاو کورد دابنێ بە تایبەتی کوردی ڕۆژئاوا . ئەو ھێلەش خۆی وەھا نیشان
دەدا کە ئەمەریکا پالپشتی یان بێدەنگی بنوێنێ کە تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی
کوردستان ، شەڕو پێکدادان بکا تاوەکو لە بەرامبەر کوردی ڕۆژئاوا بێ دەنگ بێت . بێدەنگیشی
لە بەرامبەر پێشێلکاریە ناوخۆکانی تورکیا لە دژی ھادەپ و کۆمەلگای مەدەنی تورکی ھەمدیسان
دەچێتە خانەی تەرزیەی تورکی تا تورکیا بە تەواوەتی لە خەتی ناتۆو ڕۆژئاوا دوور نەکەوێتەوە
.
تورکیا نە ھەر تەنیا ئەمەی قبوڵ نەکرد بەلکو پایەکیشی گواستەوە بۆ مەعەسکەری
ڕووسی .
حالی حازر پایەکی دەناو ئەمەریکا ھێشتۆتەوەو پایەکەی تریشی بۆ روسیا گواستۆتەوە .
کوردی ڕۆژئاواو سیستەمی سیاسی و فەرمانڕەوایەتیان بۆ ئەمەریکا نەک ھەر بۆتە
حالەتی پەرچە کردار لە دژی دەرچوونی تورکیا
بە تەواوەتی لە ناتۆ و خەتی ئەمەریکی بەلکو بە ھۆی ئەوانەوە ڕێگریش دەبن لە تەمەدودی
ڕووسی لە سوریا کە ئەمەکەی دوایی وا لە ئەمەریکیەکان دەکات کە نەتوانن دەسبەرداری
ھێزی کوردی بن . بۆ باشووریش بە شکلەک لە شکلەکان ، پەرچە کردار خۆی بەدەر دەخا ، یانی ھەر کاتێ عیراق
زیاتر بەرەو خەتی ئێران بڕوا ، لە بەرامبەردا ھێزی کوردی لە دژیا ھەتا پەکەکەش بە
ناڕاستەو خۆ بجولێنن . پەرچەکرداری کوردی لە دژی تورکیا ، بۆ ڕووسەکانیش ھەمان
مانا دەگەیەنێ . ھەر کاتێ تورک زیاتر بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەون ، پەرچە کرداری
کوردی دەورژێنن .
کەواتە دەسبەرداربوون لە کوردان بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ بۆ ولاتە زلھێزو خاوەن
بەرژەوەندیەکان، وەھا ئاسان نیە .
دیسان کە دەڵێم ئەمەریکا دەیەوێ ھێلێکی مام ناوەند لە نێوان کوردو تورکیا
دانێ ، بەو مانایە نیە کە کوردو تورکیا لە یەک نزیک کاتەوە ، چونکە ئەمەریکا ئەگەر
بیەوێ ئەوە بکات ، مانای وایە تورکیا لە زۆر لە قەیرانەکانی ڕزگاری دەبێت و ئەمەریکیەکانیش
ئەمەیان ناوێ . بە کورت و کوردو کرمانجی ئەمەریکاو لە ڕێگای خەتی کوردی دەیەوێ تەنازولی
زۆر بە تورکان بکات لە تەواوی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست .
جۆ بایدن لە پڕۆپاگەندەی ھەلبژاردن گوتی ئێران دەولەتە خەبیسەیەو بشبێتە
خاوەن چەکی نەوەی ، پێیەوە زۆرترین گیرو گرفت لە بەرژەوەندیەکانمان ، لە ڕۆژھەلاتی
ناوەڕاست بۆ دروست دەکات ھەر بۆیە نابێ بە ھیچ شێوەیەک بگاتە چەکی نەوەوی .
ئێران ، تورکیاش لە گەڵی و ھەر یەکەیان بە دیوی خۆیەوە ، دەیانەوێ ئەو تەمەدودانەی
چینی زیاتر لە بواری ئابووری و ھی ڕووسیش لە بواری جەنگی ، وەھا وەرچەرخێنن کە ئەمەریکا
ناچار بکەن زۆر شتیان لێ قبوڵ بکەن . لە گفتو گۆی جنێفی نێوان ئەمەریکاو ئەوروپا
لە گەڵ ئێران و پەرچە کردارەکانی ڕووسی و چینیشی تا ڕادەیەک بخە سەری ، لایەنی ئێرانی
وا لێکردووە کە ئەو گرژیەی چینی و ڕووسی لە گەڵ ئەمەریکاو کۆ ئەوروپا ، بە
قازانجی خۆی وەرچەخێنێ .
تورکیاش بە دیوی خۆی ھەمان گەمە دەکات .
ڕووسیا ش ھەم دیسان دەیەوێ ئەو گرژیەی ئەمەریکا لە گەڵ ھەر یەک لە ئێران
و تورکیا ، وا لە ئەمەریکا بکات بە قازانجی خۆی پڕۆتۆکۆلێک لە گەڵ ئەمەریکا
واژوو بکات . ئەوەی پۆتینی سەرۆکی ڕووسی چاوەڕوانی دەکرد کە ئەو پڕۆتۆ کۆلە لە
لوتکەی ئەمەریکی و ڕووسی قسەو باسی لە سەر بکرێ ، ڕووی نەداو جۆ بایدن بە ھیچ شێوەیەک قسەی لەو بارەیەوە نەکرد .
بە بۆچوونی خۆم دوا خستنی ئەو مەلەفە لە لایەن بایدنەوە ، ئەو مانایە دەگەیەنی
کە بڵێ دوای ڕێگا چارەی چەکی نەوەوی ئێران و پەلھاویشتنەکانی تورکیاوە دەبێ . یان
چاوەڕێی ئەوەیە کە ڕووسەکان و چینیش ھەر وەھا لە سەر ئەو دوو مەلەفە تەنازولێک بکەن لە بەرامبەر ئەوەی ئەمەریکیەکانیش
لە سەر ھەندێ مەلەفی تر بە تایبەتی لە سەر مەلەفی لیتوانیا، ئەمەریکیەکان لە گەڵیان
نەرمی بنوێنن .
بە بڕوای خۆم لە ماوەکانی دەسەلاتی جۆ بایدن جۆرە مساوەمەیەکی ئەمریکی و
رووسی لە گەڵ یەکتر ڕوودەدات و پێیەوە ئێران ناچار دەکات کە بێتە بن بار لە گفتو
گۆی چەکی نەوەوی و تورکیاش بە جۆرەک لە جۆرەکان لغاو بکەن .