439وتار

لە پەڕاوێزی دانیشتنی یەكەمی توركی و سوری بە نێوەندگیری مۆسكۆ

1/4/2023 7:07:00 PM
مەهدی کاوانی

ئەو دانیشتنە لە نێوان وەزیری بەرگری وتیمی ئیستخباراتی سوری و توركی بوو كاتەكەش ڕۆژەك پێش تەواوبوونی ساڵی ٢٠٢٢ بوو.

وەك دانانی ھەندێ خاڵ لە سەرپیتەكان ،  خاڵە ناكۆكەكان ، لە كۆبوونەوەكەدا ، نەخرانە ناو باس كردن لەسەری تا ئەوكاتەی دەگەنە دەر ئەنجامێك بە تایبەتی لە سەر كشانەوەی ھێزەكانی توركی لە ناو خاكی توركیا . دیمەشق كشانەوەكە بەوە دەبەستنەوە كە دەبێ توركیا ھەر لە ئێستاوە جەدوەل زەمەنی بۆ كشانەوەكە دیاری بكات و لایەنی توركیش دەیبەستێتەوە بە جێگیربوونی ئاسایشی تەواو كە زیاتر مەبەستی نەھێشتنی مەترسی قەسەدە لە ناوچەكە . خاڵی تری ناكۆكی نێوانیان كە ھەمدیسان وەستێنراوە دەربارەی ئۆپۆزسیۆنی سوری سەر بە توركیایە كە دیمەشق بە ڕێكخراوی تیڕۆڕستی ناویان دەباو ئەنقەرەش بیرو بۆچوونی تری ھەیە دەربارەیان . یەكێ لەخاڵە ھەرە گرنگەكان ، ھێزەكانی سوریای دیموكراتیە كەتوركیا بەدرێژكراوەی پەكەكە ناویان دەبات و دەیەوێ بیانخاتە ناو بازنەی ھێزەكانی تیڕۆرستی كەچی دیمەشق بە ساردی باس لەو مەوزوعە دەكات . وەك توركەكان باسی لێوە دەكەن . حكومەتی سوری بەوە ڕازی بووە كە پەنابەرەسوریەكان ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ناو كەس و كاریان . لە سەر مەنتیقەی ئامینە بۆیان ھیچ باسو خواسێكی لە سەر نەكراوە .

مەدلولاتی سیاسی دوای یەكەم دانیشتن :

١-لە ناوچەكانی ئیدلب بە تایبەتی و تەواوی ئەو ناوچانەی كە دەكەونە ناوكۆنتڕۆڵی توركی و ئۆپۆزسیۆنی سەر بە توركیا تاڕادەیەك لە ناو ھەموو شاروشارۆچكەیەك ، بە دەیان ھەزار كەس و  لە دژی ڕێكەوتنەكە ڕژانە سەر شەقامەكان ولێرەو لەوێ لێدوانی سیاسی زۆر توند درا دژی ئەوڕێكەوتنەو سەرۆكی بەرەی نوسرەش «   جۆلانی» بە توندی ئیدانەی ئەو ڕێكەوتنەی كرد .
٢- ئەمەریكا، ئەوروپاشی بخە سەر زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ڕێكەوتنەی كرد .
٣- دوا بە دوای دانیشتنەكە ھێزەكانی سوریای دیموكرات موبادەرەیەكی خستە بەردەم تەواوی ئۆپۆزسیۆنی سوری بە ھەردو بەشی مەدەنی و سەربازی بۆ ئاشتەوایی سیاسی و نیشتمانی و دانیشتن پێكەوە لەسەر مێزی گفتو گۆ و ھەشن ئەو موبادەرەیەی قەسەد بەوە لێك دەدەنەوە كە عەرزێكی ئەمەریكی بێت لە ڕێگای قەسەد .
٤- رووسەكان لەمێژە خوازیاری ئەوەن كە توركیاو ڕژێمی بەشار ئەسەد بگەیننە یەكتر . پێشدەچێ ئەو دانیشتنە سەرەتایەك بێت تاوەكو زنجیرەی دانیشتنی تریش ڕێك بخرێ ودوا دانیشتنیش لە نێوان بەشار ئەسەدو ئەردۆگان بێت .
٥- رووسەكان دەیانەوێ بە ھەر نرخێك بێت توركەكان لەئەمەریكیەكان دوور كەنەوە .
٦- ئەردۆگانیش پاش ئەوەی سیاسەتەكانی لە لیبیاومیسرو سعودیە شكستی ھێناوەو زنجیرەیەك دانیشتنی لە مستەوای خوار قیادە لە گەل سعودیەو میسر گرتووتیە بەر ، ئەگەر چی با بەوادر نیەتپاكی دروست نەبووبێ ، ماوەی شەش مانگێك دەبێ خوازیاری ئەوەیە ئەو نزیك بوونەوەیە لە گەڵ بەشاریش بكات .
٧- ئیدی نازانرێ نزیك بوونەوەكە تاكتیكیە یانی دوای ھەڵبژاردن كۆتایی دێت یان تا سەرە .
٨- بە گوێرەی ڕاپرسیەكان لە سەر ھەڵبژاردنی دادێی توركیاو تاوەكو ئێستا دەنگەكانی ئاكپارتی و جەھەپە لە دەوروبەری ٣٢٪‏بۆ ھەر یەكەیانە كە ئەوەش موریح نابێ بۆ ئاكپارتی و ئەردۆگان ھەر بۆیە پێیان وایە بە ھەر نرخێك بێت دەبێ پێش ھەڵبژاردن ڕێكەوتنەكەیان لە گەڵ دیمەشق بە ئامانج بگات .
٩- دیارە دەنگدەری ئەوجارەی توركی زیاتر خوازیارە كە پەنابەری سوری كە بە ٣ ملیۆن كەس مەزندە دەكرێ بە ھەر نرخێك بێت بگەڕێنەوە بۆ سوریا چونكە پاڵەپەستۆیەكی قورسی ئابوریان خستۆتە سەر توركیا لە ھەڵبژاردنی شارەوانیەكان ، ئیمانیۆل ماكڕیۆنیش وەھا توانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرەو ئەزمیر كە سێ گەورەترین شاری توركیان لە بن دەستی ئاكپارتی دەربێنێ ، دەرئەنجامی ئەو بانگێشەیەیان بوو كە دەبێ پەیوەندی توركیاو سوریا بگەڕێتەوە ئاستی جاران واتە تەتبیع .
١٠ - بۆ ئەو كاتی ئەردۆگان دژ بوو ئێستا خەریكە ئەو خاڵە لە بن دەستی ئۆپۆزسیۆن دەربێنێ .

١١- رووسیا خوازیارە ئاكپارتی ئەوجارەش ھەڵبژاردنەكان بباتەوە بۆیە دەیەوێ بە ھەر نرخێكەوە بێت نزیك بوونەوەی ئەردۆگان و بەشار ئەسەد ، بكەویتە پێشھەڵبژاردن .
١٢-ئەمەریكا ، ئەوروپاش لە گەڵ زۆر زۆر دژی ئەو ڕێكەوتنەنەو ڕەنگە كار لەسەر ئەوەش بكەن ئەگەر ھەر بشكرێ با بكەوێتە دوای ھەڵبژاردن و بە بۆچوونی خۆشم لە ئێستاوە تا ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ، كار لە سەر ئەوە دەكەن كە ڕێكەوتنەكە ئەنجامی نەبێ و ھەموو ھەوڵی خۆشیان بۆ ئەوە بەگەر بخەن كە ئاكپارتی ھەڵبژاردنەكە نەباتەوە .
١٣- ئەمەریكا پەڕاوی زۆری بەدەستەوەیە كە نەیەڵێت ڕێكەتنەكە بە ئەنجام بگیرێ گرنگترینیان نزیككردنەوی قەسەدو ئۆپۆزسیۆنی سوری دەبێت كە ئەگەر ئەوە ڕووبدات ڕەنگە بە دوایەوە ڕێكەوتنی ئەردۆگان و بەشار بێ ناوەرۆك بمێنێتەوە .

١٤-تا ئێستا باس لە ھیچ سەرەداوێ ناكرێ كە ئێران با بە ناڕاستەوخۆشبێت ،دەناو ڕێكەوتنەكە دایە یان نا وەیان چی دەوێ و چیشی ناوێ .بە ھەر حال ناكرێ ڕۆڵی ئێران بە نادیدە سەیر بكرێ . كە سوریاش بۆ خستنە ناو لیستی تیڕۆر بۆھێزەكانی سوریای دیموكرات ساردی تەواوی پێوە دیارە ، ئەمە دەكاتە ڕێكاوڕێكی لایەنی ئێرانی .
١٥ - لوتكەی پێشتری نێوان ئەردۆگان وپۆتین و سەرۆكی ئێران كەنزیكەی شەش مانگێك دەبێ بەر لەومێژووە ، لەوێش ئێران پێداگری تەواوی كرد كە نابێ توركیا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دژی قەسەد بكات.  پێشم وانیە لەو كاتیەوە تاوەكوئێستا ھیچ گۆڕانكاریەكی ئەو تۆ لەسیاسەتی ئێران دەربارەی قەسەد گۆڕدرابێ .

١٦-بە بۆچوونی خۆم ئەگەر دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانی دادێی توركی و سوری و بە نێوەندگیری مۆسكۆ  ، دەرئەنجامی باشی بۆ ئەنقەرە لێ بكەوێتەوە و بەدوایەوە توركیاش بێدەنگی لە ئۆپڕاسیۆنەكەی دژی قەسەد دەكاو لە میانەشدا تێكڕای لایەنەناكۆكەكانیش بێدەنگی لێ دەكەن . لێرەش ڕای ئەمەریكا تەمو مژاوی دەبێت و با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن