فاتحە خوێندنەكە بۆ یهكێتی دەقیق نیە، بۆ گۆران ڕێك وایە
11/8/2022 12:52:00 PM
مەهدی کاوانی
بەڵام :
حیزبی دەنگ نەدەر، گەورەترین حیزبی كوردیە نەك
پارتی
وتارەكەی نێچیروان بارزانی لە كۆنگرەی ١٤ی پارتی
تا ڕادیەك لەمو شەملی بۆ ھەموو حیزبە كوردیەكان بە تایبەتی یهكێتی نیشتمانی
كوردستان ، تێدا بوو بەوەی كە دەیگۆت دەبێ پارتی ھەماھەنگی تەواو لە گەڵ ھەموو لایەنە
سیاسیەكان بكات بە تایبەتی یهكێتی . لێرەش كە وەھا باسی پارتی بكرێ ، كە گەورەترین
حیزبی كوردیە ، بە بۆچوونی خۆم وەستانك لە سەری پێوستە .
ھەموو حیزبە كوردیە بەشدار بوو لەدوا ھەڵبژاردنی
عیراقی ، ٢٥-٣٠٪ دەنگدەری كوردیان پێك ھێنا . دەنگە تەزویرەكانی لێ دەركە ، ٧٥
- ٨٠ ٪ بایەكۆتی ھەڵبژاردنی كرد ، واتە نەچوونە سەر سندوقی دەنگدان . لایەنە بیانیەكانیش
بەوانەی كە چاودێری پڕۆسەی دەنگدانیان لە تەواوی عیراق و ھەرێم كرد ، باسیان لە نزیكی
ئەو ژمارانە دەكرد .
با بەجوانی و بێلایەنانە وردبینی لەسەر بكەین .
حیزبە كوردیەكان بە ھەمووانیان تەنیا بەڕێژەی
٢٠-٢٥٪ لە ئەدای حیزبە كوردیەكان ، ڕازین . لێرەش سیموجیمێكی تێدەكەوێ وەك بگوترێ
لە بەر پابەند بوونیان بەم حیزب و ئەوی ترەوەو لە ترسی بڕانی موچەو ھەندێ لە بەرژەوەندیەكانیان
، نەدەوێران ئەمە پارتی و یهكێتی زیاتر ، دەگرێتەوەو دەنگ بە حیزبی خۆیان نەدەن .
لێرەش ئەگەر وا حیساب بكەین پارتی بە قەدەری ھەموو
حیزبەكان و ھەندەك بە زیاتریشەوە دەنگیان ھێنابێ ، لێرەش دەنگی پارتی ناگاتە ١٥٪
دەنگدەری كوردی واتە متمانەی كوردی .
كورسیە زیادەكانی پارتی بەرامبەر بە یهكێتی ،
كورسیەكانی نەوەی نوێیە ، كۆ ژمارەی دەنگ نەدەرەكانە كە لە زۆنی سەوز ڕێژەكەی زۆر
لە ڕێژەكەی زۆنی زەرد زیاترە .
كەواتە حیزبی ھەرە گەورە كە لە نزیكی ٨٠٪ دەبێت
، دەنگ نەدەرەكان بوون نەك پارتی .
دەكرێ بگوترێ پارتی دەنگی دووەمی ھێناوە ، لێرەش
بە جیاوازیەكی ھەرە فراوانەوە لە نێوان دەنگنەدەركە نزیكی ٨٠٪ ە و دەنگی پارتی كە
ناگاتە١٥٪ دەنگدەری كوردی .
ئەو دەنگە زیاترەی پارتیش لە چاو حیزبەكانی تر
، ڕێی تێ دەچێ وەك بگوترێ زۆرەكەی لە بەر ئەوەوەیە كە سەرچاوەكانی دارایی بە تایبەتی
لە كەرتی نەوت و وزەو باج وەرگرتن بە تایبەتی لە سەر سنوورەكان ، لە بن دەستی پارتی
زیاترە وەك لە یهكێتی .
با بێینەوە سەر بەراوردكردنی وتەكانی مەسعود بارزانی كە دەڵێ : پارتی فاتیحەی لە سەر
ھەموو ئەوانەی كە دەیانەویست فاتیحە لە سەر پارتی بخوێنن ، خوێندووە ، لە گەڵ وتارەكەی
نێچیروانی برازای كە لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە .
پارتی لە چاو یهكێتی ، دەتوانم بڵێم دوو ئەوەندەی
یهكێتی و ھەندەك بە زیاتریشیەوە دەنگیان ھێناوە ، قسەكانم بۆ دوا ھەڵبژاردنی عیراقیە
. بەڵام لە زۆنی سەوز وەك خولەكانی پێشتڕیش ، دەنگەكانی پارتی١٠٪ دەنگەكانی زۆنی
سەوز ، تێنەپەڕێندراوە . یهكێتیش بۆ زۆنی زەرد ھەمان ڕێژەی ھێناوەو لە خولەكانی پێشتریش
زۆر بە زیاترەوە بووە .
ئەگەر بە حیسابی ژمارەش قسە بكەین ، پارتی و لە
ڕووی دەنگدانەوە نەیتوانیوە پێگوازە بۆ زۆنی سەوز بكات .
لە ڕووی كۆنتڕۆلی زۆنیشەوە بێت ، ھیچ گۆڕانكاریەك
لە نێوان زۆنی زەردو سەوز ڕووی نەداوە ، دەتوانم بڵێم دوو بەڕێوەبەرایەتی زۆنی زەردو
سەوز بە ناڕاستەو خۆو لە ھەموو خولەكان بەردەوامی بەخۆوە بینیوە .
ئەگەر پارتیش بە دوور خستنەوەی بەرھەم سالح بە
سەركەوتن بە سەر یهكێتی لێ بدات ، پۆستەكە ھەر بۆ خۆی پۆستێكی تەشریفاتیەو بێ دەسەلاتە
ئاڵوگۆڕكردن لە نێوان بەرھەم و دكتۆر لەتیف و پێیەوە چ دەگۆڕێ .
مام جەلالی ڕەحمەتی لێ دەركە كە بە ڕێگەی توانای
خۆی توانیبووی شوێنێك لە ناو حوكمی ناوەند داگیر بكات ، جگە لە ئەو بەس پێم بڵێن بۆ
ئەوانی تر چیان لە سەر حوكمی عیراق و ھەرێم گۆڕیوە . پارتیەكان و پێشتریش ھەر وایان
دەگۆت .
ڕەنگە لە ڕووی دەسكەوتی ئابووری جیاوازی ھەبێت
لە نێوان زۆنی زەردو سەوز بە قازانجی زۆنی زەرد . ئیدی نازانم ئەگەر بەڕێز مەسعود
بارزانی مەبەستی یهكێتی بێت كە فاتیحایان لە سە بخوێنن ، دەقیق نیە ئەگەر بۆ
بزوتنەوەی گۆرانێشی بێت ، ڕێك راستە .
بەس ئەگەر بەراوردی لێدوانەكانی سەرۆك بارزانی
و نێچیری برازای بكەین ، ئەمەكەی دوایی زیاتر دەچێتە خانەی ئاشتەوایی نیشتمانی .
نێچیرڤان بارزانی پێش كۆنگرەی پارتیش و لە
ئاخاوتنێكیدا گووتی ئێمەو یهكێتی دوو شەریكی ئەساسین دەناو حوكمڕانی ھەرێمدا.
ئەگەر قسەكانیشمان بۆ ئەو شوێنە بەرین وەك بڵێین
یهكێتی بەڕەو پەرتەوازەیی كات بەڕێ دەكات ، دەناو پارتیش ، ئەو دوو ھێڵە جیاوازەی
نێچیرو مەسرور و ئیستاكە زۆر لە جاران بە زەقتر دەردەكەوێ و باسی ئەدەھەم بارزانیش
ناكەم كە زۆنی زەردی بەجێ ھێشتووەو لە سولێمانی و ئێران گیرساوەتەوە .
خۆ قسەكانی فەریەدوون عەبدولقادریش ، ڕێی تێ دەچێ
كە دەڵێ تا مەسعود بارزانی لە ژیان مابێ ، پارتی ھیچی بە سەر نایێ ، بەڵام بە دوای
ئەوەوە پارتی لە یهكێتی خراپتری بە سەر دێ .