760وتار

دادگایی کردنەکەی دۆنالد ترەمپ بەرەو کوێ !!!!

1/19/2021 1:25:00 PM
مەهدی کاوانی


دیموکراتەکان ، ھەتا دوا بە دوای دەس بەکار بوونی بایدنیش ، دەست لە دادگایی کردنی ترەمپ ھەلناگرن .

١٣/١/٢٠٢١ و لە دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمەریکی ، بە دەنگی ٢٣٢ بەرامبەر ١٩٧ کۆنگریس مان ، بە دەنگی تەواوی کۆنگریسمانە دیموکراتەکان و ١٠ کۆنگرێس مانی کۆمارەیەکان واژوو لە سەر لە کار خستن کردنی دۆنالدترەمپ کرا . ھۆکاری لەکار خستنەکەش لە بەر ئەو ھێرشەی چوارشەمەی ڕێکەوتی ٦/١/٢٠٢١ لە لایەن ھەوادارانی ترەمپ کرایە سەر کۆنگرێس وترەمپیش بەوە تاوانبار کرا کە بە دەستی ئەوەوە بووە .

ئەنجوومەنی پیرانی ئێستا کە کۆماریەکان زۆرینەن و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمەریکی ، سەرۆکایەتی دەکات .
دیارە کۆتا بڕیارەکە بە دەنگی دوولە سەر سێی سیناتۆرە ئەمەریکیەکانەوە دەبێ .

پێ ناچێ لایحەی ھۆکارەکانی دادگایی کردنی ترەپ لەو سێ ڕۆژەی مانەوەی دەسەلاتی ترەمپ ، تەواو بێت ، بۆیە واژوو کردن و نەکردنەکەی ئەمجوومەنی پیران ، دەکەوێتە ناو دەسەلاتی جۆ بایدن و ئەنجومەنە پیرانە نوێکە کە ئەم جارە دیموکراتەکان زۆرینەن و کەمالە ھارسیش، دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران .

وەک باسی لێوە دەکرێ ، ڕێکارەیاساییەکان کە خۆی لە سەدان پێشێلکاری یاسایی دەنوێنێ ، پێمان دەڵێ کە بەشی ھەرەزۆری پێشێلکارەکان ، ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی واشنتۆنی پایتەخت ، واتە لە ولایەتەکانی ئەمەریکیەوە ، ھاتوون .

ئەو مەلەفە پێشێلکاریانە وەک لێکۆلەرەوە یاسایەکان باسی لێوە دەکەن ، بەشی ھەرە زۆریان بە مەبەستەوە کراون و ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر کۆنگرێسیش وەک باسی لێوە دەکرێ بۆ ئەوە بووکە لێنەگەڕێن ئاشکرا کردنی بردنەوەی جۆبایدن ڕابگەیەنرێ .

دەتوانم بڵێم کۆدەنگی ڕای کۆنگریس مان و سەناتۆرەکان لە ناو ھەردوو پارتی دیموکراتەکان و کۆماریەکان ئیدانەی ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر کۆنگرێس ، دەکەن ، بەڵام ئەوەی دیموکراتەکان و بەشێک لە کۆماریەکان ، لە ئەمانی تر جیا دەکاتەوە ، ھەندی ئەوانەی لە پێشەوە ناویان ھاتووە ، بێ سێو دوو دەڵێن ترەمپ لە پشت ئەو کارەوەیەو ئەوانی تریش ھەندێکیان دەیانەوێ ترمپ لە ناو ئەو تاوانانە دەربێنن و بەشێکیشیان دەڵێن لە پێناو یەکیەتی ئەمەریکا با لەکارخستنەکەی ترەمپ نەکرێ .

دوا ڕاپرسیش لە سەر شەعبەویەتی جۆ بایدن و ترەمپەوە کراوە ، جۆ باێدن ٥٨٪‏ ی بە دەست ھێناوەو ترەمپیش ٢٩٪‏ .
ھۆکاری زیاد کردنی شەعبەویەتی جۆ بایدن بۆ ئەو تیمە دەسەلاتداریە پڕۆفیشنالەی کە ھێشتاش دەس بە کار نەبووە ، پێکی ھێناوە ، دەگەڕێتەوە . ھاتنە خوارەوەی شەعبەویەتی ترەمپیش بۆ نزیکی نیوەی دەنگەکانی پێشووی ، دەگەرێتەوە بۆ ئەو زنجیرە دەست لە کارکێشانەوەی گەورە دەسەلاتدارانی تیمی ترەمپ و ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر کۆنگرێس . . ھەشن دەڵێن دەرئەنجامی ئەو ھاتنە خوارەوەی شەعبیەتی ترەمپ و زیاد بوونی شەعبەویەتی جۆ بایدن و ھەر وەھا دەرئەنجامی لێکۆلەوەرەکانیش بۆ ترەمپ سوود بەخش نیە و لە ڕێگایانەوە زیاتر ھانی سەناتۆرە کۆماریەکان دەدا کە پشگیری لەکارخستنەکەی ترەمپ بکەن . کە بۆ لەکار خستنەکە دەنگی ١٥-١٧ کۆماریەکان ، بۆی پێوێستە .

سوور بوونی دیموکراتەکانیش بۆلەکارخستنەکە ئەگەر سەر بگرێ ، ترەمپ و بۆ لەمەودوابۆی نیە بۆ ھیچ پۆستێکی حکومی خۆی کاندید کات واتە دەکاتە دوور خستنەوەی لە کاری سیاسی . ھەشن لە ناو کۆماریەکان وەک بڵێن بە دوور خستنەوەی ترەمپ لە کاری سیاسی و پێیەوە کۆماریەکان بە بەسەر چوونی ھەندێ کات، بتوانن عافیەی جارانیان بگێڕنەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن