دەچینە ھەڵبژاردنێكی تری پێش وەختە! یان دەرچەیەك دەدۆزرێتەوە
2/9/2022 2:45:00 PM
مەهدی کاوانی
بە پێی ململانێ ھێزە سیاسیە عیراقیەكان و ڕۆلی
ئێران و ئەمەریكا لە دیاری كردنی حوكمی ئایندەی عیراق ، ھەردوو بژاردە و ھەر یەكەیان
بە دیوێكەوە كراوەنە .
وەك ئەمەریكا كە لە لایەكەوە ھێزە شەڕكەرەكانی
لە عیراق بە كوردستانیشەوە كشاندۆتەوەو لە لایەكی تریش و ئێستاكە ئەو گرنگی پێدانەی
وەك پێشتر لە تەواوی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست كەم
كردۆتەوەو دەیەوێ قورسایە سەربازیەكەی بخاتە سەر ناكۆكیەكانی لە گەڵ ڕوسیا لە سەر ئۆكرانیاو ڕێگری كردن لە پەرەسەندنەكانی
چین .
بەڵام ئەو پەڕەگرتنانە بەو مانایە نیە كە بیەوێ
بە تەواوەتی دەست لە عیراق بە كوردستانیشەوە ھەڵگرێ .
بە دیوی ئێرانیشەوە ، لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێكەوە
نایانەوێ دەسبەرداری ئەمەریكا بن لەحوكمرانی كردنی عیراق و لە ھەموویان گرنگتر ،
خستنە سەری ئابلوقەی ئابووری بە سەر عیڕاق و پێیەوە ئەو ئابلوقە ئابوریەی بە سەر ئێرانەوە
ھەیە قورستر دەبێت .
نابێت ئەوەش لە بیر خۆمان بەرینەوە ، كە ئەو
ھاوبەشیە حوكم ڕانیەی ئەمەریكاو ئێران بە سەر عیراقەوە ھەیان بوو ، ھەندەك لە
توندو تیژیەكانی حوكمی ترامپی لێ دەركە ، باقیەكەی لە زەمانی جۆرج دەبلیو بۆش و ھەڕدو
خولی ئۆباماو ئەو خولەی جۆ بایدن و تا وەكو
ئێستا بەردەوامی بە خۆوە داوە . ڕاستە گوشاری ملیشیاكانی سەر بە ئێران بە سەر ھێزە
ئەمەریكیەكان و ڕەد فعلی ئەمەریكەكانیش لێرەو لەوێ بەردەوامی بە خۆوە دابوو ، بەڵام
لەوەتی ھێزە شەركەرەكانی ئەمەریكا لە عیراق كشاونەتەوە ، ئێستاكە ئەو ڕووبەڕوو
بوونەوانە زۆر زۆر كەم بوونەتەوە .
كەواتە ئەو حوكمە ھاوبەشیەی ئەمەریكاو عیراق بە
پلەیەكی كەمتر لە جاران و بە قازانجی ئێرانی لێ ھاتووە .
بە واتایەكی تر ئێران زیاتر كراوەترە لە دەست نیشان
كردنی ئایندەی حوكمی عیراق .
ڕاستە ئەمەریكا پێخۆشحالە لەو لەیەك دووركەوتنەوەی
ئێران و موقتەدا سەدر وپێشتریش و ئێستاش بەردەوام ھەوڵی ئەوەی داوە ، پێشتر لەگەڵ
عەلی سیستانی و ئێستاكەش موقتەدا سەدری بخە
سەركە نەجەف ببیتە مەرجەعی یەكەمی شیعەكانی عیراق نەك قوم ، ئەوەش دەزانێ ئەگەر موقتەدا سەدر بتوانێ حوكمی زۆرینە لە جیاتی
حوكمی تەوافوق بچەسپێنێ ، مانای گەڕانەوەیە بۆ حوكمی مەركەزی و لێكەوتنەوەی دووبارەی دكتاتۆریە ، بەڵام مادامەكینێ بەرەی سەدرو ئێران
ناگەنە یەكتر یان دوور كەوتنەوە لە نێوانیان ھەیەو پێیەوە تا ڕادەیەك قبوڵ كراوە لە
لایەن ئەمەریكیەكانەوە .
پێشم وایە ئەمەریكا لە بەر ئەو نزیك بوونەوە زیاد
لە پێویستەی پارتی جا ئارەزوو مەندانە بێت یان بە ناچاری ، لە گەڵ توركیا تا ڕادەیەكی
زۆر دەستی لە پارتی و خەیاری كوردی شوشتوە كەوەك خەت ڕەجعەیەك بەكاریان بێنێ لە دژی
ئەو پەڕەگرتنانەی كە بە قازانجی ئەو لە دیاری كردنی ئایندەی حوكمی عیراق نەكەوێت .
ئێرانیش بە پلەیەكی كەمتر بە ھەمان ھۆكارەوە یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بە نزیكتر
لە خۆی دەبینێ نەك پارتی .
دەستێوەردانە توركیەكان لە كوردستان لە ڕێگەی
پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە ناوی سونەگەراتی ، لە قەتەرو ئیمارات بەو لاوە بۆ باقی ولاتانی تری
عەرەبی ، كارتێ كردنی ئەو تۆی نابێت چونكە بەرەی قەتەرو ئیمارات لە كەنداو لە چاو
سعودیەو میسر زۆر لاوازن و ئەمەریكاش دڵخۆشنیە
بەو ھێلە توركیە قەتەری و ئیماراتی لە گەڵ پارتی و سوننەكان .
دەبێ ئەوەش بڵێین نە توركیاو ئێران وە نە عیراقیش
بەوە دڵخۆش نابن كە یەكیەتی لە نێوان كوردان دا ھەبێت یان چ پارتی چ یەكیەتی بتوانن بە زەبری ھێز ئەو
یەكگرتنەی كوردان بچەسپێنن ، چونكە ئەو كاتی وەك ئێستای موقتەدا سەدر دەبنە ھێزێكی
كاریگەر لە سەر ئایندەی حوكمی عیراق . ئەمەریكاش لە پێشدا ھەمان بیركردنەوەی ھەبوو
بۆ ئێستاش دیار نیە .
لە ڕوانگەی ئەوپەڕەگرتنانە یان ڕوونتر بڵێین لەڕوانگەی
ئەو ئاماژانەی سەرەوە لە سەر پەڕە گرتنەكان كارتێكردنی خۆی لە ئایندەی عیراق و تەشكیل
كردنی ئەو خولەی حوكمڕانی لە عیڕاق و دەست نیشان كردنی سەرۆك كۆمارێكی كورد بۆ ھەمان
خول ، دەبێ .
حكومەتێكی زۆرینە كە موقتەدا داوای دەكا موستەحیلە
ئێران قبوڵی بكاو ئەمەریكاش بێدەنگی ھەڵبژاردووەو ئێرانیش لە ڕێگای قائانی بۆی لەسەر
خەتە .
بەس موقتەدا سەدریش ، مەقتەدا سەدرە . ئەگەر نەشتوانێ
حكومەتی زۆرینە بەر قەرار بكا بەڵام بە حوكمی ئەو ٧٣ كورسیە پەڕلەمانەی كە ھەیەتی
، لە ئایندەی حوكمی تەوافوقیش ، سەر پێڕە . ئەگەر بە ھەر ھۆكارێكەوە بێت قبوڵی حوكمی تەوافوق بكات ، ئەو كات كەمتر پێویستی
بە پارتی و بگرە بەرەی سونەكانیش دەبێت و پێشیەوە چەنسی كاندیدی پارتی یان ھەر
كاندیدێكی تریان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كەمتر دەبێت .
ڕەنگە دووبارە پارتی و یەكیەتی بكەونەوە وتو وێژ بەس لە میانەی ھەر وتو وێژێك پارتی ڤیتۆی خۆی لە
سەر دكتۆر بەرھەم ھەڵناگرێ ، لە بەر ئەوە نا كە ڕقی لە بەرھەمە وە لەبەر ئەوەش نا
كە بەرھەم ملكەچی زۆرانێك لە بڕیارەكانی پارتی نابێت بەلكو لە بەر ئەوەی دكتۆر بەرھەم سیاسیەكی موخەزرەم و
دبلۆماتكارێكی بە توانایەو توانای موناوەراتی سیاسی و دبلۆماسی زۆری ھەیەو مەقبولیشە لە لای ئەمەریكیەكان و ئێران
و تەشكیلەی حوكمڕانی ئێستای عیراق بە موقتەداسەدریشەوەو لایەنی سونی وڵاتانی عەرەبیش
قبوڵیانە و پارتیش ئەوەی پێ قبوڵ ناكرێ كە توانای كەسێكی وەھا بخرێتە سەر ڕكابەرە یەكیەتیەكەی
. ئەگەر لە دوا جاردا ئەوەشی بۆ نەچێتە سەر ، كاندیدی ھەبێت ئەوا ئامادەیە لە بەرامبەر دوور خستنەوەی بەرھەم
بۆ ھەر كاندیدێكی تریش ئامادە بێت . پێم وایە ئەگەر یەكیەتیش بیكشێنێتەوە بەرھەم وەك
كاندیدێكی تری سەر بەخۆ لە ڕكابەریەكە دەرنەچێ
.
ئەوەی ماوەتەوە كە بڵێین ئەگەر مەقتەدا سەدریش
سوربوونی خۆی لە سەر حكومەتی زۆرینە نیشان دا ، ئەوا بێ شك دەچینە ناو ھەڵبژاردنێكی
كاتی تر چونكە كە ئێران قبوڵ ناكا بە چاو سۆركردنەوەش بێت پارتی لە ھاوپەیمانەتیەكە
دەردەھێنێ و پێشیەوە موقتەدا ئەو دوو لە سەر سێیە و نەسابی قانوونی بۆ پێك ھێنانی كۆبوونەوەی پەڕلەمان لە دەست دەدا .