ھەقە گۆڕان خۆی بە دوور بگرێ لە مناوەشاتی پارتی و یەکێتی
5/6/2020 12:20:00 PM
مەهدی کاوانی
ئەوەی سەرەوە بۆ پەکەکەش ڕاستە پاساو ھێنانەوەش ھەمدیسان لە ژێر
ھەر بڕو بیانۆیەک بێت ، لە شوێن خۆی نیە .
بە بڕوای خۆم و لە ژێر ھەر
پاساوێکەوە بێت، بە تایبەتی لەو ھەل و مەرجەی ئێستای کە بزوتنەوەی گۆڕان تیایەتی
کە ھەم کورسیەکانی پەڕلەمانی نیواو نیو بۆتەوە و ھەم پەرتەوازەش دەناویدا دەبینرێ
بەوەی کە بەشێکی زۆر لە گۆڕانخوازان کە پێشتر کاریگەری ھەرە پۆزەتیڤیان دەناو
پێشخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا ھەبووەو ئیمرۆکەو لە ژێر ھەر ھۆکارێکەوە بێت، کەوتوونەتە
دەرەوەی بڕیارەکانی بزوتنەوری گۆڕانی گردەکەو ھەروەھا ھەم بەشداری کردنیشی لە ناو
حکومەت و بەرنامەڕێژیەکەیدا، چ لە ڕووی ئیستحقاقاتی پشکەکانی، چ لە ڕووی بەرنامەی
چوونە ناو حکومەتی وخەریکە لە ساڵێک نزیک دەبێتەوە، نیوەشی جێبەجێ نەکراوەو پێیەوە
سیم و جیمێک ھەڵدەگری .
وەختی خۆشی کە بزوتنەوەی گۆڕان،
چووە ناو حکومەتەوە، زۆرەکەی لە بەر پەرتەوازەی ئۆپۆزسیۆن و سستی شەقامەوەو
ھەندەکیش لە بەر پەرتبوونەکەیەوە بوو.
بۆ ئەو کاتی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وابوو، چوونی
بۆ ناو حکومەت ئەزعەف ئیمان بوو.
وایە لە بەر ڕۆشنایی ئاماژەکانی سەرەوە ئەگەر
بھاتبایە گۆڕان بە ئۆپۆزسیۆن بمابایەوە و پێیەوە دوو ئەوەندەی تر بچووک دەبۆوە .
بەندەو بۆ ئەو کاتیش و ئەو پەرتەواز
بوون و کەمکردنەوەی کورسیەکانی ، زۆرەکەی دەمبردەوە بۆ کۆچی ناوەختی ڕەوانشاد
نەوشێروان موستەفاو پاشەکشەی ھەرێمی کوردستان لە ئاست ناوەندو دەرەوەو ولاتانی
ناوچەکە ، شەڕی داعش و یەک نەبوونی خیتابی سیاسی کوردو ئیدی و ئیدیشەوە و کە ئەو
پاشە کشەیە بەشێکیش بەر بزوتنەوەی گۆڕان کەوت .
دیارە تەزویریش چوار پێنج کورسی لە دەنگەکانی
گۆڕان کەم کردبۆوە .
حەق وایە خانەی ڕاپەڕاندن و دەستەی
پەرلەمان و ھەتا وەزیرەکانیشمان، تا پێیان دەکرێ خۆیان بە دوور بگرن لە مناوەشاتی
پارتی و یەکیەتی .
ئەوان واتە پارتی و یەکێتی کە قسە
دەکەن یان لێدوان دەدەن ، زۆرەکەی لایەنە چاکەکانی ، حیزبەکەی خۆیان لە نرخاندنی
ئەرکەکانی حکومەت و پەڕلەمان، بەدەردەخەن، چونکە ھەر لێدوانێکی بزوتنەوەی گۆڕان ،
بمانەوێ نەمانەوێ یەکێ لەو دووپارتە ، پێیەوە دلخۆش دەبن و ئەوەکەی تر نیگەران
دەبن.
ڕاستە ئەو بێدەنگیە یان متبوونی
سیاسی، لێرەو لەوێ قسەیان لە سەر دەکرێ، وەک بگوترێ ، گۆڕان پارتی سێیەمە لە ناو
حکومەت ، ئەو بێدەنگیەی لە پای چی.
بەڵام متبوونی سیاسیش لە ھەندێ
ڕووەوە مادامەکینێ تارمایی لە ڕاستی و دروستی لێدوانەکانی دووپارتی دەسەڵات ، واتە
پارتی و یەکێتی، نابینرێ و وەک ئەوە وایە ھەر یەکەیان بە باڵای پارتەکەی خۆی
ھەڵدەڵێ .
لە ڕووی تریشەوە ھەر لێدوانێک لە
لایەن ئەمانەی سەرەوە کە ئاماژەم پێ کرد ، ئەگەر بیرو بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕانیش
نەبێ ، ھەر دەچێتە قاڵبی ئەوەوە. گۆڕانیش و بۆ ئێستاکە, وتەبێژی خۆی نیە کە
ڕەنگدانەوەی بیرو بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕان بێت لە نێوان دوو کۆبوونەوەی جڤاتی
نیشتمانی داو پێیەوە بمانەوێ نەمانەوێ ھەم لێدوانەکان جیاکاری پێوە دیار دەبێ
ھەمیش ناچێتە سەر بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی.
ئەگەر چی متبوونی سیاسی یان بێدەنگ
بوون بۆ ھەر حیزبێکی سیاسی زیانی خۆی ھەیە بەس بۆ گۆڕان و ئێستاکەی قازانجەکانی
گەلێ لە زیانەکانی بۆی لێ دەکەوێتەوە .
ئێمە ئەوڕۆکە لەناو واقیعێک خول
دەخۆینەوە با دەسەلات تا بڵێیت عەیب و عاری پێوە ، دیار بێت ، بەڵام بە دیوی تریش
و بە بۆچوونی خۆمەوە تا بڵێیت شەقامێکی سست و ئۆپۆزسیۆنێکی لاوزو نایەکگرتوومان،
ھەیەو لەوەتی گۆڕانیش چووەتە ناو حکومەت ، دوو ئەوەندەی تر ئۆپۆزسیۆن لاوازی پێوە
دیارە .
قسەم بۆ کەسە بەڕێزەکانی خانەی
ڕاپەڕاندن و ئەندام پەڕلەمانتارەکان و وەزیرە بەڕێزەکانی پشکی گۆڕان، ئەوە بوو کە
دەبوایە بڕیارو لێدوانەکانی جڤاتی نیشتمانیان لە کاتەکانی ئەرک و فەرمان و
لێدوانەکانیان، ڕیکاو ڕێک، ڕەنگدانەوەی بریارەکانی جڤات بوونایە .
بەندە کە تەماشای لێدوانەکانی
کەسەکانی ناو ھەرەمی دەسەڵاتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم جیاوزی و ھەربابایە
بەئارەزووی خۆی قسە دەکات، ئەوەش ھەم دەکاتە پەرتەوازیی.
چەندی دەشکەم و نایکەم
لێدوانەکانیان لە گەڵ ئەو لێدوانانەی جڤاتی نیشتمانی کە بەرزترین دەسەلاتی
بزوتنەوەی گۆڕانە لە نێوان دوو کۆبونەوەی جڤاتی خۆیدا بۆم تێک ناکرێنەوە و پێشیەوە
عەیبەیە بۆ گۆڕان .