699وتار

ڕاستیەکان شتێکن و ئەمری واقیعیش شتێکی ترە

4/27/2021 10:37:00 AM
مەهدی کاوانی

وادەی ھەلبژاردنی عیراقی ، مەبەستم لە پێکەوەنانی ھاوپەیمانێتی و دەست نیشان کردنی کاندید ، کەمترین کات ، بەدەستەوە ماوە .
قسەو باسی وەھا کەوتۆتە ناو دەنگ و باسەکان  کە وتووێژی بە پێکەوەیی چوونە ناو ھەڵبژاردن لە لایەن سەرانی یەکیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەیە .

لە وتووێژەکان یەکیەتی زیاتر حیسابی  پێنج کورسیە ھاتووەکەی پێشتری بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە پەڕلەمانی عیراقی و ڕەنگە لێرەو لەوێش قسەی لەو بابەتانە بپرمێنن وەک بڵین لە ڕێگەی ئەو دابەش بوونە سیاسیەی بزوتنەوەی گۆڕان و پێیەوە ئەگەر بە تەنیا بچنە ناو پڕۆسەی ھەلبژاردن، نیوەی کورسیەکانی جارانیشیان ناھێننەوە .

بەندە نازانم لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان دەناو وتووێژەکانیان چی دەڵێن و ناڵێنەوە بەڵام وەک ھەندێ بەرجەستەی لێرەو لەوێ قسەی پێوە دەکرێ، یەکیەتی ڕازی بووە بە چوار کورسی بۆیان لە ناوچەکانی زۆنی سەوز و کورسیەکیش بۆیان لە زۆنی زەردو کورسیەکیش لە پارێزگای کەرکوک و گۆڕانیش داوای ٥ کورسی دەکات لە زۆنی سەوز. ئەو زانیاریانە لێرەو لەوێ، پێدزەیان کردیەو چەندی ڕاستە یان نا، ئەوەیان نازانم.

پێ دەچێ ئەو لێک تێگەیشتنەی یەکیەتی و گۆڕان لە چاو لەیەکتێگەیشتنەکانی پێشتر، ھەنگاوی باشی بۆ نراوە.

من بۆ خۆم ھەقە لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان حیسابی کورسیەھاتووەکانی  بزوتنەوەی گۆڕانیش بکات لە پەرلەمانی کوردستانی نەک ھەر تەنیا ھی عیراقی.

لێرەدا ھەر لە خۆیەوە پرسیارێ خۆی قیت دەکاتەوە وەک بگۆترێ باشە ئەگەر گۆڕان لە گەڵ یەکیەتی بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت، نەیەوێت بە پێکەوەیی بچنە ناو ھەلبژاردن،  ئایا ھەلبژاردەی لەوە باشتری بە دەستەوە ماوە؟ .

من بۆ خۆم دەڵێم ئەگەر لە گەڵ لیستی ھیوا پێکەوەیەکیان پێک ھێنابا باش بوو. وە ئەگەر ئەوانیش و تەیاری دینی و نەوەی نوێشی بخەیتە سەر، ھاوپەیمانێتیەکە فراوانتر دەبوو. ئەگەر ئەوەشو بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت ڕێک نەکەوتبا، دەکرا لە گەڵ تەیاری دینی و نەوەی نوێشی بخە سەر ، با ھاوپەیمانێتیان پێک ھێنابا . یان ھەر نەبایە گۆڕانخوازانی گردەکەو دەرەوەی گردەکە لە دەرەوەی لێکدانەوەی سیاسی ، بە پێکەوەیی بچووبانە ناو پڕۆسەی ھەڵبژاردن .
 ئەمانە ھەر ھیچیان و بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت، ھیچی لێ شیننەبۆوەو وادەی دیاری کردنی ھاوپەیمانیتی و دەست نیشان کردنی کاندید ھەتا دێ نزیک دەبێتەوە. ئەگەر ناوی پارتیش بێنین وەک بڵێین ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردن ھەقی بە سەر مەبادیئ و  ھێلی سیاسیەوە نیە، ڕەنگە ڕاستیش لە جۆری دەربڕینی وەھادا ھەبێت، بەڵام ئاماژەکان چ بە دیوی پارتی وە چ بە دیوی بزوتنەوەی گۆڕان، ھەتا ئێستا پێمانی نەگۆتیە، ئەو دوو پارتە، ھاوبەشاتی لە ھیچ ناوچەیەکی ئەو ھەرێمە، پێکەوە بکەن .
 ئەوەی ئێستاکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ماوەتەوە بە لایەنە خراپ و باشەکانی یان ئەوەتا بە تەنیا بچێتە ناو پڕۆسەی ھەلبژاردن یانیش لە گەڵ یەکیەتی و یەکیەتی و بەس. بژاردەکی تریش لە بەردەمیا ھەبوو کە لە سەرەتادا وای کردباو بیگۆتبا ئێمە وەک حیزب بەشداری لەو ھەلبژاردنە ناکەین.
سیاسەت بۆ ڕۆژەک و دوان نیە، بەڵکو مەودا درێژە .
مرۆ دەبێ لە سیاسەت پشو درێژ بیت . ھیچ حیزبێکی سیاسی تا سەر وەھا ناکەوێتەوە کە ھیچ کاتێ ڕۆژی لێ ئاوا نابێت .

بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر بەشداریشی بۆ ئەو خولەی عیراقی نەکردباو بیگۆتبا سیاسەتی بە دواوەمان بۆ بەخۆدا چوونەوەو بیر کردنەوە کە بۆ لەمەودا چی باشە واتە ھەلبژاردنێکی دروستر ھەڵبژێرین ، ھەمدیسان ڕاستە . لە گەڵ یەکیەتیش بە پێکەوەیی بچنە ناو ھەلبژاردن ، ئەگەردیوی سیاسیش کەمتر بە خۆوە ببینی، ھەمدیسان ڕاستە .

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفاش بای بای تەواوی لە یەکیەتی نەکردبوو.

ئەوان و بۆ ئەو سەردەمیش واتە لە خولی دووەمی گۆڕان بۆ ھەلبژاردن کە٢٤ کورسی ھێنا ، یەکەم جار ڕووی لەیەکیەتی کرد کە ھەلوێستەکان یەک بخرێن چ جیا لە پارتی زۆرینە یەک ڕێک خەین بۆ پێک ھێنانی حکومەت چ ئەگەر پارتیش حکومەت پێک بێنێ ، دەکرێ ئەوان بە بەشدار بوون و نەبوونیان، ھەلوێستەکانیان یەک خەن . 
پێش دەباشانیش ، پێکەوەیەکی گۆران و یەکیەتی و تەیاری دینی دروست بوو بۆ دووبارە ھەلنەبژاردنەوەی بارزانی بۆ سەرۆکی ھەرێم .

دەباشانیش و پاش ئەو ماوە درێژەی بەسەریدا تێپەڕیوە ، ھێشتا بە ھەردوو دیوی یەکیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان ، زیندوێتی خۆی لە دەست نەداوە .

چوونە ناو ھەلبژاردنیش بە پێکەوەیی زیاتر بۆ ھێنانی زۆرترین کورسیە و کەمتر مەسائلی سیاسی و ئایدەلۆجی و مەبادیئ بە خۆوە دەگرێ .

من بۆ خۆم وەھای دەبینم و بە حوکمی ئەوەی یەکیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان باکگڕاوندی مێژوویی و تێکۆشانی پێشتریان بە پێکەوەیی ھەبووەو ئێستاشی لە گەڵ دابێ کەسەرکردە یەکیەتیەکان لێرەو لەوێ لێدوان دەدەن، کەباس و خواسەکان دێتە سەر ناو ھێنانی مام جەلال، ناوی ڕەوانشاد نەوشێروانیش ، لە گەڵیدا دەھێنن  و بە دوو سەرکردەی کاریزمای بزاڤی ساسی ونەتەوایەتی کورد ، باسی لێوە دەکەن .
ھەر بۆیە لە ڕووی سیاسی و نەتەوایەتی و خەباتە مێژووییە پێکەوەیەکانیان و پێیەوە گڕوتینێک دەداتە جەماوەریان و زۆر زیاتر لە جاران ڕوو لە سنوقەکانی ھەلبژاردن دەکەن .

دیسان بۆ خۆم و لە ڕوانگەی ئاماژەکانی سەرەوە ، چوونە ناو ھەلبژاردنی پێکەوەیی یەکیەتی و  گۆڕانم پێ تەندروستە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن