969وتار

یەكیەتی نەی توانی دیوە شاراوەكەی پارتی ببینێت

1/12/2022 11:06:00 PM
مەهدی کاوانی

 


ئایا پارتی دووەم گۆڵ دەكا یان , یەكیەتی تۆپەكە لە گۆڕەپانی خۆی دوور دەخاتەوەو  سیناریۆی تر دێنە پێشەوە .

یەكیەتی كورت بینی تەواوی پێوە دیار بوو كە بڕوای بەپارتی كرد ، كە خۆیان بە یەكێك لەو دوو بەرەی شیعە ، نەبیننەوە یانی خۆیان نەخەنە ناو ناكۆكیەكانیان مەبەستم سەدریەكان و ئەوانی ترە .

ھاتنی وەفدی سەدریەكان بۆ ھەولێرو نەچوونیان بۆ سولێمانی و ئەگەر ورد بینی تیا بكەی ، مانای وایە پارتی بەبێ یەكیەتی لە گەڵ سەدریەكان ڕێك كەوتووە .

ڕاگەیاندنی پارتی پاش ئەو گۆڵ كردنەیان لە یەكیەتی ، دەیانەوێ گۆلی دووەمیش بكەن واتە یەكیەتی ناچار بكەن  و ڕازی بكەن كە كاندیدی یەكیەتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ھەر بەربژێڕێكی تر جیا لە دكتۆر بەرھەم قبوڵیانە كە باس لە مەلا بەختیاڕو عیماد ئەحمەدو عەدنان موفتی دەكەن ، جارەك ئەمەكەی یەكەم و دووەم نەك ھەر تەنیا نزیكن لە پارتی بەلكو  ڕێكاو ڕێك بەرنامەی پارتیش جێبەجێ دەكەن و بۆ عەدنان موفتیش بەدرێژایی حوكم ڕانی كوردی ، شتی نێگەتیڤی بۆ پارتی نەبووە .

  ھەر ئەوەندەش نا بەلكو توانای بەرھەم و جولە دبلۆماسیەكانی بە ھیچ شێوەیەك لە گەل بەربژێرەكانی تری یەكیەتی كە پارتی پێی ڕازی بێت ، بەراورد ناكرێ .

پارتی و پێشتر لەگەڵ كات ، كاتی بەڕێ دەكرد  بۆ وەفاتی مام جەلال و دواترو پێیەوە یەكیەتی بخاتە بن باڵی خۆی . لەوەتی مام جەلال مالئاوایی كردووە  تا ئێستاشی لە گەڵدابێ بەردەوامە كە لە ڕێگای ڕەمزەكانی یەكیەتی كەسە بەتواناو ئەوانەی كە بۆی دەستە مۆ ناكرێن ، بخرێنە دەرەوەی دەسەڵاتی دەست ڕۆیشتووی یەكیەتی . ئەو گەمەیان لە گەڵ دوور خستنەوەی لاھور كردو تا زۆر ڕادەش سەر كەوتن . پێش ئەو لە گەڵ دكتۆر نەجمەدینیش كردیان ، بەڵام ئەویان دەستە مۆ كرد و تا وەفاتی زیاتر بە قەلەمڕەوی پارتی ھەڵسو كەوتی دەكرد . ئێستاش نۆرەی بەرھەمە . دوو كورسیەكەی پارتی بەھانەیەو چیتر . كەفوئاد مەعسوم سەر كۆمار بوو ، نەك ھەر سەركۆمارێكی تەشریفی بوو بەڵكو زۆر لە خوار ئەوەوەش بوو و پارتیش ھیچ كێشەیەكی لە گەڵدا نەبوو .

كە دكتۆر بەرھەم بوو بە سەر كۆمار بڕوا بكەن لەمام جەلال زیاتر لە ناو سەركڕدەكانی ئەمەریكی و ئێرانی و وڵاتانی عەرەبی ودەسەڵاتدارە عیڕاقیەكان ، دەبینراو پارتیش بۆ كەسێك كە لە سەر یەكیەتی حیساب بكرێ ، ئەمەی پێ قبوڵ ناكرێ ئەگەر نا دكتۆر بەرھەم ھیچ كێشەیەكی نە ئێستاو نە پێشتریشی لە گەڵ پارتی نەبووە ، بە پێچەوانەوە پێش بوونی بە سەرۆك كۆمار حیزبی نوێی لە دژی یەكیەتی دروست كردو كەم نەبوون ئەوانەی كە دەیان گۆت دكتۆر بەرھەم لەپارتی زۆر نزیكە . مەسەلەكە توانای دكتۆر بەرھەم و زمان زانی ئەو پیاوەیە كە جگە لەزمانی دایك ، زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بە جوانی قسەی پێوە دەكات .

پارتی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕانیش ھەمان یاری دووركەوتنەوەیان لە یەكیەتی ئەنجام دەدا ، سەرەتا واتە لە كابینەی دووەمی گۆڕان كە ٢٤ كورسی ھێنا بەس بۆ ئەوەی لە گەڵ یەكیەتی ڕێك نەكەون زیاد لە شایستەی خۆیان پۆستی پێ دان لە كابینەی ١٢ كورسیەكەی گۆڕانیش ھەر وایان كرد لە ھەڵوشانەوەی دەباشانیش لە ڕێگای ئەم و ئەوی دەست ڕۆیشتووی یەكیەتی ھەر وایان كرد . بە كوردی وكرمانجی پارتی لە گەل یەكیەتیەكی وەھایە كە بە ئاسانی ڕام بكرێت .

لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ كاندیدەكەی پارتی فوئاد حوسێن لە بەردەم دكتۆر بەرھەم شكستی ھێنا .ئەدی بۆ ئەو جارەیان چی دەكەن . بە بڕوای خۆم ھەتا پێیان بكرێت یەكیەتی قایل بكەن كە جگە لە بەرھەم یەكیەتی كاندیدی تریان ھەبێت وپێشیەوە لە شوێنیتر قەڕەبو بۆیان بكەنەوە. .یەكیەتی ئەمە دەكا ناكا ، ئەوەیان نازانم .

بە كردنەكەی و بە دواوە یەكیەتی بە تەواوەتی دەستە مۆی پارتی دەبێ و لەو حالەتەش ئەگەری ئەوە دێتە پێشەوە كەدكتۆڕ بەرھەم وەك كاندیدێكی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەركۆمار كاندید بكات و ئەگەری بردنەوەشی لە ئەمەكانی تر زیاتر بێت چونكە لەو حالەتە دەبێ پارتیەك بەرامبەر بە دكتۆڕ بەرھەم كاندید بكات و لێرەش وەك ھی فوئاد حوسێن ئەگەری بردنەوە كەمە .

بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایەو چاویشی بە دكتۆر بەرھەم كەوتووەو پێش دەچێ تەنسیقی پێكەوەیشیان ھەبێت . ئەگەر یەكیەتی سوور بێت لە سەر كاندیدی بەرھەم و ئەمەكەی دوایش بەو شارەزا زۆرەی لە ناسینی كەسایەتیە دەسەڵاتدارەكان ولیستە عەرەبەكان ، پێ دەچێت جگە لەلیستی سەدریەكان ، دەنگی زۆرینە بە دەست بێنێ و سەدریەكانیش لێرەو لەوێ دەنگی تەواوی پێ دەدەن . بە دوایەوە مانگی ھەنگوینی  پێكەوەی یەكیەتی و پارتی بەرەو تەڵاق بوون بڕوات . خۆ ئەگەر دكتۆر بەرھەمیش لە دەرەوەی لیستی یەكیەتی دووبارە بۆ سەرۆك كۆمار ھەڵبژێردرێتەوە ئەو كات دكتۆڕ بەرھەم ناچار دەبێ یان دەبێ حیزب دروست بكات یان لە گەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆن بسازێ و با چاوەڕوان بین .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن