157وتار

شی چین بینگ لە مۆسكۆیە!

3/22/2023 10:42:00 AM
مەهدی کاوانی



ڕاستە ئەو بەیەك گەیشتنەی شی جین بینگو فلادیمێرپۆتین ، دەكاتە پەنجایەمین بە یەك گەیشتنیان ، بەڵام ئەو سەردانی كردنەی زۆر زۆر جیاوازتر دەبێت لە سەردانی كردنەكانی پێشتری .


لە ڕێگای شەڕی ئۆكڕانیاو ناكۆلیەكانی ئەمەریكاو چین لە سەر تایوان و ھەولەكانی ڕووسیاو چین بۆ گۆڕینی سیستەمی جیھانی لە یەك قوتبیەوە بۆ فرە قوتبی و ڕۆڵی ھەرە زیاد بوونی چین بە سەر ئابووری جیھان و ھەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ ڕاگرتنی یان كەمكردنەوەی كارتێكردنەكانی  و پێیەوە جیھانی بە تێكڕا خستۆتە سەر ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانی سێیەم كە ڕەنگە ئەگەر ڕووبدات چەكی نەوەویشی تیایا بەكار بھێنرێ و پێیەوە بە سەدان ساڵ جیھان بەرەو دواوە ببات .

ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمەریكا بەو سەردانی كردنە تەنگە تاو بووە . تەنگەتاو بوونەكەشی زیاتر لە بەر ڕێكەوتنە نھێنیەكانیانە لە بواری ھاوپەیمانی پێكەوەی سەربازی  كەپێیەوە سەر لە بن تەوازنی سیاسی و ئابووری و سەربازی ، بە قازانجی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی لەڕووی ئابووریەوە كە زۆرانێكیان دەناو مەنزومەی شەنغەھای و برێكست و ....ئۆڕاسیا دانە .


با بە قوڵتر بچینە ناو كڕۆكی مەسەلەكان . شەڕی ڕوسیاو ئۆكڕانیا و ئێستاكە پێ دەنێتە ساڵێ دووەمیەوە ، ئەگەر بێت و وردبینی تەواوی بۆ بكرێ ، ئومێدی ئەمەریكیەكان زیاتر لەوەوە خۆی چڕدەكردەوە كە بەو شەڕە لە ھەموو ڕوێكەوە پشتی ڕووسیای پێ بشكێنین و ناچاری دەكەین بە پڕكردنەوەكانی ئێمەوە لە سەر خۆیان ڕازی بن و بە دوایەوە ، ھەوڵەكانی بەدواوەترمان بۆ پشت شكاندنی چین و ڕێگری كردن دەبێت لە ڕێڕەوی ئەو گەشە كردنە جیھانیەیان و ناچار كردنیان كە بەناچاری یەك قوتبی جیھانی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكاو دراوی دۆلار قبوڵ بكرێ .


ئەمەریكیەكان لە مەڕ شەڕی ئۆكڕانیا دەڵێن تا سەركەوتنێكی گەورە بە سەر ڕووسیا نەھێندرێ نابێ شەڕەكە ڕابگیرێ چونكە ئەگەر ئەوە بكەین جیھانی دوو قوتبی دەبێتە ئەمری واقیع . گەر وردبینیش لەو جۆرە لێدوانانە بكەین كە دەكاتە ئەوەی تا ئستا ڕووسیا لە شەڕ سەركەوتووبووە .


ئەمەریكیەكان وا بە مێشكیان دادێ وەك بڵێن ئەگەر پەلە نەكرێ لە ناردنی چەكی ھەرە پێشكەوتوو بۆ ئۆكڕانیاو پێشیەوە ھێرشی پێچەوانەی سوپای ئۆكڕانیا دەست پێ نەكات و ڕووسەكان ناچار بە پاشە كشە نەكات ، ئەوا بە دوایەوە سەركەوتنەكانی سوپای ڕووسی و ھێزەكانی ڤاگنەر ، تا سەر سنوری پۆلۆنیا درێژە دەكێشێ و پێیەوە ڕوژئاواش ناتوانێ وەك جاران چەك وتەقەمەنیەكانیان بگەیەننە ئۆكڕانیاو پێیەوە ڕاگرتنی شەر ئەگەر دروستیش بێت ، زیاتر بە مەرجەكانی ڕووسیاوە دەبێت .


ترسیشیان لەوە نشتووە ئەگەر بێتو ھەتا زووە سەركەوتنەكانی ڕووسیا لە بەرەكانی شەڕ ڕانەگرین ، بە دوایەوە موبادەرەی سەرۆكی چین كە خۆی لە ١٢ خاڵ گرتووە ، دەبێتە ئەمری واقیع و پێیەوەچین ڕێكاو ڕێك شوێنی ئەمەریكا دەگرێتەوە لە چاڕەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكانی جیھان . وتارەكەی بەو دوایەی ھنری كسنجەریش كە دەڵێ بەو ڕێكەوتنەی نێوانی سعودیەو ئێران لە ڕێگای چینەوە ، دەكاتە لێدانێكی كوشندە لە نفوزی ئەمەریكا لە تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . ھەر ئەوەندە نا بەلكو جولەی ئاشتیانەی دبلۆماسیەتی چین بە تەواوەتی بە سەرجولەی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زاڵ دە كات و ئەگەر بێتو ئەو جولەی ئێستاشیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیاو ئۆكرانیا سەر بگرێ ، مانای وایە پێیەوەو بە دواوە پێگەی چین لە ئاستی ھەموو جیھان زۆر زیاد دەكات .

با ھەر لە سەر لێكەوتووەكانی شەڕ قسە نەكەین وەك بڵێین كە پێیەوە ڕووسیا سەركەوتووی شەڕەكە بووە بە دەلیلی ئەوەی كەزیاتر لە ٢٠٪‏ شوێنە ھەرەگرنگەكانی ئۆكڕانیا كەوتیتە بن دەستیان .


من ناڵێم گەمارۆی ئابووری ڕۆژئاوا كاریگەری گەورەی نەبووە لە سەر ئابووری ڕووسا بەڵام ڕوسیاش توانیویەتی ئەو گەمارۆ ئابوریە بە تایبەتی بە سەرئەوروپا ، پێچەوانە بكاتەوە و بە زیاتریشەوە . ھەر ئەوەندە نا چین و ھیند بە لایەكەوەو زۆرانێك لە وڵاتانی تری سەرگۆی زەوی پابەند بوونی خۆیان بە سەر ئەو گەمارۆ دانە سەر ڕووسیایان نەداوە كە دەكاتە زیاتر لە سێیەكی بازاڕی جیھانی و پێیەوە ڕووسیا با بازاڕەكانی پابەند بە ڕۆژ ئاواشی لە دەست دابێ بەلكو بەو بازاڕە نوێیەیان بەتایبەتی لە گەڵ چین و ھیند و توانیویانە تەواوی وزەی خۆیان لە نەوت و گازی سروشتی و بە نرخەكانی پێشویان بفرۆشنەوە . بۆ دانەوێڵەش بەھەمان شێوە .



بەشی ھەرە زۆری لێدوانەكان لەسەر شەڕی ڕووسیاو ئۆكڕانیا دەڵێن زەرەری یەكەم ئۆكڕانیایە كە بەھۆی شەڕەوە بە تەواوەتی ویران بووە دوای ئەوانیش ئەوروپایە ئینجا ڕووسیا .


سودمەندی یەكەمش چینەوباس لە سودمەندبوونی كۆمپانیا ئەمەریكیەكانیش دەكەن لە زیادبوونی چەك فرۆشتن بە ئەمو ئەوەوە .


بەس ئەو شەڕەو بە شێوەیەكی  گشتی زیانی ھەرە گەورەی بە سەر تێكڕای ئابووری جیھان داوە .
ڕاگەیاندراوێكی نەتەوە یەك گرتووەكان دەڵێ ئەگەر بێت و گەمارۆی پەینی كیمیاوی ڕووسی بە سەروڵاتان ، ڕانەگیرێ و پێیەوە جیھان لەڕووی بەروبۆمە كشتو كاڵیەكان بەرەو كارەسات دەڕوا .
شكستی ئەو ھەموو بانكە ئەمەڕیكیانەوكارتێكردنیان بە سەر بانكەكانی تری ئەمەریكاو ئەوروپاو یابان و ئی تر  ، ئەو ھەموو ھەڵواسانە فراوانەی ئەمەریكی و تەواوی ڕۆژئاوا ، ھەمدیسان زۆرەكەی لە ژێركاریگەری شەڕی ڕووس و ئۆكڕانیاوەیە .


بە بۆچوونی خۆم ، ڕۆژئاوا بە ھەڵە لە تواناكانی سەربازی ڕووسیا گەیشتبوو . یانی پێی وابوو ڕووسیا ھەر ئەو ڕووسیایەی زەمانی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشوو و بڕەك بە زیاترەوەیەو بە ھیچ شێوەیەك توانای بەرەنگار بوونەوەی ناتۆی نیە بەڵام بەركەوتوەكانی ڕووسی و ناتۆ بەتایبەتی لەڕووی ماشێنی سەربازی وەھای نیشان داون كە ڕووسیا ھیچی لە ناتۆ كەمتر نیە وە ئەگەر چینیش لە گەڵیان بێتە سەر خەت ئەوا بۆڕۆژ ئاوا بەڵایەكی تر و با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن