809وتار

دوا ڕۆژی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لە گەڵ تورکیا، بەرەو کوێ دەڕوا !! ئەگەر جۆبایدن ببێ بە سەرۆک

11/11/2020 5:32:00 PM
مەهدی کاوانی



تێبینی :
١. (ئەو بابەتە لە لایەن مەھدی کاوانی-یه‌وه‌ لە زمانی عەرەبیەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدرایەو وەرگێڕانەکەش زیاتر وەرگێڕانی ناوەرۆکە نەک  وشه‌ به‌ وشه‌.
2. خوێندنەوەی ئەو بابەتە باس لەوە دەکات کە جگە لەوەی سیاسەتەکانی جۆ بایدن نزیکی سیاسەتەکانی باراک ئۆبامەیەو ڕێکاو ڕێکیش پێچەوانەی سیاسەتەکانی دۆنالد تڕەمپە و نزیکەی ٢٠ ساڵێکیش دەبێ جۆ بایدن زۆر بە پۆزەتیڤانە کاری لەسەر کوردەکانی باشوورو ڕۆژئاوا کردووە ).   
ناوه‌رۆكی نوسینه‌كه‌:
بەڕێوەبەرایەتی حکومەتی تورکیا زۆر بە ھەستیاریەوە دەڕوانێتە ھەڵبژاردنی ئەمەریکی لە نێوان دۆنالد ترەمپ و جۆ بایدن بە تایبەتی دوا بە دوای ئەوەی  کە دەبینن لە زۆربەی ڕاپرسیەکان جۆ بایدن لەپێش ترامپەوەیە .
ئەو نیگەرانیەی تورکی پاش ئەوەوە دێت کە جۆ بایدن لە سەرەتای دەست بەکار بوونی وەک جێگری سەرۆک ئۆباما ، پالپشتی حکومەتی تورکیای ئەردۆگانی دەکردو پاشانیش و دوا بەدوای ئەوەی بە وردی چووە ناو کێشەکانی ناوچەکەو بۆی دەرکەوت کە ئەوەی ئەردۆگان لە ناوچەکە دەیکات ، ڕێکاو ڕێک بە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکی و ناتۆ دەکەوێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاروباری تورکی - ئەمەریکی ، ئەردۆگان توانی سوود لەو گرژیەی نێوان ئەمەریکاو چین دەربارەی کاروباری بازرگانیەوە ، بقۆزێتەوەو پێیەوە پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی لە گەڵ ئەمەریکا ، پەرە پێ بدات .
بەرەو پێشەوە چوونی ئەو پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریانەی تورکی و ئەمەریکی لە کاتێکدایە کە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە چەندین مەلەفی جیا نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو لە دژی پێشێلکاریەکانی ئەنقەرە و لەوانە :
خۆ دزینەوەی بانکێکی تورکی بە سەر ئەو سزا سەپێنراوانەیاندا بەسەر بانقی ئێرانی وسپی کردنەوەی پارەکان کە بۆ حەرەس سەوری ئێرانی دەڕۆیشت .
کڕینی سیستەمی دژە فرۆکە لە ڕوسیا کە بە S400 ناسراوە.
ھێرشکردنە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا کە ھاوکارن لە گەڵ واشنتۆن .
تورکیاش بە دەوری خۆی نیگەران بوو لە سەر ڕادەستنەکردنەوەی فەتحولا گولەن بە تورکیا .
بە گوێرەی دوا ڕاپۆرتی جۆن بۆلتنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکی ، پاش بەردانی قەشە ئەمەریکیەکە ئەندرۆ برینسۆن لە ساڵی ٢٠١٨ ، پەیوەندیەکانی نێوان ترەمپ و ئەردۆگان گەیشتە ئاستێک کە ترەمپ ملکەچی زۆربەی داواکانی ئەردۆگان دەبوو .
ئەو دوانە واتە ترەمپ وئەردۆگان لە نێوانی بەسەر چوونی چەند ھەفتەیەک و بە بەردەوامی بە تەلەفۆن قسەیان لە گەڵ یەکتر دەکرد .
ئەو ھاورێیەتیەی نێوانیان بە قسەی جۆن بۆڵتن  بە ڕاستەو خۆ گەیشتە نێوان نزیک بوونەوەی کەس و کاری ترەمپ و ئەردۆگان لە ھەردوو کۆشکی سپی ئەمەریکی و قەسری سپی (ئاق سەرای ) تورکی و ھەروەھا لە نێوان ڕاوێژکاری ترەمپ جارید کۆشنەرو وەزیری دارایی و خەزانەی تورکی بیرات بیرق .
ئاریک ئیدلمان سەفیری پێشتری ئەمەریکی لە تورکیا ، دەیگۆت ئەو پەیوەندیە خێزانیەی نێوان ترەمپ و ئەردوگان ، ئەمەکەی دوایی وەھا دەھاتە پێشچاوی کەدەتوانێ گوێ بەو سزا ئەمەریکیانە نەدات کە کۆنگرێس خستوونیەتە سەری .
دیسان ترەمپ و تاکو ئێستا خۆی بێدەنگ کردیە لەو سزایانەی کە کۆنگرێس خستووتیەتە سەر تورکیا لە مەڕ کڕینی سیستەمی S400 .
لێکۆلەرەوە تورکیەکە میرف تاھیر ئۆغلۆ ، سەرۆکی بەرنامەی تورکی بۆ مەشروعی دیموکراتیەتی تورکیا لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست ، لە لێدوانێکی دا بۆ پێگەکانی ئەحوال تورکی ، وەھای بەدەرخستبوو کە پەیوەندی نێوان ترەمپ و ئەردۆگان زیاد لە پێویست بیرۆکراتیەتی وەرگرتبوو لە مەر دروست کردنی ناوەندێتی بڕیار لە پەیوەندیەکانی دەرەوە .
لەوڕێگەیەوە جیاوازیەکی زۆر و بە ئاشکەرا دروست بوو لە نێوان دامەزراوە حوکومیە باڵاکان ، لە ناویاندا وەزارەتی دەرەوەو بەرگری ئەمەریکی کە بە ترەمپیان ڕادەگەیاند ، شتە ھەستیارەکان جێگای قبوڵکردن نیە بە تایبەتی لە مەڕ مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکی لە سوریا کە زیاتر پەیوەست بوو بە ڕۆژئاوای کوردستان .
وەک تاھیر ئۆغلۆ دەڵێ ، ھەلبەتە ئەو پەیوەندیانە لە گەڵ تورکیا بەکۆتایی بوون دەگا ، ئەگەر ترەمپ کۆشکی سپی لەو ھەڵبژاردنەدا بەجێ بێڵێ .
بە گوێرەی دوا ڕاپرسیەکان جۆ بایدن لە پێشەوەیەو لە ڕێگەشیەوە لێکۆلەرەوە سیاسیەکان مشت و مڕی لەسەر ئەوە دەکەن کە چۆنچۆنی جۆ بایدن ئەگەر سەرکەوت ، بڕیارە نوێکان وەک گشت گیریەک و ھاوتا لە گەڵ بڕیارەکانی ئەوروپا لەسەر تورکیا دائەڕێژێ .
ئادەم ماکۆنێل مامۆستای زانکوی سابانجیل لە ئەستەمبۆل ، لێدوانێکی بۆ وەکالەتی ئەنبای حکومەتی تورکیا دا ، بەڕێوەبەرایەتی نوێی جۆ بایدن لە مەڕ دروستکردنی بڕیار لە سەر پەیوەندیەکانی دەرەوە ، دووبارە دەبێتەوە بۆ کاتەکانی پێش ترەمپ لە مەڕ سیاسەتی ئەمەریکی . ھەلبەتە ئەمەش نیگەرانی حکومەتی تورکیای لێ دەکەوێتەوە . ھەلبەتە پێش ئەوەی ترەمپ لە پەیوەندیەکانی پێشتری بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما لە سەر تورکیا پەشێمان بێتەوە ، ئەو کاتی پەیوەندیەکانی ئەمەریکی و تورکی کە بایدن جێگری ئۆباما  بوو ، ناڕێک بوو .
لە سەردەمی ئۆباماو بایدن سزا خسترایە سەر بانکێکی ئێرانی و تورکیا پابەند نەبوو پێی ، کە ئەمەش بە گەورەترین دەرچوون بوو لە بڕیارە سەپێنراوەکانی ئەمەریکی بە سەر ئێران .
دیسان جۆ بایدن بەرپرسیارەتی جێبەجێ نەکردنی سزاکانی کۆنگرێس لە مەر پابەند نەبوونی تورکیا بۆ کڕینی مەنزومەی S400 ی خستە ئەستۆی ترامپ .
جۆ بایدن پاش ئەوەی لە مایۆی ٢٠١٣ لە واشنتۆن لە گەڵ سەرۆکی تورکی دانیشت و بە دوایەوە و تا ماوەیەکی زۆر پێیەوە سەرسام بوو ، بەڵام لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٤ ، ھاتە سەر ئەو باوەڕە کە ئەردۆگان دروستەکردنی دەولەتی ئیسلامیە واتە داعش . پاش چەند مانگی تر بە دوای ئەو مێژووەوە ، ئیدارەی ئۆباما کە جێگرەکەی بایدن بوو ، پەیوەندیەکانی خۆیان لە گەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکراتی کە لە کۆکەرەوەی عەرەب وکورد پێک ھاتبوون خۆش کردو ، پاڵپشتی لێوە کردن .
بە گوێرەی قسەکانی تاھیر ئۆغلۆ ، ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەوتە ناو ھاوپەیمانی کردن لە گەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات پاش ئەوەی و بۆ چەندین جار بۆیان دەرکەوت کە تورکیا بەردەوام خۆدزینەوە دەکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی ھێزەکانی داعش و ڕێکخراوە ئیسلامیە توندڕەوەکانی تر کە یەکیەتیەکی سەرتاسەری جیھان بۆ بەرەنگار بوونەوە لە دژیان ھەیە .
دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٩ ئەردۆگانی بەوە ڕازی کرد کە پەیوەندیەکانی لە گەڵ کوردی ڕۆژئاوا کۆتایی پێ دێنێت .
سیاسەتەکانی جۆ بایدن بە ھیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتە بێدەنگیەکانی دۆنالد ترەمپ لە مەڕ  مەنزومەی S400 و پێشێلکردنی دەریایی دژی یۆنان و گەڕان بە دوای دەرھێنانی گازی شروشتی لە ڕۆژھەلاتی دەریای سپی ناوەڕاست ، یەک ناگرێتەوە . جۆ بایدن پێی وابوو ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا دەکەوێتە خانەی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ناتۆ .
وەک تاھیر ئۆغلۆ باسی لێوە دەکات و دەڵێت لە بەر ئەوەی پێشینەی جۆزیف بایدن ، زیاترھاوتەبا بووە لە گوڵ یۆنان لە ڕۆژھەلاتی دەریای سپی ناوەڕاست و زیاتر پاڵپشت بووە بۆ کوردەکانی سوریاو لەڕێگەی کڕینی مەنزومەی S400 ڕووسی لە لایەن تورکیاوەو پێیەوە جۆزیف بایدن کەمتر گوێی بە ڕازی کردنی داخوازیەکانی تورکیا دەدا . ئەمە دەکاتە پێچەوانەی ڕێکاو ڕێکی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا .
بایدن بە ھیچ شێوەیەک ھەرگیز ملکەچی سیاسەتە نالیبرالی و نادیموکراتیەکانی حکومەتی تورکیا ڕازی نەدەبوو .
لە میانەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ ، جۆ بایدن ڕووبەڕوو لە گەڵ بەرپرسانی تورکی ئیدانەی ئەو ھێرشە سەربازیەی تورکی کرد بەرامبەر بە چەکدارە کوردەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیاو ئیدانەی دەستگیر کردنی ڕۆژنامەنوسانی کرد و ھەروەھا سەردانی ڕۆژنامەنوس کان دۆندارو کورەکەی کرد لە گرتوخانەی تورکی . جۆبایدن بە ھۆی ئارەزووە لیبڕالی و دیموکراتیەکەی دیسان ئیدانەی بەند کردنی عوسمان کامالاو سەرۆکی پێشووتری ھادەپ سەلاحەدین دەمیرتاش کردو نیگەرانیش بوو بەو توندو تیژیەی ئەردۆگان بەرامبەر جولانەوە کۆمەلایەتیەکانی خەلك .

ھەروەھا ناڕازی بوو لە پلانی حکومەت کە دەیویست پاشەکشە بکات لە ڕێکەوتن نامەی ئەستەمبۆل و یاسای بەکارنەھێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان وپارێزگاری کردن لە خێزان .
تاھیر ئۆغلۆ چاوەڕوانی سیاسەتێکی جیاوزتر لە دونالد ترەمپ دەکات لە جۆ بایدن . ترەمپ پێی وایە ئەو سیاسەتەی بەڕێوەی دەبای زۆر ئاساییە بەڵام جۆ بایدن بە ھیچ شێوەیەک پابەند نابێت بەو ڕێو شوێنانەی کە ترەمپ گرتووتیە بەرو ئارەزووی ئەوە دەکات کە ئەمەریکا سیاسەتی بەھا پیرۆزیەکان پەیرەو بکات . دەیەوێت وەک ئۆباماو بە زیاتریشەوە لە دژی پێشێلکاریەکانی ئەردۆگان کاروکاردانەوە بکات .
پارساڵ لە مانگی دێسێمبەر لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز ، بایدن گوتی ئەردۆگان کەسێکی ئیستبدادەو  ئەو خوازیاری ئەوەیە پالپشتی ئەو کوردانە بکات کە ئەردۆگان لە دژیان بە دوایانەوەیە .گوتیشی پێویستە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سیاسەتێکی توندتر لە دژی ئەردۆگان بگرێتە بەرو پالپشتی پارتە سیاسیە رکابەرەکان بکرێ  .
ھەروەھا جۆبایدن لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێ پالپشتی تەواو لەوکەسایەتیە باڵا بەرزانەی حکومەتی تورکی دەکەین لە دژی ئەردۆگان کە ڕازی نینە لە سیاسەتەکانی ئەردۆگان .
دیارە حکومەتی ئێستای تورکی ، بە جێگیر کردنی ھەر سزایەکی ئەمەریکی و ئەوروپی  و پالپشتی کردنی ھەر کەسایەتیەکی باڵا بەرزی تورکی دژی کارە ئیستبدادیەکانی و پشگیری کردنیان بۆ سیستەمێکی زیاتر دیموکراتی وەھا لێک دەداتەوە و دەڵێ دەیانەوێ حکومەت بروخێنن .
لە ساڵی ٢٠١٨ ئەرۆگان دەیگۆت ، وەبەرھێنەری ئەمەریکی بە ئەسل ھەنگاری و بزنسمانی جۆرج سوروس ، لە پشت ھەولەکانی کافالا بوون بۆ ڕووخانی حکومەتی تورکی . ھەمان تاوانیشیان دەخستە پاڵ وەکالەتی موخابەراتی ناوەندی ئەمەریکی و ئەو خەبیرانەی کە لە کاروباری تورکیا کاریان دەکردو لەولاتە یەک گرتووەکانی ئەمەریکا بوون لەوانە ھنری بارکی .
چۆن دەکرێ مامەلە لە گەڵ کەسێکی وەک ئەردۆگان بکرێ بە قسەی تاھیر وغلۆ کە ھەر لێدوانێک بدەی بە دڵی ئەو نەبێ ، یەکسەر دەیباتەوە سەر ئەوەی کە ئەوە لێکدانەوەی ئەمەریکاو ڕقلێبوونەوەیەتی لە تورکیا .
ھەروەھا دەشڵێت ڕێگای ڕاستەقینە بۆ تورکیا بەردەوام بوونە لە جێبەجێ کردنی یاساو ماساکانی ئەوان  بە تایبەتی لەو بارەی ئێستای تورکیا تیای دایە . جێبەجێ کردنی ئەوەی ئەردۆگان دەیەوێ مانای دوور کەوتنەوەیە لە ئەمەریکاو ئەوروپا چونکە ئەوان ئەو یاساو ماسایانەی کە دایان نایە شتی نەگۆڕن و تورکیا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەبێ پێیانەوە پابەند بێت .
دافید لیبیسکا / چوارشەمە/05/08/2020
وەرگێر: مەھدی کاوانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن