74وتار

دەربارەی کۆنفرانسی گۆران

1/28/2024 10:05:00 AM
مەهدی کاوانی

 لێکەوتەکان وەھا دەرنەچوون کە چاوەڕوانی بۆ دەکرا
بەڵام تروسکایەکانیش لێرەو لەوێ بزر نەبووبون.



دوو خاڵ کەوتبوونە ناو ئاو نای کۆنفراسی دووەمی بزوتنەوەی گۆڕان یەکەمیان کشانەوە بوو لە ناو حکومەت ئەوی تریشیان مانەوەی خانە وەک خۆی یان لە جیاتی خانە جێگیرکردنی دەستەیەکی پانزە کەسی بوو کە لەو پانزە کەسە یەکێکیان بە سەرۆک ھەڵدەبژێردراو ، شوێنی ڕێکخەری گشتی دەگرتەوە .

بڕیار لەسەر کشانەوە لە ناو حکومەت درا بەڵام کاتەکەی بۆ دیاری نەکرا ، ئەوەش دەکاتە بڕیارێکی لاستیکی .

خانە بە دەنگی ٢٥٪‏ دەنگەکانی مانەوەی ھێنا ، بەڵام کەبۆی دیاری کرابوو ، دەبوایە ٥٠٪‏ + یەک بوایە . کەواتە بردنەوەکە تا زۆر ڕادە یەکسانە بە بردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوا ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقی  کە ڕێژەی دەنگدەر ٢٥٪‏ ی تێنەپەڕاند .

درۆشمی کۆنفراسی دووی بزوتنەوەی گۆڕان ، ڕووبەڕووی ئالانگاریەکان بوو . بەڵام با پرسیار لە خۆمان بکەین ، کوێندەرێی ئەو ئالەنگاریانە ، کەوتبوونە ناو جێبەجێکردنیەوە ؟ بڕیاری کشانەوە لە ناو حکومەت  لاستیکی بوو کە ناکاتە کشانەوە . ئەو خانەیەی کە ٣ جار دروست دەبوو و دەکشایەوە یان دەکشێنرایەوە ، لەو کۆنفراسە تەنیا بە دەنگی ٢٥٪‏ بەشدار بوان  متمانەی پێدرایەوە .

ئایا بە قەدەر تروسکایەک ئومێد درایە دەنگدەرانی گۆڕان کە شتێکی بە قازانجی  ھەستانەوەی گۆران تیادا بووبێ ؟ کە گرنگترینیان کشانەوە لە ناو حکومەت و بەرەوپێشەوە چوونی پڕۆسەی ئاشتەوایی و ڕوونکاری لە سەر مەلەفی دارایی و ئیدی و ئیدی بوو .

ئەو کۆنفراسە دەبوایە زیاتر لە دوو ساڵ لەمەو بەر بکرابایە ، بەڵام لە پێناو پڕۆسەی ئاشتەوایی و گەڕانەوەی گۆڕان خوازانی دەرەوەی گردەکە و گوێگرتن لە داواکانیان ، دوا خرا ، بەڵام ئەوەش ڕووی نەدا .
ئالانگاریەکانیش لە ناو گۆڕەپانی نرخاندنی کارو چالاکیەکانی حکومەت و پەڕلەمان و ئەداکانیان و ھەروەھا ئالانگاریەکان لە ناو گۆڕەپانی ناکۆکی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغداو ئەو ئالانگاریە جیھانیانەی کە لە ناوچەکەمان دەگوزەرێ و بووەتە بەشێکی ھەرە گەورەی قسەو باسەکانی میدیای جیھانی و ناوچەیی کە مەترسی گۆڕانی سیستەمی سیاسی و پانتایی جوگرافی لە تەواوی جوگرافیای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە دوای خۆیەوە بھێنێتە پێشەوە . ئەمانە تێکڕا بە ڕستەیەکیش قسەو باسی لە سەر نەکرا .

پێش کۆنفراس ئومێدێک ھەبوو کە پڕۆسەی ئاشتەوایی بە ئەنجام بگات ، ئەوەش ڕووی نەدا .کۆنفراس نەک نەبووە مایەی جێبەجێکردنی خالێک لە ئالانگاریەکان ، بەلکو وەک دەڵێن ھەنگاوێک بۆ پێشەوە ، دوو ھەنگاو بە دواوەشی ، لێکەوتەوە کە ئەویش لەتبوونی ، ئەوەی ماوەتەوەش  کە کەسمان ئومێدی بۆ ناخوازین ، ڕوو بدات . خۆ ئەگەر ئەو کەرتبوونەش ڕوو نەدات کە بۆ خۆم بە ھیچ شێوەیەک ئومێدی ڕوودانی بۆ ناخوازم ، بەڵام کاتەکانی دوای کۆنفراس ، کێشەی دەنگدەرانی گۆڕان و کشانەوەو نەکشانەوە لە ناو حکومەت و پڕۆسەی ئاشتەوایی و ئەو جودایەی نێوان بەرەی خانەو دەستە ، ھەر دەمێنێتەوە .

بەندەو بە بیر کردنەوەی خۆم دەڵێم ئەگەر بھاتبایە ھەردو خاڵی کشانەوەو نەکشانەوە ، دەنگدان ، لە سەریان بکەوتبانە ڕۆژی یەکەمی ھەڵبژاردن ، کە نزیکی ھەزار ئەندامی کۆنفراس لە ناو ھۆڵ بوون و بە دوایەوە کشانەوە لە ناو حکومەت دەبووە ئەمری واقیع . لە سەر مانەوەو نەمانەوەی خانەش دەنگی نەمانی خانە زۆرتر دەبوو . ئیدی لە کاتی دەنگدان لەو ھەزار کەسە ، چوارسەد کەسی لێ نەمابۆوە و ھۆکارەکەش درێژدادڕی بێمانای بابەتەکانی کۆنفراس بوو کە کۆنفراسەکەی بۆ ڕۆژێک درێژتر کردەوەو خەلکەکەی بێزار کردو پێش تەوا بوونی کۆنفراس پەرتەیان لێ کرد . ھەر ئەو ھۆکارەش بوو دەنگدانەکە پێچەوانە بۆوە .

بەڵام جارەک نا سەد جار ، لە سەرەتای دەس پێکردنی کۆنفراس بە تایبەتی لە ئان و ساتی دەنگدان لە سەر پێکھێنانی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفراس  ئەوەی من لەو  بوێریەی زۆربەی بەشدار بوانی کۆنفراس ، دیتم لە ھیچ کۆنگرەو کۆنفراسی حیزبە سیاسیەکانی کورد بە کۆنفراسی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە ، نەم دیوە . دەڵێم و دەڵێمەوە ئەگەر بێت و ھەل و مەرجێکی وەھا بۆیان بڕەخسێندرێ ، خۆشم لە لێدوانێکم بۆ Knn داو ئەو ڕاستیەم تیایا بەدەر خست ، ئەوا گۆڕان پێیەوە ھەڵدەستێتەوە و پێشیەوە ڕۆحی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ئاسودە دەکات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن