685وتار

ئێران و چین واژۆیان لەسەر رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان کرد

3/29/2021 12:06:00 PM
مەهدی کاوانی

واژۆ کردنەکە شەممەی پێرێ بوو کە دەکاتە ڕێکەوتی ٢٧/٣/٢٠٢١. لە نێوان وانغ یی ،  وەزیری دەرەوەی چین و موحەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران .

ڕێکەوتنەکەش بۆ ماوەی ٢٥ ساڵەو بە بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلارە . 

 ئەگەر چی ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکە  تا ئێستا ، ئاشکرا نەکراوە  ، بەڵام بە گوێرەی وەکالەتی ڕۆیتەر  وەبەرھێنانی چینی دەبێت لە کەرتی وزەو ژێرخانی ئابووری ئێران .

ناوەرۆکە بنەرەتیەکەی چین لەو ڕێکەوتنەی لە گەڵ ئێران دووبارە کردنەوەی ڕێگای بازرگانی نێوان چین و ولاتانی ئاسیاو ئەفریقایە کە ڕێگای حەریری کۆنی پێ دەگۆتراو ئێستاکە ناوی ناوە یەک پشدێنەو یەک ڕێگا بۆ وەبەرھەمھێنانێکی ھەرە فراوان لە ناو ئەو دوو کێشوەرە . 

ئەوەی ڕاستی بێت ئەو پلانە ئابووریە ی چین بۆ ولاتانی ئاسیاو ئەفەریقا ھەقی بە سەر گرژی و ناڕێکیەکانی ولاتانی ئەو دوو کێشوەرە لە گەڵ یەکتری نیە . ئەو جۆرە ڕێکەوتنانە بە پلەی یەکەم مۆرکی بازرگانی و وەبەرھەمھێنانی گەورە لەو ولاتانە بە خۆوە دەگرێ و ھەمان ئەو ڕێکەوتنەش لە گەڵ سعودیە و تورکیا ، کراوەو قسەو باسیش لەوە کراوە کە ڕێکەوتنەکە بۆ ئیمارات و بەحرین وعومانیش ، درێژ بێتەوە  و ئامادەشن لە گەڵ ئیسرایل وفەلەستینیەکانیش بکەن بەڵام ئەوەی ئێران بواری سەربازی و گەشە پێدانی تەکنەلۆجیای سەربازی و گۆڕینەوەی زانیاری ئاسایشیشی بە خۆوە گرتووە . 

قسەو باسی وەھاش ھەیە کە بنکەیەکی سەربازی چین بە مۆدێرێن ترین چەکی ئەو سەردەمە  لە نیمچە دورگەی کیشی سەر بە خاکی ئێران و کەوتۆتە سەر کەنداوی عەرەبی بەرامبەر بە ئیمارات  دای مەزرێنن .


ئەو ڕێکەوتنە بواری بەنکی و ڕێگاو بان و تەکنەلۆجیای زانیاری و مەوانیئو خەتی شەفەندەفەریش بە خۆوە دەگرێ و وەھاش ڕێک کەوتوون کە دەبێ لایەنی ئێرانی و بەبەردەوامی نەوت بە نرخێکی ھەرزانتر لە نرخی جیھانی بە چین بفرۆشێت . 


ئەو ڕێکەوتنە لە ساڵی ٢٠١٦ لە نێوان ھەردوو سەرۆکی چینی و ئێرانی ئەو وەخت قسەو باسی لە سەر کراوەو دوێنێی شەمەش واژووی لە سەر کرا . 

یەکێ لەخالەکانی ڕێکەوتنەکە باس لەوە کراوە با چینیش واژۆی لە سەر ڕێکەوتنی ٥+١ نەتەوە یەکگرتووەکان کردبێ لە سەر چەکی نەوەوی ئێران ، بەڵام پابەند بوون و نەبوونی ئێران پێیەوە ھیچ ڕێگریەک نیشان نادا لە سەر ئەو ڕێکەوتنەی چینی و ئێرانی . 

پێشم وانیە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا ، بەو ھاتنە ناوەوەی چینی و رووسی مورتاح بن و ھەلبەتە لە پێناو سەقامگیر نەبوونی دا پەرچە کرداریان دەبێ . 

پەرچە کرداری ئەمەریکا و تا وەکو ئێستا لە دژی ولاتان زیاتر بە خستنە سەر ئابلوقەی ئابووری بووە بۆیان ، یان سزای ئابووری . ناشزانرێ بۆ داھاتوو ڕێگری تریشی دێتە سەر یان نا . یان دەبێ ئەمەریکاو ئەوروپا بۆ وەبەر ھێنان بیر لە ڕێگای دادپەروەرانە تر بکەنەوە لەگەڵ ئەو ولاتانە. یانی وەک چین ئاسا بواری  بەرھەمھێنانی گەورەو بە نرخی ھەرزان لەو وڵاتانە بە ئەنجام بگەیەنن ، بەڵام بەو ئاسانیەش ناکەوێتەوە لە بەر ھەرزانی تەکنەلۆجیای چینی و ھەرزانی دەستی کاری چینی . 
بە بۆچوونی خۆم گرتنە بەری ڕێگای چین لە ئالوگۆری بازراگانی و وەبەر ھێنان، ئەگەر ئەمەریکاو ئەوروپاو یابانو ڕووسیاو ئی تریش بگرنە بەر ، زیاتر لە قازانجی کۆمەڵی مرۆڤایەتی و دۆزینەوەی ھەلی کار و نەھێشتنی برسیەتی لێ دەکەوێتەوەو لەڕێگەیەوە ھاوکاری ئابووری و سیاسی و کۆمەلایەتی و فەرھەنگی ولاتان لە گەڵ یەکتر زۆر بەر فراوان دەبێ . 
ئەوەی ئێستاکە وەک ڕەھا لە ناو کۆمەلی مرۆڤایەتی کاری پێ دەکرێ کڕینی چەکو تفاقی جەنگی و تەکنەلۆجیای جەنگی ھەرە مۆدێرنزمەیە بە نرخێکی ھەرە گران کە دەبێتە ھۆی مانەوەی شەڕو شۆڕو ویران بوونی ولاتان  .  

کەلوپەلی ئیستھلاکیش پلەی دووەمی بە خۆوە بینیوە . 

من بۆ خۆم گرتنە بەری ڕێگاێ چینی ھەتا بۆ ولاتە داگیر کەرەکانی کوردستانیش بێت با بڵێین تورکیاو ئێران و پێیەوە بە نێگەتیڤ بە سەر کورداندا ، ناشەکێتەوە . 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن